
11-21-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لووتکه‌ی ئامانج
شه‌و بوو
شه‌وێکی تاڵ و ڕه‌ش
وه‌ک ده‌روونی دێ‌و و درنج
یا وه‌ک چاره‌ی نه‌نووسراوی کوردی بێ به‌ش
شه‌وێکی بێ ترووسکایی
که تاریکی
له‌م ئاسۆ تا ئه‌و ئاسۆ بوو
نه زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌ستێره به‌رچاو ئه‌که‌وت
نه ڕیزه هه‌ڵپه‌ڕکێی «کۆ» بوو
نه بزه‌ی مات و خه‌مگینی حه‌وته‌وانان .
«» «» «» «»
شه‌و بوو
وه‌ها له په‌نجه‌ی پڕ هێزی دا ئه‌یگووشیم
ساتێ سه‌د جار
ئاواتم ئه‌خواست به گۆڕه‌وشار
.......................
.......................
زیخه‌ڵانی به‌ربڵاوی ژینم ئه‌بڕی
هه‌ر له په‌ساش
به ده‌ستی توێخ پێوه‌نه‌ماوئاره‌قی ته‌وێڵم ئه‌سڕی
چه‌ن هه‌ورازم کرده نشێو
چه‌ن خۆم به شاخ و داخا دا
به‌ڵکوو بگه‌مه لووتکه‌ی کێو
چه‌ن جار به کۆڵێک زامه‌وه گه‌ڕامه‌وه
چوومه شه‌رای مه‌رگ و دیسان گه‌ڕامه‌وه
.......................
تاکوو له‌پڕ
پڕیشکی ئه‌سێره‌ی به‌یان
په‌رده‌ی ڕه‌شی شه‌وی تا خوارێ دادڕی
تاوێکی زۆری پێ نه‌چوو
تاویش هه‌ڵات
پڕ نه‌شئه‌تر له سه‌د باده‌ی که‌لله‌ته‌زێن
ناوچاوی گرژی شاخه‌کانی کرده‌وه
به ماچێکی تاسه‌شکێن
«» «» «» «»
منیش له سێبه‌ری لووتکه‌ی ئامانجم دا
تاوێک نووستم
کاتێک که چاوم هه‌ڵبڕی
ئه‌وا تۆ بووی له سه‌رینم
ئه‌ی نه‌وبووکی جوانی ئاواتی شیرینم سه‌رمت گرتبووه سه‌ر باسک
به ده‌ست و په‌نجۆڵه‌ی ناسک
ئاره‌قی ته‌وێڵمت ئه‌سڕی
تاران - 1340 (1961)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|