فه‌رشی ماڵه‌که‌م
فه‌ڕشی ماڵه‌که‌م
ڕه‌نگی کاڵه
به‌ختی تاڵه
غه‌رقی تۆز و خه‌وش و خاڵه
مامه عه‌نکه‌بووت
قوژبنێ نه‌ماوه نه‌ی ته‌نێ
جێ نه‌ماوه هه‌ڵ نه‌خا په‌تێ
سیحری فووی ده‌می که‌مه‌نده مێش ئه‌خاته به‌ند
مێشی گه‌وره خۆی و غیره‌تی
په‌ت پساندنێکی لازمه
«» «» «» «»
فه‌ڕشی ماڵه‌که‌م
هه‌رچی نه‌خشی ته‌خت و مینبه‌ر و مناره‌یه
سیسرک ڕمێکی لێ چه‌قاندووه
قیژه‌قیژ و گاره‌گاریه
«سیسرو»ی به‌زاندووه
«» «» «» «»
فه‌رشی ماڵه‌که‌م به داوی جاڵجه‌ڵووکه
نه‌خشه‌کانی بوونه چنجڕووکی په‌سپه‌سۆکه
بوونه هه‌یکه‌لی جنۆکه
فه‌رشی ماڵه‌که‌م ته‌کاندنێکی لازمه
«» «» «» «»
کێهه سووچی ده‌س ده‌مێ ؟
کێیه دێته یارمه‌تی ؟
خۆ هه‌واڵه‌که‌م وه‌نه‌وزی خسته خۆ،
هه‌واڵه‌که‌م هه‌واڵه‌که‌م ،
ـ قوڕ به ماڵه‌که‌م ـ
نه‌خشی خه‌وش و خاڵه ڕوومه‌تی ،
پرخه پرخی خه‌ویه‌تی ؛ ڕاشه‌کاندنێکی لازمه
تاران - به‌هاری 1345 -1966
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )