
12-15-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چ هه راسانی
باران كۆتایی و
ده ریا ده رفه تێك بۆ یاخی بوون،
تۆش خولیایه كی هه راسان.
مه گری؛
لێره وه هیچ مه رگێك
خۆی له باوه ڕی پشكوتن نادا.
تۆ ده توانی پێش هه موو
هه ناسه رۆحانیه كانی خوا عاشق بی و
بمری له هه راسانی و
له دایك بی له بێ قه راریدا.
هه ناسه كانمان پێش ئه وه ی ته هاره ت بگرن
ده بن به ئه فسانه و
فرمێسكه كانمان پێش ئه وه ی پاك بنه وه ده بنه
ئاوماڵی رۆحی شه كه تی پاییز.
ژیر به وه باوانی من و فرمێسكه عاشقه كان!
ساڵه هاتێ بۆ له دایك بوون و
ساڵه هاتێ بۆ عاشق بوون،
تۆ له وه رزه كانی عاشقی دا
له چركه كانی دڵت گه یشتووی،
من له ساته كانی ته مه ن دا
عاشق بووم!
دڵی ئاسمان فه ریح و
ته مه نی باران درێژ،
ئاره زووشمان بێ بڕانه وه.
مه ترسه!خۆمان ده سپێرینه خه ونی باڵنده شه یداكان.
بێ قه راری هێنده ی ئه وین به رین و
دڵنیایش هێنده ی چاوه كانت شه نگ.
به رده وام دڵنیاییت
له شه قامه ساناكانی رۆحتا...!
ئازاد موحه مه دیانی
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|