موضوع: نالی...
نمایش پست تنها
  #2  
قدیمی 12-16-2009
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

نالی و بیری كۆمه ڵایه تی

هه وای سازگاری ئه م به هه شته به رینه زۆر زانای ناوداری به به هره ی پێ گه یاندووه كه بۆ كۆمه ڵ ساتێ هه دا دانیان نه بووه و شه یدای پله ی به رزی مرۆڤایه تی بوون كه مێژووی كورد هه تا هه تایه سه ری رێزیان بۆ دائه نه وێنێ.
گوڵی سه د ته رزی ئه م وڵاته شاخاویه كه له ناسكی و پاكی دا ته نیا ده توانین به خۆیانیان بشوبهێنین له دڵی بێ خه وشی ئه م گه له مه زنه دا وه ها كار تێكردنێكی بووه كه شاسواری وه ك حه زره تی نالی له توێی گوڵا رازی هه ر مانی خۆی و نه ته وه سه ربه رزه كه ی حه شارداوه و تا تاقه گوڵێك له م وڵاته بڕوێ رازی مانمان هه ر زیندووه.
به حری غه زه لم پڕله دوڕوگه وهه ره ئه مما غه وواسی ده وێ یه عنی به ته عمیقی بزانه
به رای زۆر له زانایان كۆمه ڵ خاوه نی شوێنێكی تایبه ته كه ره نگ و روو و تایبه تمه ندی دیاری كراوی هه یه.
هێندێكیش ئه ڵێن كۆمه ڵ بریتیه له خه ڵكێ كه له شوێنێ نیشته جێن و پێوه ندی راسته و خۆیان له گه ڵ یه کدا هه یه.
كاك سواره ی ئیلخانی زاده له م باره وه ئه ڵێ:

« كۆمه ڵ به لای منه وه به و كه مایه تیه ناڵێن كه سوودێكیان هه یه جیا له سوودی گشتی و هونه رێكیان هه یه به پێچه وانه ی هونه ری كۆمه ڵ. چینی پێك هێنه ر واته ئه و كه سانه ی كه زۆربه ن و هه میشه روویان له ژیانی مرۆڤایه تیه و به رزكردنه وه ی پله و پایه ی ژیانی ئینسانی، به لێك دانه وه ی من كۆمه ڵ به وان ده گوترێ».

كۆمه ڵی ئێمه ش شان به شانی كۆمه ڵانی تری ئه م جیهانه پان و به رینه هه وراز و نشێوی ژیانی بڕیوه و روو به لووتكه ی ئامانج ئاژواوه.
ساردی و گه رمی رۆژگاری چێشتووه و پله و پایه ی ئینسانی خۆی پاراستووه و بۆ به رزكردنه وه ی ئازایانه هه وڵی داوه. له بناری شاخ و داوێنی سه وز و دیمه نه دڵ ڕفێنه كانی ئه م خاكه پیرۆزه دا، هه وای سازگاری ئه م به هه شته به رینه زۆر زانای ناوداری به به هره ی پێ گه یاندووه كه بۆ كۆمه ڵ ساتێ هه دا دانیان نه بووه و شه یدای پله ی به رزی مرۆڤایه تی بوون كه مێژووی كورد هه تا هه تایه سه ری رێزیان بۆ دائه نه وێنێ.
گوڵی سه د ته رزی ئه م وڵاته شاخاویه كه له ناسكی و پاكی دا ته نیا ده توانین به خۆیانیان بشوبهێنین له دڵی بێ خه وشی ئه م گه له مه زنه دا وه ها كار تێكردنێكی بووه كه شاسواری وه ك حه زره تی نالی له توێی گوڵا رازی هه ر مانی خۆی و نه ته وه سه ربه رزه كه ی حه شارداوه و تا تاقه گوڵێك له م وڵاته بڕوێ رازی مانمان هه ر زیندووه.
وێ ناچێ بۆ كه س گومان بێ كه نالی بلیمه تی سه رده می خۆیه تی. ده سه ڵات به سه ر چه ند زمانی زیندووی رۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا و لێزانی له بواری سه نعه تی شێعری سه رده م دا و مۆم بوونی وشه له ده ستی ئه م شاعیره هه ست ناسكه و هه روه ها دژ به خورافات بوون له ژیانیدا، خاڵ گه لێكی هێنده به رچاون كه بۆ ناسینی ئه م زاته پیرۆزه حه وجێ به په سند و پێداهه ڵگوتن ناكا. كاتێ ورد ده ڕوانینه شێعره كانی، بۆمان ده ر ئه كه وێ كه ئه م شاعیره مه زنه له زانست گه لی وه ك:
ئایین ناسی، ده روون ناسی، كۆمه ڵ ناسی و مرۆڤ ناسی خاوه ن به هره بووه .
هه ڵبه ت كاتێ به و قه ناعه ته ده گه ین كه له چاو سه رده می خۆی به راوردی شێعری بكه ین.
لێك دانه وه ی هه ركام له به هره كانی ئه م شاعیره كارێكی زۆری ده وێ و هه ر بۆیه ته نیا به شیكردنه وه ی بیری كۆمه ڵایه تی نالی واز دێنین.
دڵی نالی مه ئوای غه می كۆمه ڵه. ناته واوی كاری گه ل كاری كردۆته سه ر هه ستی.
به شێعری هه ست بزوێن و ته ڕ و پاراو ویستوویه تی هه ستی كۆمه ڵ بهه ژێنێ و له به لاڕێدا چوون دوو ریان خاته وه.
خۆی به به رپرس زانیوه و به چاوی وردبینی زۆر ناته بایی و ناته واوی هاتۆته پێش چاو و له هه مان كاتیش دا له نزمی ئاستی زانیاری گه ل گه یشتووه و به دڵ داخی چێشتووه و تا توانیویه تی له م بواره دا هه وڵی داوه تا ئاسه واری نه زانی و خورافات له پێش چاوی گه ل نه هێڵێ وته وێڵی كۆمه ڵ له و ژه نگه پاك كاته وه.
نالی پێی وا بووه تاكه كه س ده توانێ شوێندانانی له سه ر ژیانی خه ڵك هه بێ. ده ست له سه ر ده ست دانانی به ڕه وا نه زانیوه و خۆ دوورخستنه وه له كار و باری گه لی به كارێكی باش نه زانیوه، هه ر وه كوو ده ڵێ:

له سایه ی شه خسێكی هیمه ت بڵند ئاسووده یه شارێ
به ڵی خیتته ی سوله یمانی سه وادی زیللی كودروونه

هه ر بۆیه قۆڵی هیمه تی لێ هه ڵماڵیوه و بۆ روون كردنه وه ی جه ماوه ر هاتۆته مه یدان.
پێی وابووه كه ده بێ سه ری قه ڵغانی تیری قه زا بێ و ببێته سه ركرده ی یاران و ده گژ سوپای غه م را پچێ.
نه وعه ئینسانێ هه یه غه م قووتی یه من غه می خۆم و غه می عاله م ده خۆم
نالی له كۆمه ڵی ده وێ كه بۆ پێش كه وتن ده بێ كوڕی ره نج و تێ كۆشان بن.
له خه ودامان ده بێته هۆی دوا كه وتنی كاروانی ژین. تا له خۆ بوردوویی نیشان نه درێ وڵاتمان پڕ پیت و به ره كه ت نابێ و غونچه ی ژیان هیچ كات لێوی ناكاته وه.

تــا نـه گــریا ئــاسـمــان و تـه م وڵاتـی دانــه گــــرت
گوڵ چه مه ن ئارا نه بوو هه م لێوی غونچه وا نه بوو

مامۆستا دژ به ته وه زه لی و بێ كاری یه. ده بێ هه ستی به وه كردبێ كه بێكاری مڵه یه و ره گی ژیان ده قرتێنێ.
هه ر بۆیه له زمانی ئایینه وه ئامۆژگاری لاوانی وه ته ن ده كا وبۆ تێكۆشان و خه بات هانیان ده دا.

گـوتی تـاجی عه ره ب و ئـالـی عه بـا فه رمـوویان
عه یبه ته ن په روه ری و نه رمی و نازك به ده نی

نالی وه ك ده روون ناسێكی به توانا، كه سایه تی راسته قینه و درۆیینی ئه ندامانی كۆمه ڵ ده ناسێ. هه ر بۆیه به پێی حاڵ و راده ی چاوه ڕوانی له گه ڵ هه ركه سێ ده جووڵێته وه و مامڵه ی له گه ڵدا ده كا:

له خـه ڵوه ت هاتـه ده ر سۆفی گڵ و به ردی به سه رمادا
مه كه ن مه نعی له به ر خه ڵوه ئه ویش تازه غوروورێكه

مامۆستا له خورافات و درۆ بێزاره و دایمه ئاكاری ناله باری ئه و كه سانه ی له قاو داوه كه ویستوویانه به درۆ و ده له سه خۆیان له دڵی خه ڵك دا جێ بكه نه وه.
ئه وانه ی وا له به ر ته وه زه لی به باسی پڕ و پووچ و هه ر وه ها به كه ڵك وه رگرتنی به ر ئاوه ژو له هه ستی خوا په ره ستی خه ڵك ویستوویانه له سه ر سكی ئه م گه له بله وه ڕێن و داهات و بژیویان چاوبه ستانه له ده ست ده ربێنن.
ته نانه ت له وانه ش زۆر بێزار و زویره كه فریویان خواردووه و كه وتوونه ته داوی ئه و تاقمه و چاوی ئاوه زیان كوێر بووه:

داییم له دووته مێگه لی ژن و نێرگه لی پـیاو
به م ریشه وه له پێشه وه بووگی به سه رگه له

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید