
12-16-2009
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نالی ئه و كه سانه ده ناسێ كه بۆ فریودانی خه ڵكی ئاسایی هه ر ده م له ئامرازێك كه ڵك وه رده گرن و هه ر جارێ به رواڵه تێكه وه داو بۆ خه ڵك ئه نێنه وه.
ئه وانه وه ك رێوی فێڵباز ده بینێ كه بۆ قازانج و به رژه وه ندی خۆیان ده ست له هیج كارێكی ناڕه وا و دژی مرۆڤایه تی ناگێڕنه وه و به رواڵه تی ساف و لووس و عارف شێوه خۆیان به خاوه نی به هه شتی خوا ئه زاانن.
به ڵام له راستی دا فڕیان به سه ر خوا په ره ستیه وه نیه و به ڵكو دونیا په ره ست و پله و پایه خۆشه ویستن.
شێخی ییو سه راپا ده ڵه ك و رێوی ده پۆشی
نـالیم و به رووتـی لـه هه موو دیده ده پــۆشم
هه ست به جیاوازی كردن له نێوان چینی تێر و برسی دا له شێعری نالی ره نگ دانه وه ی به رچاوی هه یه.
كاتێ غه زه له ته ڕوپاراوه كانی ده خوێنینه وه بۆمان ده رده كه وێ كه ئه و جیاوازی چینایه تی یه له كۆمه ڵی نالی دا زه ق وحاشا هه ڵنه گر بووه و چینی چه وساوه ی ئه و كاتیش له زه لكاوی نه داری و چاره ره شی دا رۆ چوون. دیاره كورد گوته نی تێریش ئاگای له برسی نه بووه.
به ڵام مامۆستا دیسان ده سته وه ستانی به ره وا نازانێ.
ویستوویه تی له و بارودۆخه خۆی رزگار بكا. بۆ ئه و مه به سته خه باتی كردووه.
خۆی به كه م نه زانیوه و لانی كه م رای گه یاندووه كه مرۆڤ بۆ وه ده ست هێنانی ئاواتی دڵی ده بێ هه وڵ بدا و به جۆرێك كوانووی ژیانی له كوژانه وه بپارێزێ:
هه ر چه نده كه رووتم به خودا ماییلی رووتم
بـێ به رگی ده لیله كه هه تیـو مه یلی هه تاوه
بۆ برینی رێگه ی پڕ هه وراز و نشێوی ژیان هاوسه فه ری به ئه زموون و شاره زا پێشنیار ده كا.
باسی دۆستایه تی له نێوان ئه ندامانی كۆمه ڵ دا باسێكی گرینگ و ئاوهه ڵگره. زۆر جار دۆستی زانا بۆته هۆی پێش كه وتن و گه یشتن به ئاواتی هه ڤاڵان.
له به رانبه ردا بووه به هۆی دۆستایه تی نابه جێ و كه سێك له قافڵه ی ژیان وه دوا كه وتووه و هه تا هه تایه رێگای راستی نه دۆزیوه ته وه. وه ك هه موومان شاره زاین له هه ر سه رده مێك دا كه سانی سیخور و دۆستانی مارشێوه كۆسپی هه ره گه وره ی سه ركه وتنی ئه ندامانی كۆمه ڵن هه ر بۆیه ئه م باسه ده خوازێ له هه ر كۆڕ و كه مه ڵێك دا باسی لێ بكرێ.
نالی ده بێ ئه م ده رده كۆمه ڵایه تیه ی به دڵ هه ست پێ كردبێ كه بۆ نواندنی گرینگی ته وه ره كه حه یوانێك له هاوڕێی خراپ به باشتر بزانێ:
عاقـڵێ بـوو نـاوی كه ر بـوو قاتیعی رێـگـه ی سه فـه ر
خۆش سلووك تر بوو له سه د وێڵداشی هه زره و گێژ و وێژ
نالی سه ره ڕای ئه و هه موو زانیاری و هۆشیاری یه كه هه یه تی هیچ كات خۆی به گه وره تر له كه س نازانێ و هه موو ئینسانه كان به خاوه نی كه رامه ت ده زانێ. خۆ به زلزانی به ئاكارێكی په ست نێودێر ده كا.
نالی وه ك ده روون ناسێك پێی وایه كه سێ ده توانێ له دڵی خه ڵك دا جێ بكاته وه كه له به رانبه ر كۆمه ڵ دا دڵ فراوان و گه ل خۆشه ویست بێ.
هه ر كه سێ ئیزهاری دانایی بكات و مه قسه دی
خودپه سه ندی بێ یه قین ئیزهـاری نـادانی ده كـا
ده بێ له سه رده می نالی دا زمانی كوردی له كۆمه ڵ دا بایه خی پێ نه درابێ و به كه میان زانیبێ.
پێیان وا بووبێ كه نووسینی شێعری كوردی كاری كۆلكه شاعیرانه. هه ر بۆیه بۆ لابردنی ئه م بیره چه وته له توێی شێعرێكی جوان دا ئه م بۆچوونه ی به هه ڵه زانیوه و ئه وانه ی كه خاوه نی ئه م بیره كوردته بوون به نه زانی نێودێر كردوون:
كـه س به ئه لـفازم نه ڵێ خۆ كـوردییـه خۆ كردییه
هه ر كه سێ نادان نه بێ خۆی تالیبی مه عنا ده كا
كۆمه ڵ و ئه ندامانی به به هره ی كۆمه ڵن كه ئاسه واری فه رهه نگ و كولتووری نه ته وه ده پارێزن. به شاهیدی مێژوو له به ر بێ ده ره تانی و بێ به شی ئه م گه له چه وساوه یه، ئێمه ی كورد كه متر خاوه نی كتێب و كه ره سه گه لی تری رۆشنبیری بووین. به ڵكو ئه وه ی هه مانه سنگ به سنگ پاراستوومانه و پێشینیانی ئێمه خوێنی دڵیان خواردووه تا توانیویانه ئه و هه موو شته به نرخه بپارێزن. نالیش ره نگه ویستوویه تی ئه وه رابگه یه نێ كه بۆ پاسه وانی له فه رهه نگ و كه لتووری نه ته وایه تیمان ده بێ له هه ر شێوه و ئامرازێك كه ڵك وه رگرین:
چـاوی من به حری موحیتی تـۆیـه بۆ ده فعی گـه زه نـد
لێت موعه ییه ن بێ كه نالی گوڵ به دڵ په رژین ده كـا
نالی وه ك زۆر له زانا و شاعیرانی تر خاوه نی بیرێكی روون و گه شی رۆشنبیری یه. باوه ڕی پته وی به هێزی قه ڵه م هه یه.
ئاشنای سڕڕی قه ڵه مه و له و مه یدانه دا خۆی به شاره زا و شاسوار ده زانێ. ویستوویه تی به هه مووان بسه لمێنێ ئه وانه زانای راسته قینه ن كه له خزمه ت قه ڵه م دان و حورمه تی ده پارێزن. په رده ی له سه ر رووی ئه و به رواڵه ت زانایانه هه ڵماڵیوه كه وه ك مۆته كه خۆیان به سه ر ژیانی خه ڵك دا كێشاوه.
نالی كۆمه ڵی شاره زا و چاوكراوه ی ده وێ. به كۆمه ڵی راگه یاندووه كه له سایه ی قه ڵه مه وه ده توانن له نهێنیه كان بگه ن و چیدی فریوی كه س نه خۆن:
زاهیر و باتین له سه ر له وحی حه قیقه ت یا مه جاز
ئاشنای سیڕڕی قه ڵه م بێ غه یری نالی كه س نه ما
مامۆستا دژ به ئاكاری چه وتی ئه ندامانی كۆمه ڵه. گه ره كیه لاوان داوێن پاك و ئاكار جوان بن. دژ به فه ساد و داوێن پیسی یه.
له هه مووان گرینگ تر ئه وه یه كه به پێی باوی سه رده می كۆمه ڵانی جیا له كورد كه له نێوان هاوجنس بازی له ئارادا بووه، نالی وه ك مامۆستا هێمن ده ڵێ به ره خنه ی به جێ له و ئاكاره ناحه زه وه ك شه رع زان و ره وان ناسێكی گه وره هه ستی به به رپرسایه تی كردووه.
ویستوویه تی كۆمه ڵ له شاڵاوی ویرووسێكی چه په ڵ بپارێزێ:
بابێكی هه یه دونیا بۆ عه شقی مه جازی به س
نالی چیه ئـه و بـابه ئـاده م كوڕ و حـه ووا كـچ
سه رده می نالیش پاره په ره ستی باو بووه. مرۆدۆستی و یاساخوازی پاره ی چیرۆكی سه رده م بوون.
ناڵه ی بێ كه سان و بێ ده ره تانان گوێی زه وی پڕ كردووه و موخابن كه س نه بووه بیبیستێ. مرۆڤی هاوچه رخی نالی بۆ وه ده ست هێنانی ماڵ و پاره وشیار و زانا بوون. هه ڵبه ت ئه و زاناییه بۆته هۆی بێ خه به ری له بار و دۆخی وڵات.
چینی زۆردار و ده سه ڵات دار مه له وانی به حری زێڕپه ره ستی بوون. بۆیه نالی هاوڕازێكی نه دۆزیوه ته وه ده ردی دڵی له گه ڵ بكاو یا خود بیكا به هاوسه فه ر و هاوڕێی رێگای خزمه ت و رۆشن كردنه وه ی كۆمه ڵ:
ئه هلی دونیایی له به ر حیرس و ته ماع هوشیارن
به خسووسی بگه ڕێی مه ست و خیره دمه ندێ نیه
نالی له شێوه ی په روه رده و فێركردن ناڕازی بووه. زانیویه تی كه ئه و شێوه باوه ی په روه رده و فێركردن ناتوانێ بۆ كۆمه ڵ سوودێكی به رچاوی هه بێ.
هه ستی به وه كردووه كه له مه دره سه كان دا هه ستی مناڵان و به قێكان خه وش دار ده كرێ و ئه وان له به دیهێنه ری و نوێ خوازی دوور ده خاته وه.
دیویه تی كه به هۆی شێوه ی نادروستی باس و لێكۆڵینه وه خوێندكار تووشی دڕدۆنگی ده بێ و قوتانخانه ی وه ك حه پسخانه دێته پێش چاو. هه ر چه ند زۆر زانایانه ددانی پێدا دێنێ كه له قوتابخانه كان زیره ك و وشیاریش زۆرن، به ڵام وه ك زانایه ك شێوه ی فێركردن به دروست نازانێ ده نا كورد گوته نی قه دری زێڕ لای زێڕنگه ره.
مه دره سه مه حبه سه یه مه بحه سه یی وه سوه سه یه
كه سی تێـدا هه یه ئـه مما خـۆش و خـورسـه نـدی نییه
له ئاكام دا كاتێ ده بینێ به هۆی دواكه وتوویی كۆمه ڵ و ناله باری بار و دۆخی سه رده م ژیانی خه ڵك له عاستێكی زۆر خراپ دایه تا ئه و راده یه كه له به ر نه داری و هه ژاری و نه خوێنده واری كه م كه س كڕیاری كاڵای فه رهه نگی و هونه ری و رۆشنبیری یه له به رانبه ردا نووستانی نێو جێ و بانی خۆشی تێری و ته سه لی ئه وه ی به خه یاڵیان دا نه یا شێعر و فه رهه نگ و زانسته.
هه ر بۆیه شاعیری گه ل پاش ته مه نێكی پڕ پیت و به ره كه ت و ته رخانی ژیان بۆ زانیاری دان به خه ڵك، ناچار وه ك هه موو زانایان و شاعیرانی ئه م گه له هه ژاره ناكام سه ری نایه وه و خۆشی و ناخۆشی دوا رۆژی بۆ به ره ی داهاتوو به جێ هێشت.
تا ئه و راده ناكام كه په ی پێ بردبوو كه كۆمه ڵه كه ی به هۆی نه خوێنده واری و له خه ودا مان هێنده ده رده دار بوون كه ته نانه ت له شێعری شاعیرێكی خۆیان نه ده گه یشتن:
عـومـرێـكه بـه میــزانی ئـه ده ب توحـفه فـرۆشم
زۆرم وت و كه س تێ نه گه یی ئێسته خه مۆشم
نووسینی/ ئیبراهیم ئیسماعیل پوور
ته واو
سه رچاوه كان:
1 – دیوانی نالی- ئاماده كردنی مه لا عه بدولكه ریمی موده ڕیس- انتشارات صلاح الدین ایوبی چاپ سوم 1368
2 – كاسێتی به رنامه ی تاپۆ و بوومه لێڵ- سه یده وان- به ده نگی كاك سواره
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|