03-12-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاریکی :
له‌خه‌ودا ڕێ وون کردن و سه‌رسووڕمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك کافر بێت و له خه‌ودا ببینێ چوه ڕۆشنایی ئه‌و که‌سه ئه‌بێ به موسڵمان ، یان تۆبه ئه‌کات و ڕێگه‌ی ڕاست ئه‌گرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر له‌زیندان دا بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ،تاریکی مانای زوڵمه ، کێ بچێته تاریکی ئه‌و که‌سه‌زوڵم ئه‌کات ، ئه‌وه‌ی تاریکی ببینێ زو‌ڵمی لێ ئه‌کرێ له‌وانه‌یه تاریکی مانای تاریکی دڵ و چاو بێت
گۆڕ :
گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌ویش زانا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
ماچ :
له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاو‌ڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .
بیبه‌ر :
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
هه‌ور :
بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|