) ئه گه ر حوشتر بالی هه بوایه
له سه ر بانان ده نیشته وه.
۲) ئه گه ر پیاو که وته بیرئ
چ گه زیک و چ نیو گه ز
.
۳) ئه گه ر قازمه ی له به ردی دا جاری یه که م
قازمه کویره و جاری دووهه م خاونی.
۴) ئه گه ر قسه کردن زیوبئ
ئه وانه کردنی زیره.
۵) ئه گه ر مردن نه بوایه
بنیام بنیامی ئه خوارد.
۶) ئاوی ئه خوا و دانی ناخوا.
۷) ئاوی داگه به جێگه ماڵیا.
۸) ئاوێزان له گورێزان خاستره.
۹) ئاوی پایزان بیده به ئازیزان.
۱۰) ئاوی تاڵ وسوێرمان پێکه وه خواردوه ته وه.
۱۱) ئاوی لێژێ ، گۆشتی کێژێ.
۱۲) ئاوی سارد ده چێشتی کوڵیو مه که
.
۱۳) ئاو له بناوانی یه وه شلوێ یه.
۱۴) ئاور نه گه یشته جێگا،دوو که ڵی لێ هه ڵستا .
۱۵) ئاوالان بۆ خوت ده بینیه وه.
۱۶) ئاو رۆچکان ده کاته وه.
۱۷) ئاوری له له سه ر پشتی بکه وه،له حاستی خۆی نابزوێ .
۱۸) ئاور ته ر ووشک ناناسێ .
۱۹) ئاوس بوون به دزی،زان به ئاشکرا.
۲۰) ئاوسێ له ئاوسێ ئه گرێ سه راسێ .
۲۱) ئاودان بێ چه مچه ماڵ ،گه له له که ژو شوان له ماڵ .
۲۲) ئاهووی نه گیریاک ئه وخشێ
.
۲۳) ئاهووی مانیاک ئه گرێ.
ئاه وهه ناسه ها به شۆنته وه.
۲۴) ئاه وهه ناسه ی نه تگرێ .
۲۵) ئاهی دایکی هه تیم بتگرێ
.
۲۶) ئاهی بزنه مسکینێ ،کێوان له بنه ره ت دێنێ.
۲۷) ئای چه ند سه یره ،قولانجه یش ته یره
.
28) ئاخ چی بکه م بۆبه ڵمه برنجه که ی شاره زوور.
29) ئاخرپیری مه عره که گیری.
30) ئاخر عومری ئه وڵ ماڵ داری .
31) ئاخرمن کراسێ له تۆ زیاترم دریگه.
32) ئاخرنۆکه ری ،کولووچه ی شه کری.
33) ئاخری سه رخوه ت ئه نی به کۆسێکه وه کۆسپێکه وه .
34) ئاخورخوه ی گوم ناکا
.
35) ئاخوری به رزه .
36) ئاداری به سه ر پاداری نه ماوه.
37) ئادار مه شکه له دار،لێره ش نه ، لهزه نگار .
39) ئادار نه بێ خه تا کار،خه له دێنێ چنگ وبار.
40) ئادارناچێ بێ دۆ،نیسان ناچێ بێ جۆ.
41) ئاده می ته سیری بێ باڵه.
42) ئادمیزادله دین دهبێ، به ڵام له خوێن نابێ.
43) ئارد ده ته قێنێ، قنگ ئه له قێنێ.
44) ئاردی بێژراوه وسۆسی رژاوه.
45) ئاردی ورد له ماڵ خاوه نی ده ردێ.
__________________
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-01-2010 در ساعت 11:00 PM
|