04-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ مه‌رگت (دوعا)
بۆ مه‌رگت (دوعا)
ئه‌مشه‌و له‌به‌رامبه‌ركوشتنى تۆدا ئه‌بێ بڵێم
تۆ و سه‌رى مه‌ليك تاووس چۆرێ له‌و خوێنه‌ت بكه ده‌ستم
تۆزێك روح بكه چاوه‌كانم
دونيا ئه‌وڕۆ له‌وه تاريكتره شه‌وێك تيايادا خۆى بناسێته‌وه
روحم له‌وه ته‌نگتره بتوانێت دڵۆپێك جێكاته‌وه
خوێن و خوێن و خوێن له‌و كوريكانه‌وه وه‌ربوون و گيانت ئه‌به‌ن
ته‌م ومژى ئه‌و دينه ژه‌هراوييانه‌ن ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن
ئاى به‌و هه‌موو به‌يته موقه‌ده‌سانه‌ى لالشه‌وه ده‌ستێك نه‌بوو به‌ردێك بگرێته‌وه تا به‌ر سه‌رت نه‌كه‌وێت
به‌و په‌ڕه ره‌شانه‌ى مه‌سحه‌فه‌وه ئاهێك نه‌بوو نزايه‌كت بۆ بكات
ئاه و ئاه و ئاه ئه‌كه‌ن به‌سه‌ر روخسارته‌وه و به ئاوى سپى كانياوه‌كه‌ى لالش عه‌شق له جه‌سته‌ت ده‌ر ئه‌كه‌ن
چ سه‌خافه‌تێكه هه‌ميشه مه‌رگت ئه‌ى كچى لالش ببێته شعرى من و منيش نامه‌وێت مه‌رگت جوانكه‌م
نامه‌وێت به‌يتێكى ئێزيدييانه‌ى تراجيدى بنووسمه‌وه و به‌سه‌ر كێله‌كه‌ته‌وه وه‌ك شتێكى بێ مانا شۆڕبێته‌وه
نزانم ئه‌وه‌نده دڵ‌پڕ و پڕى رق و تفم ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆمدا سوچێك ببينمه‌وه تا بێم و ته‌رمت ماچ كه‌م
ئه‌مه‌وێت له‌رێى ئه‌و وشه ترسنۆكانه‌وه به لالش بڵێم ئاهى تۆ هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه بێڕه‌حمانه ده‌ستيان چووه پرچته‌وه
كه مه‌يئوسانه ده‌ستيان چووه گه‌رده‌نته‌وه
ئه‌وانه‌ى تۆيان كوشت تيرۆريست و كافر نه‌بوون
ئه‌وانه پڕبوون له به‌يته‌كانى لالش و پڕبوون له موقه‌ده‌سات
پڕ بوون له خوا‌و و له ئايه‌ت و له دين
ئه‌وانه پڕبوون له حه‌ج و له ته‌واف و له ئيمان
ئه‌وانه باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان كوشت عه‌زيزم
ئه‌وانه خوا په‌رست و باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌وه كێشا و وه‌ستايانه بلۆكيان به‌سه‌رته‌وه دا ئه‌باران
ئه‌وانه جوان په‌رست نه‌بوون عه‌زيزم ئه‌وانه دار په‌رست و به‌رد په‌رست و ئاگر په‌رست نه‌بوون
ئه‌وانه نه‌زان و گێل و نه‌خوێنده‌وار نه‌بوون
ئه‌وانه وه‌ك من وابوون پڕ بوون له شه‌ڕه‌ف و نامووس و پێغه‌مبه‌ر و خوا
ئه‌وانه مرۆڤێك بوون هه‌زار ئايه‌ت له باغه‌ڵيان بوو
ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ........
تفێك بكه ده‌ستمه‌وه تا بچم ديواره‌كانى لالش و مزگه‌وت و شوێنه موقه‌ده‌سه‌كانى پێ سواغ ده‌م
پێيان بڵێم كوشتن له بن ديواره‌كانى ئێوه وه‌ك گيا شين ئه‌بێت
تفێ بكه ده‌ستم با به‌خۆم و ئه‌وان و ئه‌وان ئه‌وان و ئه‌وانى داكه‌م
چى بنووسم ئه‌ى به‌ژنى كوژراو و .. باوه‌ڕ بكه عه‌زيزم ئێستا من رقم له‌خۆيه كه بۆ مه‌رگى تۆ ئه‌نووسم
رقم له‌وه‌يه كه تۆ كچى من نه‌بوويت .. رقم له‌و دونيايه كه نه‌يبه‌خشيه پارچه‌يه‌كى ئه‌م گه‌ردوونه تا بتوانى تيايدا عه‌شقێك بكه‌يت بێ ئه‌وه‌ى به‌يتێك بتكوژێت و ئايه‌تێك بتخنكێنێت
نزانم ده‌لالا من
كيژان به‌يتى بسۆژم و خوليا وى بسه‌ر لالشێ وه‌ركه‌م
نزانم سه‌ر زه‌همانا كيژان گوندى هنده‌ك ئاخێ داخوازكه‌م و وان گمبه‌دان تێدا ڤه‌شێرم
ستێركا من .. بسه‌ر هه‌ستيكا ته وه‌ك حه‌جاجه‌كى دهێم و دگه‌ليا لالش دا دناف بێهنا زه‌يتا زه‌يتينا سێ جارا پاته‌كێ ب خويناته دهاڤێمه به‌رێ مرازا و بسه‌ر كۆسپا ده‌رگه‌هێژى هزار جارا ناڤێ ته دهينم و دبێژم
يا خودايێ (دعايێ) تۆفانه‌كى ببارينه بسه‌ر ئه‌و مرۆڤێن خوداناس و به‌يت بێژ و حه‌جاجا و دينێ ژدلێ وان ده‌ركه
خودايێ من وان ئيماندارا ژ ئيمانا خۆ بێ به‌هر كه و هه‌ميا بكه د دونيايا فانيدا
خودايێ من ده‌مێ كراسێ وان دگوهورى هه‌ميان بكه دبه‌ر داروبه‌رێن وه‌ها كو ئيدى سه‌رێ چ عاشقان نه‌هه‌رشينين
خوينه‌كى بكه ددلێ وادا دينێ د ده‌مارێن وان‌دا شين نه‌كه‌ت
ئيدى ئه‌وه‌ى ئه‌يلێم قسه‌ى قۆڕه و هيچ له‌مه‌رگت ناگۆڕێت
هيچ له‌و جه‌هه‌نه‌مه ناگۆڕێت
هيچ له‌و خوايه ناگۆڕێت
هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|