نمایش پست تنها
  #7  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



لە ژیان بگەم

حەز ئەکەم وردتر لە ژیان بگەم
بە دڵێکى زۆر خۆش سەیرى تۆش بکەم
تا لە بیرم چێ ئازارى دڵم
نازانم بۆ من ئالودەى گڵم
بە تەواوى لە ژین بێزارم
تا کەى ناپرسى لە شین و زارم
هەمووى بۆ تۆیە ئازیزەکەى من
گەر دڵ گران بم لە تۆى ناکەم ون
دە وەرە پێشەوە دەست لە دەست نێم
سەیرى چاوم کە ئەزانى من کێم
گەر زیاتر نزیک بیتەوە لە من
دڵم دەریایەکە بەبێ بن





باڵات

باڵات لە باڵاى گوڵە هێرۆدایە
تاکەو نیە شێوەى لەم دنیایە
هەڵچوە تا بڵێ ى بەرزو ڕێک
هاوتات ناکات جوانى هیچ شتێک
لەگەڵ بەرزى باڵاکەت جوانى تر هەیە
هەموو جوانیەکەت جوانى تر هەیە
هەموو جوانیەکانت بێ ئەندازەیە
چاو برۆو برژانگ بە قەڵەم نەخشاوە
لە سحرى جوانیت ڕوناکە ئەم ناوە
دەم و لێوى یەکجار جوانت
کوڵم و ڕومەت و خەت و خاڵت
ئەگەر بهێڵێ ماچ کەم هەر یەکێکیان
هەردەم خۆمەکەمە قوربانى هەموویان





شلکە ژن

لەگەڵ تۆمە ئەى لە خۆبایى بێ باک
ئەى جوانى بێ شێوەو تاک
ئەڵێ ى کچى هەڵئەسوڕێى
بەم ناسکیەت بە بەر دەممدا دەڕۆیت و دێى
هەزار کچى ناسک ئەکەمە قوربانت
هەى شلکە ژن خۆم ببمە قوربانى چاوانت
ئەم باڵاو جوانیە خاوەنى کێ یە
شەو دەست لە ملانتەو بەغیلیم پێ یە
گەر بیهێنێ ئەم هەموو جوانیەى تۆ
قەیناکە تۆزى سەبوریم یەت خۆ
بەڵام دڵنیام هیچ جوانێ دڵ شاد نیە
بە دڵى خۆى دەست لە ملان نیە




لە خەوما

لە خەوما جوانێ تۆم دى
تێر تێر ماچى دەم و لێوم کردى
بەڵام دڵم نەهات نەمگەستى
ئنجا بە دڵى خۆم لە باوەشم گرتى
بەدەم قسەوە وردە وردە ماچمەکردى
سەیرى جوانى سینەشمەکردى
بۆ هەمووى پرسیشم پێ ئەکردى
هەرچیت بوتایە نە ْ بە قسەشمەکردى
بە دەستم قژم شانە ئەکردى
هەر تاڵێک بکەوتایە لێم ئەبردى
لەپڕ بەبێ پرس ماچى لاملم کردى
ئەزانم توڕە بووى عاجزم کردى
خەتاى من نەبوو دەمم کردى
تۆ نەتهێشت بە دزیەوە بردى


تاڵى ژیان

ژیان خۆشە تاڵى زۆرە
تا مردن شێوەیەک نیە جۆر بە جۆرە
سەردەمێ خۆش دواى ناخۆش
بەسەر چووە کە دێیتەوە هۆش
ئاگات لێ ى نیە خەم باریوە
مەلى شادیت لێ هەڵفریوە
دارى باخت بێ گەڵا بووە
شادى ناو دڵت لاواز بووە
کاتێک دەزانى لە دەست دەرچووە
چار نیەو خۆى ڕۆشتووە
خۆزگەت لە دڵ هەڵچنیوە
ئاگات لێ نیەو لە یشتەوە ڕزیوە
جا بێ باک بە خەمى لێ مەخۆ
تۆ ئاگاداریت خەتات نیە خۆ



تۆ ئەزانى

تۆ ئەزانى من بەهرەم خوا بۆ تۆى ناردوم
زۆر دڵ پاک و بێ فڕو فێڵ و لە خۆ بردوم
هەرچى بڵێى لام گران نیە لێتى وەرئەگرم
ئەوەندەم خۆشەوێى گەر لێم دوربى بۆت ئەمرم
خۆنابێ هەروا بێ قەدر سەیرم بکەى
دڵ کە شەیدات بوو نابێ لە ناوى ببەى
خواش پێ ى ناخۆشە ئەم ڕەفتارە
لێت قبوڵ ناکات ئەم کردارە
گەر من وا نەرم بم لەگەڵ تۆى دڵم
چۆنەبێ بهێڵى وا بە ئاسانى بمرم




با بەسبێ

دەبا بەس بێ فرمێسک ڕژان
هێزم نەما پیشەم بوو بە گریان
خۆ تاوانم نەکرد تۆم خۆش ویست
بۆچى هەرچى خۆشى دڵمت کوشت
بە دڵ و بە گیان خۆشم ویستى
دڵم وەک شێت ئەیپەرستى
کوا وەفا کوا پەیمان کوا خۆشەویستى
لەسەرچى وا دڵشکاوت کردم لەبەر چى ؟



سرک
هێندە خۆت بامەدە ئاسکى سرک
پێم نەما هێندەى لێم بگرى وڕک
خۆ تۆ منداڵ نیت وا ڕەفتارەکەیت
یان نازى جوانیە وا بەسەرما ئەیکەیت
منیش گوناهم تاوانم نیە
تۆ وا سەیرم بکەى چارەم چیە
لێت نزیک ببمەوە لە دەستم ئەڕۆیت
کە لێت ناپرسم بۆڵە بۆڵەکەیت
جوانیەکەت سەرى لێ شێواندوی
ئەوەندەى کە مەکراوى کردوى
دە تۆ جوانى خۆت ناشرین مەکە
هیچى تر ئەو دڵەم شەیدا مەکە

دنیا بێ بارە

دنیا بێ باریت بارت هەر نیە
وەمزانى خۆشیت بەڵام وا نیە
ڕۆژ بە ڕۆژ تاڵو ناخۆشتریت
پڕ لە خەم و پەژارەو مەینەتیت
من زۆر بێزارم تەواو بێچارم
بەزەییەکت بێ بە شین و زارم
ژیانى من وەک بەندێک وایە
ئەو تەوقەى لە دەست و قاچى دایە
جارجارێکیش ئەچیتە قورگم
هەناسەم ئەگرێ خەریکە بمرم
هەتا بەرم ئەدا لە تاسم ئەبا
کەس نیە خەمى خۆمى لا بکەم بەبا
هەر پیش دەخۆمەوە بەم ڕۆژگارە
چەن دەڕۆم و دێم نیە چارە
خۆ منیش وەک مۆم وا دەتوێمەوە
ژیان ئاوابێ زوو ئەسڕێمەوە


مەست بم

با بخۆمەوە مەست بم یەکجار
تا ئەوەندە خەم نەخۆم لە باڵاى یار
خۆ یار ڕەحم ناکات بە دڵەى شێتم
هەموو جار پێى ئەڵێم خۆڵى بەرپێتم
کە بۆى ئەکەم ئەم قسانە من
لە خۆى بایى ئەبێ ئەوەندەى تر لە ئاستى من
شێتى کردومبە لەنجەو لارى
لە خشتەى بردوم بە قسەو زارى
بە چاو بانگم ئەکات لە دوورەوە
کە ئەچمە پێشەوە لێم دورەکەوێتەوە
وا ئەزانێ گاڵتەچى ئەوم
نازانى لە پڕ بەیەکجار لێ ى دورەکەوم


مەحاڵە

زۆر مەحاڵە ژینى ئاوایى
پڕ لە خەم و دور لە شادى
بەشەرى خۆى ئەوێ بەرگەى بگرێ
وەکو عەبد لە چوار دیوارێکا بێ
یەکێ نەبێ قسەى لەگەڵ بکات
ئەو کەسەى هەشبێت ئاژاوە دروست کات
بە تەنیا نان خواردن بە تەنیا ئاو خواردن
تخوا ئەمە ژیانە ؟ خۆشتر نیە مردن ؟
جا ئەوێرى ئەلف هەڵبێنى
داخێ لە دڵتا دەربهێنى
پەلامارت بدەن بە قسەى ناخۆش
هەتا سێ ڕۆژیش نەیەیتەوە هۆش
بەناو دڵ خۆشم نیە خەفەتم
نازانن لە ناوەوە لەت لەتە جەرگم




بێزارم

کەم دوام بکەو کوناو کون بکە
هیچى تر ئاوا بێزارم مەکە
خۆم خەمم زۆرە کۆتایى نایەت
چەند بێیت و بڕۆیت بە خەیاڵما نایەت
کەم و کوڕى من بە تۆ چاک ناکرێ
ژیان و دڵم بە تۆ خۆش نابێ
ئەوەندە بێ نازم نازم لا نیە
هەزارى وەک تۆ وا ئەزانم نیە
ژیانم لە بەرچاو کەوتووە بە یەکجارى
هەر لە منداڵیەوە خێرم نەدى
تازە بە تەمام تۆ دڵم خۆش کە؟
وابزانم سمعەم ماوە ئەویش ئەبەى



دەستە خوشکم بوى

چۆن دڵت هات دڵم بشکێنى
بەم شێوەیە دڵم هەڵقرچێنى
هەرچى دڵت بیویستایە
بۆم دەکردى لەم دنیایە
زۆر ڕێزم لێ گرتى لەخۆم زیاتر
حەزمەکرد بژیت لە من شادتر
بە قەد خوایەک ڕێزت هەبوو لام
لەوانەیە وابزانى کە لێەترسام ؟
بۆ بەم شێوەیە دەرت کردم تۆ
لە چاکە زیاتر ئازارم نەدابوى خۆ
لە خۆشى و ناخۆشى لە گەڵتا بووم
نەم ئەزانى بەم شێوەیە لە لات خراپ بووم
هەموو دنیات لە پێش چاو خستم
فێرى ڕق و قینەت کردم
هەموو ڕەفیقایەتیت لەبەر چاو خستم
چۆن دڵت هات ئاوا برینارکەى هەستم
بەس تەنیا پێکەنین و خۆشیم ئەزانى
هەموویت لە دڵ دەرهێنام بە ئاسانى
من شتى جوانم فێرى تۆ کرد
بەڵام تۆ هەرچى خۆشیە لە منت برد
لەو کاتەوەى وات لەگەڵ کردم
هەر بە لاشە ماوم بە دڵ مردوم
شایەنى ئەوە نەبووم وام لەگەڵ بکەى
لەبەر چاوى کەس واناشرینم کەى
من وەکو تۆ نیم قەت باست ناکەم
بەس با بزانى قەت گەردنت ئازا ناکەم
خوا ئەزانێ چۆن بوم بۆ تۆ
خۆت لە خوا نەکەى خۆشتەزانى خۆ



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید