برایانی زی زی
کورده واری به هۆی به ر فراوانی هه مه لایه‌نه‌ی به‌شه فولکۆره که یه‌وه ، هه رده م کانگای سه رهه ڵدانی هونه‌رمه‌ندانێکی گه‌وره و بچووک بوه ، که له م نێوانه‌دابه‌شێکی زۆری ئه م هونه رمه‌ندانه ئاۆیته‌ی به‌شه فولکولوره‌که‌ی ئه م نه‌ته‌وه‌یه بوونه، جه‌ماوه‌رێک له م ئازیزانه سینه به سینه ئه‌م باره گرانه‌یان به مه‌ینه‌تی و مانووبوونێکی ئێجگار زۆر به کۆڵ کێشاوه و به پاراوی گه‌یاندویانه به نه‌وه‌ی نوێی ئیمرۆ و سه‌ربه‌رزانه ئه‌رکه‌که‌ی خۆیان به جێ هێناوه . له نێوان ئه‌م گه‌وره پیاوانه‌دا ، تاقمێکیان به‌ڕاستی ناوبانگێکی باشیان بۆ خۆیان ده‌سه به‌ر کردوه . برایانی زێ زێ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که زۆربه‌ی زۆری کچان و کوڕانی ئه‌و ده‌می ئه م شاره به ده‌نگ و ده‌س و په‌نجه ڕه‌نگینه‌کانی ئه‌وان شایی و زه‌ماوندیان دهڕازایه‌وه و ئینجا ده‌چونه سه‌ر ماڵی به‌ختیان.
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مان ساڵی ۱۳۰۵ ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ۵ که سیدا له شاری سه‌قز له دایک بوه ، برا گه‌وره‌که‌ی هه‌ر به مێر منداڵی کۆچی دوایی ئه‌کا و ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ش باوکی واته : میرزا شوکوروڵڵای شۆخ که‌مان که له ئه‌سڵدا سنه‌یی بوه کۆچی دوایی ئه‌کا،میرزا شوکوروڵڵا پیاوێکی به دین و زانا و خوێنده‌وار بوه و وه‌ک ده‌گێرنه‌وه هه‌ر ده‌م ویستوویه‌تی یارمه‌تی خه‌ڵک بدات . به مردنی باوکیان کاک عه‌لی که گه‌وره‌تره ده‌بێته گه‌وره و له‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌یدا شان ده داته به‌ر کارکردن تا بتوانێ یارمه‌تی ده‌رێ بێت بۆ دایکی و خوشک و براکانی . خاتووفه‌ریده‌ی شۆخ که‌مان کچی ناوینی مامۆستا له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمێ : له پیاوانی قه‌دیمیم بیستوه که ده‌ڵێن : باوکم هه‌ر له منالێه‌وه ده‌نگێکی زۆر خۆشی هه‌بوه ، گوایه ده‌نگ خۆشی له بنه ماڵه‌یاندا باو بوه چون کاک حسێنی براشی ده‌نگی خۆشه . باوکم هه‌ر که ئه‌م هونه‌ره‌ی له خۆ دا بینیوه له گه‌ڵ کاک حسێنی برای ده‌ستیان به گۆرانی وتن کردوه و له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌م یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌یان داوه و هه‌م هه‌نگاوێکی هونه‌ریشیان هه‌ڵگرتوه ، خاتوو فه‌ریده هه‌ر وه‌ها فه‌رمووی: به هه‌مو گرفتێکی که هه‌یبوه باوکم ده‌ستی له کار‌و باری هونه‌ری نه‌کێشایه‌وه و هاوڕێ له گه‌ڵ کاک حسێن روژ له گه‌ڵ ڕۆژ نێو بانگیان زیاتر و به‌رزتر ده بۆوه و ناوی بــرایانی زێ زێ که‌وته سـه‌ر زاری خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت ئه‌م ناوبانگه سنووره‌کانیشی تێپه‌ڕ کرد ، تا ڕاده‌یه‌ک که ده‌توانم بڵێم ئێستاش که‌متر کوردێک له دنیادا هه‌یه که برایانی زێ زێ نه‌ناسێ و ئه‌مه هۆی شانازی من و براو خوشک و بنه‌ماڵه‌که‌مه . برایانی زێ زێ ناوبانگیک بوو که خه‌ڵکی نه‌جیب و قه‌در شناس و هونه‌ر دۆستی سه‌قز لێیان نان و ئه‌وانیش به ده‌نگه گه‌رمه‌که‌یان هه‌ر ده‌م له گه‌ڵ خه‌ڵک و ئاوێته‌ی تاڵی و خۆشی ژیانی ڕوژانه‌ی ئه‌و خه‌لکه ئه‌بوون و خۆیان له وان به جیا نه‌ئه‌زانی . له درێژه‌ی وت و ێژه که‌ماندا بووین که مه‌عسوومه خانم کچه چکۆله‌ی مامۆستا عه‌لی شۆخ که‌مانیش گه یشته لامان و ڕووی قسه له و کراو به‌ڕێزیان له و باره یه وه فه رمووی :باوکم وه ک هه ر گه نجێکی تر که وته بیری ژن هێنان و ماڵ پێکه وه نان ، ژنی هێنا و کوڕێکیشی لێ بوو به ناوی مه حیه دین که ئێستا له مهاباد ده ژی ، به لام ئه م ژیانه یان بۆ نه چوه سه ر و له یه‌کتر جیابوونه وه ، دوای ماوه یه ک دیسان ژنی هێناوه واته : دایکم فاتمه ی فه تاحی که ئیستاش هه ر له سه قز ئه ژی و خوا ته مه ن دریژی کات . باوکم به ڕه حمه ت بێ له گه‌ڵ ئه وه ی که ده نگی خۆش بوو « زه ربی » زۆر به جوانیش لێده دا ، به هۆی هۆگری زۆری به گۆرانی وتن هه ندێ جار خۆی شێعری بۆ گۆرانیه کانی داده نا و له کۆڕ و کۆمه ڵه کاندا پێشکه شی لایه نگرانی ده نگه که ی ده کرد ، به ڕاستی ده بێ بوترێ هونه ر وه ک خوێن له ده ماره کانی ئه و پیاوه گه وره دا بوو ، مامۆستا به هۆی ئه وه وه که خۆی کوێره وه ری و مه ینه تی زۆری چێشتبو و هه ر ده م له بیری هه ژاراندابوو،زۆرجار یارمه تی ده دان و دیار بوو به و کاره ی ده گه شایه وه.ده نگی برایانی زێ زێ هه ر له زه ماوه ند و نه واره کاندا قه تی‌س نه کراو گه ییه رادیۆ و تلویزیۆنیش و له مهاباد و سنه شه وه بڵاو کرایه وه .
باوکم سالێ ۱۳۸۳ له ته مه نی ۸۷ سالێدا به هۆی نه خۆشینی شێر په نجه وه،دڵی پر له ئاواز و گۆرانی و تامه زرۆی مۆسیقای کوردی بۆ هه تا هه تایه له لێدان وه ستا و چریکه ی ده نگی کوژایه وه.هیچ کات له بیرم ناچێته وه له چه ن ڕۆژ به ر له مردنیه وه چاوه ڕێ سه ردانی لایه نگری ده کرد و ده یگوت :ده زانم له م ڕۆژانه دا بۆ سه ردانم دێن و منیش به شێک له بیره وه ریه کانمیان بۆ ده گێرمه وه تا تۆمار کرێ ،یان بنوسرێته وه به‌ڵام هیچ کات ئه و سه ردانه ڕووی نه دا و باوکم ئه ۆ ئاواته ی له گه ڵ خۆی برده ژێر خاکه وه.له دوای کۆچه دڵته زێنه که ی،ئه م باسه ئێجگار کاریگه ری له سه ر ڕۆح و ڕه وانم دانا که چه نه ها جار له سه ری گریاوم،هه ر بۆیه له م ڕێگه وه ئه مه وێ به لاینگرانی هونه ری کوردی بڵێم : ئه گه ر هونه رمه ندێکتان خوش ئه وێت ،هه تا ماوه ڕێزی لێ بگرن ، ئه گینا هه زار ته ندیس و یادمان به چاوپێکه وتنێک نابێ که،باوکی من وه ک ئاره زوویه ک بردیه ژیڕ خاک ، سپاس له ماندووبونه که ی
منبع