03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ به داخه‌وه سفره‌ی دڵیشمان هه‌ر سفره‌ی زگمانه.
ـ له‌به‌ر خرینگه‌ی پووڵ، ده‌نگی زه‌ره‌بانی دڵه‌كان هه‌ست ناكه‌ین.
ـ ئه‌گه‌ر ئاسمانی كه‌سێ به قه‌ده‌ر قه‌فه‌سه‌كه‌ی بێ، بۆ رزگاری تێناكۆشێ.
ـ چۆن شوعاره‌كانی خۆی قه‌بووڵ نه‌بوو له‌سه‌ر دیواری حاشا ده‌ینووسی.
ـ به هه‌زار زمان هاواری گرانی بكه‌ی گۆیه نایبیستێ.
ـ به فانووسی چاوه‌كانی هه‌ر خۆی ده‌دی.
ـ هیچ «نمودار پیش‌رفت»ێك به قه‌ده‌ر ره‌نگ و رووی ئینسانه‌كان مانادار نییه.
ـ وشه ده‌بێ هه‌میشه پێی له جوغرافیای گلیمی خۆی به‌رێته‌ده‌رێ.
ـ زۆربه‌ی زیندۆكان جنێوێكی ئاشكرا به زیندووبوونن.
ـ ژیان وتووێژی كوتكی سانیه‌كانه له‌گه‌ڵ سندانی له‌ش.
ـ ته‌نانه‌ت كه‌ڵك وه‌رگرتن له گه‌لآڵه‌ی «يك‌بار مصرف»یش نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی كاسه‌لیسی به‌ربه‌ره‌كانی بكات.
ـ بووكه‌خانی جیهان قه‌یره‌كچه.
ـ هه‌ڵه‌بجه پڕخه‌رج‌ترین و كه‌م‌فرۆش‌ترین فیلم بوو له حیماسه‌ی مه‌زڵوومییه‌تی
به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ كه میلله‌تی كورد خه‌رجه‌كه‌ی دا.
ـ زیندۆكانی نیمه‌كه‌تنشین بۆ مردۆكان هوڕا ده‌كێشن.
ـ زستان به‌بێ به‌فریش ده‌توانێ ئێمه «سكه روی ی‌خ» بكات.
ـ ژیان سه‌روو و ژوورێكه‌ی پتر پشووبڕه.
ـ ته‌مه‌نی به‌رته‌سك، ناهێڵێ كه پێلآوی غه‌ریبی له دنیای نامۆدا بكه‌ینه‌وه.
ـ نازانم بۆ ئه‌هلی قه‌ڵه‌م لایان وایه كه قه‌ڵه‌میش له‌و ئه‌قلآمه‌یه كه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سوبسیدی بۆ بدات.
ـ ئیستراتژی ژن شه‌ڕه، پاشه‌كشێكانی تاكتیكییه.
ـ تێكۆشانی ئێمه له ژیان‌دا به‌و مانایه‌یه كه به هه‌موان بسه‌لمێنین كه زیندووین.
ـ تازه‌بوونه‌وه ته‌نیا به‌و مانایه نییه كه هه‌ر پێست فڕێ بده‌ین.
ـ له‌سه‌ر سفره‌ی حه‌وت سین جێیه‌ك بۆ سه‌ری سه‌وزمان راگرین.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|