نمایش پست تنها
  #205  
قدیمی 12-01-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض استاد محمد ماملی


استاد محمد ماملی



محمد ماملی (به کردی کرمانجی: Mehemedê Mamlê) (۱۹۹۹-۱۹۲۵)،
ناوی ماملێ بە هۆی خزمەت و هەڵوێست و هاودەردییەکی کە بنەماڵەی ماملێ لە مێژووی هاوچەرخی نەتەوەی کورددا هەیانبووە، ناوێکی ناسراوە. بە هۆی هەندێک تایبەتمەندی حاشاهەڵنەگر و لەبەرچاوگرتنی زەمەنی تایبەت و چەند فاکتەرێکی بەرچاو، مامۆستا محمد ماملێ لە ناو نەتەوەی کورددا ناسراوترین ئەندامی ئەو بنەماڵەیە. لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە و کۆڕ و پەرتووکاندا نووسەران و چالاکڤانانی رامیاری و کولتووری هەوڵیان داوە تا ئەو بنەماڵەیە بە گشتی و مامۆستا محمد ماملێ بە تایبەتی بناسێنن. یەکەم کەس کە پەرتووکی لە سەر ئەو هونەرمەندە نەتەوەییە نووسی، ڕێزدار و مامۆستای هونەردۆست ”محمد حسن احمد” بوو. ڕێزدار سمایلی ماملێش لە دواییدا پەرتووکی خۆی لە سەر بنەماڵەی هونەرمەندی ماملێ و زۆر تایبەتمەندی مامۆستا محمد ماملێ لە ژێرناوی توێشەبەرەی هونەری ماملێ بڵاو کردەوە. لە دواییدا هێژا هیوا قارەمانی پەرتووکێکی لە سەر ئەم مامۆستا کوردپەروەرە و بەرهەمەکانی بە چاپ گەیاند. لە پەرتووکی مێژووی مەهاباد نووسینی مامۆستای هێژا سید محمد صمدی لە چەندین بەشی جۆراوجۆردا زانیاری لە مەڕ مامۆستا ماملێ دەست دەکەوێ. ڕێزدار ”فریدون حکیم زادە”ش لە پەرتووکی خۆیدا ئاماژەیەکی بە مامۆستا محمد ماملێ کردووە. نووسین و بیرەوەری زۆر بە نرخ لە سەر ئەو بنەماڵەیە و مامۆستا محمد ماملێ تا ئێستا بڵاو کراوەتەوە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئازادی لە نێوخۆی وڵاتدا و دەستڕانەگەییشتنی زۆر کەس بە سەرچاوەی جێی متمانە، کاریگەری خۆی داناوە و هەر بۆیە دەکرێ لە سەر ئەو بنەماڵەیە زۆرتر بنووسرێت. بنەماڵەیەک کە دیاری پیرۆزی وەک مامۆستا محمد ماملێی پێشکەش بە نەتەوەی کورد کردووە، ناوبانگ و جوانییەکانیان تەنیا بە هونەر و دەنگخۆشی نەبەستراوەتەوە، هەر چەند کە مرۆڤ پێویستە قەڵەمی شازادەیەکی وەک شەڕەفخانی بەدلیسی هەبێ تا بتوانێ لە سەر بەرزایی و گەورەیی ماملێ بنووسێ.
میرزا سعید کوری میرزا علی (ناسراو بە مام علی) یەک لە ئەندامانی کۆنی بنەماڵەی ماملێ لە ناوچەی موکریانی کوردستان بوو. لەو سەردەمدا کە کوردستان لە هەر چەشنە فێرگەیەکی زانستی، خزمەتگوزارییەکی حکومەتی ناوەندی و زۆر پێداویستی سەردەم بێبەر بوو، میرزا سعید ژیانی بنەماڵەی لە ڕێگەی دوکانداری و کرین و فرۆش لە ناوچەدا بە سەربەرزی دابین دەکرد.میرزا سەعید بە پێی ئەو جۆرەی کە لە کۆنەوە لە ناو کورددا باو بووە، بە سعیدی مام علی (سعیدی کوری مام علی) دەناسرا. کاتێک کە حکومەتی ناوەندی کاری تۆمارکردنی ناو و ناسناوی لە کوردستان دەست پێکرد، بە هۆی نائاگایی و ناشارەزایی بەرپرسی حکومەتی هەڵەیەک رووی دا و مام علی بە ماملێ تێگەییشتبوو.ناوی ماملێ لەو ڕۆژەوە وەک ناسناوی ئەو بنەماڵەیە ماوەتەوە و موکریانی گوتەنی لە زاران زۆر خۆشە.
میرزا سعید ماملێ کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشی هەبووە. لە کوردستانێکدا کە بە هەموو جۆرێک ئاسایەش و هێمنی لە جەماوەری کورد خەوشەدار کرابوو، لە هەر دەرفەتێکی گونجاودا کەڵکی وەردەگرت تا شێعری کوردی بخوێنێتەوە و بە تایبەتی حەزی زۆر لە شێعرەکانی وەفایی بوو.لە ماڵێدا گۆرانی بۆ منداڵەکانی دەکوت و جیا لە دەربڕینی دەنگی خۆش و ڕەسەنی، وانەکانی گۆرانی گوتنەوەی بە منداڵەکانی دەدا. لە سەردانێکدا کە سید علی اصغر کوردستانی بۆ شاری مەهابادی کردبوو، جیا لەوە کە سید علی اصغری هونەرمەند، خۆشی لە دەنگی میرزا سعیدی هاتبوو، کەسایەتی ناوبراویش زۆر سەرنجی مامۆستا کوردستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو. دەگێڕنەوە کە مامۆستا سید علی اصغر کوردستانی میرزا سعید ماملێی لە باوەش گرتبوو و فەرمووبووی:
"مام سعید خودا شاهیدە من بە دڵ عاشق بە دەنگی تۆم"
یەکەم کوڕی ئەو میرزا حسین ماملێ لە ساڵی ١٩٠٩ی زایینی هاتە سەر دونیا کە وەک باوکی بۆ ژیری و دەنگخۆشی ناوی بەدەر کردبوو. میرزا سعید ماملێ جیا لەم نازدارەی چوار کوڕی دیکەی بە ناوەکانی محمد، مطلب، حسن و جعفر و کچێکی بە ناوی طوبی هەبوو.شێوەی هەڵس و کەوتی میرزا سعید لە ناو بنەماڵە و بایەخ بە کەسایەتی ژن و ڕێزلێنان لە گەورە و بچووکی کاریگەرییەکی زەقی لە سەر منداڵەکانی دانابوو، بە شێوەیەک کە تا میرزا حسین لە ژیاندا بوو، مامۆستا محمد ماملێ وە نێو گۆڕەپانی هونەر نەکەوت، هەر وەکی کە مامۆستا جعفر ماملێ تا کاتێک کە مامۆستا محمد ماملێ لە ژیاندا بوو، ئەو نەریتەی پاراست و بە شێوەی فەرمی گۆرانی نەگوت.مامۆستا محمد ماملێ خۆی لە ناو کۆڕی بنەماڵەییدا دانی بەوە دانابوو کە ئاستی هونەرمەندی و دەنگخۆشی میرزا حسین ماملێ یەکجار بەرز بوو و فەرمووبووی کە ئەو هەرکات وەک مامۆستایەک سەرنجی میرزا حسینی دابوو و وانەی لێ هەڵگرتبۆوە.مەخابن بە هۆی نەبوونی بوار لەو سەردەمدا، ئێستا هیچ بەرهەمێکی ئەو هونەرمەندە لە بەر دەستدا نییە.
مامۆستا محمد ماملێ کە ناودارترین هونەرمەندی دەنگخۆشی ئەو بنەماڵەیە بووە، لە ساڵی ١٩٢٥ی زایینی لە شاری مەهاباد لە گەڕەکی خرێ هاتە سەر دونیا.بە پێی ئەو زانیارییانەی کە مامۆستا سید محمد صمدی کۆی کردوونەتەوە، مامۆستا محمد ماملێ یەکەم گۆرانی خۆی لە ساڵی ١٩٣٨ی زایینی بە فەرمی خوێندبوو و یەکەم گۆرانییەکی کە گوتبووی بە ناوی <<ڕۆیی بە جێی هێشتم>> ناسراوە.
محمد ماملێ تەنیا مامۆستایەکی هونەرمەند و خۆشخوێنێکی شارەزا نەبوو. ئەو هەر لە سەردەمی گەنجێتییەوە دەگەڵ کاروانی نیشتمانپەروەرانی نەتەوەکەی کەوت. دوایین ژنێکی کە لە ڕووی ئەڤین و خۆشەویستییەکی لە ڕادە بەدەرەوە خواستی، کچی یەک لە قارەمانانی کورد بە ناوی محمد مولودی بوو کە زۆر کەس لە سەری دواون. قارەمانێک کە چەکی شەڕەفی پێشمەرگایەتی کۆماری سەربەخۆ و مستقلی کوردستانی لە شان کردبوو. کاپیتان محمد مەولودی کە ئەندامی ک.ژ.ک (حدک) بوو، لە دواییدا لە سەردەمی کۆماردا ئەرکی ئاسایەش و پاراستنی مەهابادی بە دەستەوە بوو. مامۆستا محمد ماملێ بە هەمان شێوە یەک لە پێشمەرگەکانی دەوڵەتی جمهوری کوردستان بوو و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیاندابوو لە سەر ڕێبازی پێشەوای کوردان، جەنابی حضرتی قاضی محمد (محمد همام قاضی) وەفادار ماوە. گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو لە مەڕ مامۆستا محمد ماملێ فەرمووبووی:
"کاک محمد، هونەرمەندێکی گەورەی سیاسی کوردە، چونکە هەمووکات لەگەڵ هەستان و کەوتندا ئاشنایە"
زۆر سیاسەتوان و کەسی ناسراو و خۆشەویستی نەتەوەی کورد لە سەر مامۆستا محمد ماملێ بۆچوونیان دەربڕیوە. کۆی هەموو دیمانەکان و نووسینەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە ماملێ کەسێکی نەتەوەیی بوو و هیچکات خۆی لە نەتەوەکەی و ئازارەکانیان دوور نەکردەوە. ڕەوانشاد مامۆستا کریم حسامی هەموو بۆچوونەکانی لە دەقێکدا کورت کردبۆوە و فەرمووبووی:
"کەسایەتی و رەفتار و ئەخلاق و نیشتمانپەروەری و هونەرمەندی و وشە شیرین و جوانەکانی ماملێ لە یاد و زەینمدا زیندوون و لە بیر ناکرێن"
مامۆستا محمد ماملێ لە هزر و کردەوەدا نەتەوەیی بوو. ڕێزی لە هەر تاکێکی کورد بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕادەی دارایی و زانایی و ڕەچەڵەکی دەگرت. کوردستانی بوو و ئەڤیندارانی کۆڵنەدەری ڕێبازی نەتەوەیی لای ئەو زۆر خۆشەویست بوون. هەرکات پاڵپشتی لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەکەی لە هەر شوێنێک دەکرد. یەک لە جوانترین کۆرپەکانی بە ناوی گیانبەخت نەجات ماملێ دەگەڵ کۆمەڵێک لاوی بێتاوانی دیکەی شاری مەهاباد ئێعدام کران. هەر چەند کە ئەو هیچکات گەرەکی نەبوو لەدەستدانی گیانبەخت نەجاتی کوڕی بپەژرێنێ، بەڵام ماملێ سەرەڕای پەژارەیەکی زۆر، لە بەرانبەر سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران نەچەمێوە و هیچ بایەخ و شرعییەتێکی بەو حکومەتە دژە مرۆڤییە نەدا. ئەو هیچکات ئامادە نەبوو کە لە سەر تێلێویزیۆنی ئەو حکومەتە دۆگماتیستە گۆرانییەک بخوێنێ و هەر بۆیە لە دڵی نەتەوەکەیدا ماوە.
ماملێ لە هونەریشیدا کوردایەتی خۆی دەنواند و جارجار کە بەرهەمێکی لە نەتەوەیەکی دراوسێ وەردەگرت، ڕۆحییەکی کوردانەی پێ دەبەخشی. بۆ وێنە گۆرانییەک کە پێشتر بە فارسی گوترابوو لە دواییدا لە لایەن مامۆستا محمد ماملێ لە سەر شێعری مامۆستا هێمنی موکریانی گوترابۆوە. مامۆستای هونەرمەند کاک عزیز شاڕوخ لەم پێوەندییەوە فەرمووبووی:
"کاک محمد بە لەوتێکی وەها مامۆستایانە و بە هێز بە تواناییەوە گوتوویەتی کە حاڵەتی گۆرانی کوردی و مێلۆدی کوردی داوەتێ"
ماملێی نیشتمانپەروەر چەندین جاران لە لایەن حکومەتی دژە مرۆڤی پاشایەتی محمد رضا سوادکوهی بە دیل گیرابوو کە زۆرینەی سەرچاوەکان تەنیا باسی زیندانی ورمێ دەکەن، بەڵام ئەو لە شاری مەهابادیش زیندانی دیبوو. جارێکیان لە بەرواری ٢٩ی ٢ی ١٩٤٧ی زایینی لە سەر ئەوە بەدیل گیرابوو کە شێعری بەناوبانگی لایە لایەی مامۆستا هەژاری موکریانی بە گۆرانی گوتبوو. یەک لەو بیرەوەرییانەی کە لە مێشکی مامۆستا جعفر ماملێ ناسڕێتەوە ئەوە بوو کە مامۆستا محمد ماملێ پاش ڕووخانی کۆماری سەربەخۆی کوردستان بە دیل گیرابوو. ماملێ ئەو جارەیان لە سەر تاوانی شاردنەوەی ئاڵایەکی کوردستان زیندانی کرابوو کە هیچکات نەکەوتە دەست ڕێژیمی ایران.
مامۆستا محمد ماملێ لە ناو کۆمەڵگادا تێکەڵ بە هەموو خۆشی و ناخۆشی و گرفتەکانی خەڵکی خۆی بوو. ئەو هەرکات دەگەڵ خەڵک هاودەرد بوو. کاتێک کە تیمی تۆپێنی پێی فارس و ترکان دەهاتن تا خۆیان لە بەرانبەر قارەمانانی مەهابادی تاقی کەنەوە، ماملێ لە گۆڕەپاندا ئامادە دەبوو و ورەی بە شار و یاریزانان دەدا. خۆی بە هیچ شێوەیەک پێ زۆر نەبوو و بزەی سەر لێوی پێشکەش بە هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا بە گەورەو بچووکەوە دەکرا. کاک هیوا قارەمانی کە لەم پێوەندییەوە زەحمەتی دیمانەیەکی زۆری کێشاوە، لە زمان دۆستانی نزیکی ئەو هونەرمەندە نازدارە نووسیوێتی:
<< تایبەتمەندییەکانی کاک محمد لە باری کەسایەتی ئەو ئینسانەوە ڕوون و ئاشکران…..ئینسانێکی زۆر گەورە بووە، هەروەها زۆر بە ڕوحم بووە و سەرەڕای ئەوانە ”عزت نفس”یشی هەبوو، بە ڕاستی کاک محمد شەڕەف و پیاوەتی خۆی هیچکات و بە هیچ قیمەتێک نەفرۆشت >>.
یەک لەو فاکتەرە گرنگانەی کە لە بنەماڵەی ماملێدا پێویستە سەرنج و بایەخی پێویستی پێ بدرێ، شوێن و کاریگەری ژن لەو بنەماڵە دایە. دایکە حەبیب کە هەرکات ماملێکان زۆر بە جوانی قسەی لە سەر دەکەن، یەک لە ژنەکانی میرزا سعید ماملێ بوو کە هیچ منداڵێکیان بە یەکەوە نەبوو. دایکە حەبیب ئەڤینێکی وا ڕاستەقینەی بە منداڵەکانی میرزا سعید بەخشیبوو کە هەموویان وەک دایکی خۆیان سەیریان دەکرد و حوڕمەتێکی تایبەتییان بۆی هەبوو. ئەو کەسێک بوو کە پاش کۆچی دوایی میرزا سعیدی دەنگخۆش، یاریدەدەری منداڵەکان بوو تا گۆرانییەکانی باوکیان بە دروستی بڵێنەوە. ڕەخنەگر و ساغکەرەوەیەکی دڵسۆز بوو و توانی منداڵەکان ڕا بهێنێ تا هونەر و شێوازی ماملێ تەمەن درێژ بمێنێتەوە. ژن بە گشتی لە ناو بنەماڵەی ماملێدا جێگە و پێگەی تایبەت و بەرچاوی هەیە. ئازادی و بوێری لە فاکتەرە سەرەکییەکانی کچان و ژنانی ئەو بنەماڵەیە بووە. ئەوە ژنانی ناو بنەماڵەی ماملێ بوون کە پشتیوانی بێچاوەڕوانی پەرە سەندنی هونەری ماملێکان بوون. لە بواری هەڵوێستی نەتەوەییشەوە وێنە زۆر بۆ هێنانەوە لە بەر دەستدا هەیە. بۆ وێنە لە ساڵانی ڕابردوودا تێلێڤیزیۆنی کۆماری اسلامی ایران زۆری هەوڵ داوە کە یای ئامە، هاوسەری نیشتمانپەروەری مامۆستا محمد ماملێ دیمانەیەکیان دەگەڵ بکا، بەڵام ئەو لەو پەڕی بوێری و وەفاداری بە ڕێبازی مێرد و باوک و نەتەوەکەی ڕێگەی پێ نەداون کە بچنە خزمەتی.

سەرچاوە:
http://www.mamle.net/?page_id=35
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید