شه وگاری شین
شەو گارێک بوو ...
شەوە زەنگی شینی پێوه دیار بوو
مەرگی ئارەزۆکانم و رەوتی ژیان و ژین رەش
مەرگوژی له چاوان دەباری و
کڵپەی گرکانی دڵی زێدەکەم و
ئاخ ... ئاخ ....
رمووزنەی مەرگ زەرده خەنەی لێوی دیاره
بۆ شۆره سواری بارگه تێکناو و من
من و هەناسه و چاوەروانی
کام بڵێسەی مەرگ له ناسنامەتدا نووسراوه
وا دەست له ناو دەستی با و شەمەندەفەر
سووار له سەر ئەسپی خەیاڵ
بەره و جادەی بێ کۆتایی رێکەوتووی
سواری باڵی کام مەلی ئەفسانەیی بووی
له چیرۆکە کانیشدا نابیندرێیەوه
له ناو کام دەریا دا نوقم بووی
به دەستی هیچ ماسی گرێک نادۆزرێیتەوه
کام مژی بەیانی باوەشی به ئامێزتدا گرتووه
له دوای رووناکیش نابیندرێیه وه
کام چیا سوێندی داوی له سەر لووتکەکەی بمێنی
تا هەڵۆی خەیاڵم بەرەو ئەو چیایه رەوانەکەم
شه وگارێک بوو ...
شەوه زەنگی شینی پێوه دیار بوو
من و خەیاڵ و چاوەروانی و هەناسەیەکی هەتیو ... .
دوعا
كرنۆش دەبەم بەرەو خودا
بۆ دوعا
كه خودایا
چیتر دوعاكانمان هەڵمەوەرێنه
نەكا
سبەی منیش ببم به دوعا