08-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌لفرێد نۆبێل و خه‌ڵاتی نۆبێل
ئه‌لفرێد نۆبێل له ساڵی 1833دا له شاری
ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید له دایکبووه. له
ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا له گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا
ده‌گوێزنه‌وه بۆ وڵاتی ڕوسیا و له‌وێ له بواری
کیمیادا ده‌خوێنێت و زانستێکی زۆر له‌و
بواره دا به‌ده‌ست ده‌هێنێت. له ساڵی 1866
دا دینامیت ده‌دۆزێته‌وه‌و به‌رهه‌می ده‌هێنێت
پاشان له زیاتر له بیست وڵاتی ئه‌وروپادا کارگه و تاقیگه دروست ده‌کات و
به‌و ڕێگه‌یه سه‌رمایه‌یه‌کی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌بێته یه‌کێک له
ده‌وڵه‌مه‌نترین ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا, سه‌رمایه‌که‌ی نزیکه‌ی
33 سی‌وسێ ملیۆن کرۆنی ئه‌وسا بووه و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه پاره‌یه‌کی یه‌کجار
زۆر بووه.
له 27 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1895دا له پاریس وه‌سیتنامه‌که‌ی ده‌نووسێت و که
ده‌بێته بناغه‌ی دانانی خه‌ڵاتی نۆبێل.
له 10 دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1896 له شاری سانت ڕیمۆی وڵاتی ئیتالیا به
نه‌خۆشی دڵ له ماڵه‌که‌ی خوی‌دا کۆچی دوایی ده‌کات.
خه‌ڵاتی نۆبێل: هه‌موو ساڵێک له 10 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا که ڕۆژی
مردنی ئه‌لفرێد نۆبێله له شاری ستۆکۆڵم ئاهه‌نگی پێدانی خه‌ڵاتی
نۆبێل به ئاماده‌بوونی شا و شاژنی سوید و سه‌ده‌ها میوان سازده‌کرێت.
به‌پێی وه‌سیتنامه‌که‌ی نۆبێل هه‌موو ساڵیک چه‌ند که‌سانێک که له بواری
زانست‌دا خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن خه‌ڵات بکرێن و هه‌روه‌ها ئه‌و
که‌سانه‌ش که بۆ سه‌قامگیری ئاشتی له جێهاندا هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵات بکرێن.
له ساڵی 1901 وه خه‌ڵات له بواری فیزیا ، کیمیا ، پزیشکه‌وانی (ده‌رمانسازی)
و ئه‌ده‌ب ده‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی داهێنان ئه‌نجامده‌ده‌ن و خه‌ڵاتی ئاشتی
له ئوسلو ی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1969 وه خه‌ڵاتی نۆبێل له بواری ئابووریدا ده‌به‌خشرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|