10-04-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به شی 27
جن و جنۆکه
له‌خه‌ودا فێڵ بازی وساخته‌کاری یه له کاروباری دونیا دا ، ئه‌گه‌ر جنۆکه‌که زانا‌و عاقڵ و تێ گه‌یشتو بێت بینینی زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببێته جن ئازا‌و به‌هێز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ جن له نزیك ماڵیان دا وه‌ستاوون ، ئه‌و که‌سه زه‌ره‌ر ئه‌کات یان دوعای کردوه ئه‌گه‌ر ئیشه‌که‌ی ببێت قوربانێك بکاته خێر و ئیشه‌که‌ی بوه‌و قوربانه‌که‌شی سه‌رنه‌بڕیوه ، جنۆکه بچنه ناو ماڵێك ، ده‌ستکاری شت و مه‌کی ناو ماڵه‌که بکه‌ن و ده‌ست له خاوه‌ن ماڵه‌که بوه‌شێنن ئه‌وانه دوژمنن له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆی دا هێرش ئه‌که‌نه سه‌ری ، یان ئه‌و جن و جنۆکانه دزن و زه‌ره‌ری لێ ئه‌ده‌ن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا جنۆکه فێری قوڕئان خوێندن بکات یان قوڕئان بخوێنێت و جنه‌کانیش گوێ ی لێ ڕاگرن ئه و که‌سه شکۆمه‌ندو پایه به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوڕێ یه‌تی جنۆکه بکات
له جادوکه‌رو سیحر بازه‌کان نزیك ئه‌بێت و ئاگای له نهێنی خه‌ڵکی ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها جنۆکه له‌خه‌ودا به مانای دزی و ڕفاندن و زیناکردن ومه‌ی خواردنه‌وه و یانه‌کانی سه‌ماو گۆرانی و مۆسیقا‌و که‌نیسه‌و خه‌یاڵ و نوشته‌و جادوگه‌ری و جیا کردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و کافران و کرده‌وه‌کانیان و هه‌واڵی موسوڵمانان دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ جن هاوسه‌ر گیری بکات له داهاتوودا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ که‌سێکی خه‌راب دا ئه‌کات یان ئاژه‌ڵێکی لاواز ئه‌کڕێت ، ئه‌گه‌ر له پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزدا بێت پله‌و پایه‌ی دائه‌بزێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له جن کوڕی ببێت له که‌سێکی هیچ و پووچه‌وه پاره‌ی بۆ دێت یان پاره‌ی شاردراوه‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ده‌سه‌ڵات داری ووڵات له‌خه‌ودا ببینێ جنۆکه‌ی زۆری گرتوه‌و ده‌ست و پێ یانی به‌ستۆته‌وه ئه‌و کاربه‌ده‌سته ده‌ست به‌سه‌ر شارێك دا ئه‌گرێت و کافره‌کان ده‌ست گیر ئه‌کات ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا جن بچێته ناو گیانی یان لێی بدات ئه‌و که‌سه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، بینینی شای جنه‌کان له‌خه‌ودا مانای بینینی زانا‌و شێخ و سه‌رکرده‌و کوڕ و کچی ڕه‌وشت پاکه ، له‌وانه‌یه بینینی جنۆکه له‌خه‌ودا به‌ڵگه‌ی ده‌رکه‌وتنی مارو دووپشك بێت یان ئاگر بێت یان ئه‌و که‌ره‌ستانه بێت که به ئاگر دروست ئه‌کرێت .
پڵینگ
له خه‌ودا ده‌سه‌ڵاتدارێکی زاڵم و دوژمنێکی به توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا پڵیینگ بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنانی ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی پڵیینگ بخوات پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت و پایه به‌رز و شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری پشتی پڵیینگ بێت پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ پڵیینگ هاوسه‌رگیری بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا پڵیینگ ببینێ پیاوێکی خه‌راپ هێرش ئه‌کاته سه‌ر ماڵی ، پڵیینگ له خه‌ودا پیاوه یان ئافره‌ت ، پڵیینگ گازت لێ بگرێت زه‌ره‌رت لێ ئه‌که‌وێت ، هه‌روه‌ها پڵیینگ له‌خه‌ودا فێڵ و فێڵبازی و نه‌خۆشی یه ، شیری پڵیینگ دوژمنکاری یه ، ئه‌و که‌سه‌ی پڵیینگ له‌خه‌ودا ببینێ تۆبه ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره ئه‌پاڕێته‌وه له گوناهه‌کانی خۆشبێت و عه‌فوی بکات .
ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن
ده‌نگی ناو ته‌لیفۆن له‌خه‌ودا ئاگادار کردنه‌وه بێت یان مژده بێت و چۆن بیبیستی هه‌ر به‌و جۆره ڕوو ئه‌دات بێ ئه‌وه‌ی شی بکرێته‌وه یان گۆڕانکاری تیادا بکرێت .
نه‌وت
له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی زیناکه‌ره یان پاره‌ی حه‌رامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه نه‌وت له خه‌ودا شه‌ڕ و جه‌نگ ونه‌گبه‌تی و کاره‌ساته .
قوتابخانه ::
له خه‌ودا ته‌ڵاقی نێوان ژن و مێرده ، یان ئاژاوه نانه‌وه‌و چاکه کردن و کڕین و فرۆشتنه .
ماره‌بڕیین ::
له خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزه ، ئه‌و ماره بڕیینه‌ی خۆ پیسکردنی له‌گه‌ڵ دا بێت و پێویست بێت له کاتی هه‌ڵسانی له خه‌و خۆی بشوات ئه‌و خه‌وه باتیڵه جونکه ئه‌و که‌سه شه‌یتان هاتۆته خه‌وی و شه‌یتانی بووه ، ئه‌و که‌سه‌ی دوژمنه‌که‌ی ماره بکات زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ری ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له‌وانه ماره‌بکات که به پێ ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حه‌رامه بۆ ئه‌و وه‌ك دایك و خوشک و برا ژن و کچ و هتد ....ئه‌وکه‌سه ئه‌چێته شوێنێکی حه‌رام ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ له ناو گۆڕدا دایکی ماره کرد ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ماره بڕیین به مانای قه‌رز دانه‌وه‌و نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ت دێت ، ماره‌کردنی ئافره‌تێکی ڕووت خێر‌و خۆشی یه ، ماره کردنی ئافره‌تێکی خه‌راپ یان زیناکه‌ر ژیانێکی حه‌رامی به‌دواوه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێك له ئافره‌تانی به‌هه‌شت ماره بکات باری ئایینی چاك ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سه‌یری ئافره‌تێکی ڕووت بکات بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ئه‌کات .
هه‌نگ یان مێش هه‌نگوین :
له‌خه‌ودا مه‌ترسی و خۆشی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، کۆکردنه‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی هه‌نگوین له‌شانه‌کان ده‌ستکه‌وتی پاره‌ی حه‌ڵاڵه ، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگوینه‌که کۆ بکاته‌وه‌و بی بات به‌شی هه‌نگه‌کان جێ نه‌هێڵێت ئه‌و که‌سه زوڵم له قه‌ومێك ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگێك یان مێش هه‌نگوینێك بکوژێت زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌ی ، کوشتنی هه‌نگ بۆ جوتیار باش نی یه چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕزقیه‌تی ، هه‌نگ له خه‌ودا زانا‌و کاسبکارو ڕه‌نجده‌ر و که‌سێکی به‌به‌ره‌که‌ت و مه‌ترسی داره ، بینینی هه‌نگ له خه‌ودا پله‌و پایه‌ی به‌رزو خێر‌و خۆشی یه ، هه‌نگ له‌خه‌ودا سوپای موسوڵمانانه و کولله و زه‌رده‌واڵه‌ش سوپای کافرانه .
پێڵاو یان که‌ڵاش یان که‌وش یان نه‌عل ::
له‌خه‌ودا هاوسه‌ره یان کوڕه یان ئاژه‌ڵه یان سه‌فه‌ره ، له‌خه‌ودا پێڵاوه‌که ڕه‌نگی سه‌وز بێت ئه‌و ئافره‌ته ئافره‌تێکی چاك و موته‌ده‌ینه ، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی پێڵاوه‌که ڕه‌ش بوو ئه‌وه ئافره‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌گه‌ر زه‌رد بوو ئافره‌تێکی نه‌خۆشه ئه‌گه‌ر سوور بوو ئافره‌تێکی جوانه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا پێڵاوی پینه‌دار له‌پێ کات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی هه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی به تاکه پێڵاوێك بڕوات له هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی بکه‌وێته ناو ئاو و وون بێت هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی پێڵاوه‌که‌ی داکه‌نێ پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك جووته پێڵاوه‌که‌ی وون بێت ئاژه‌ڵێکی لێ ئه‌دزرێ ، ئه‌و پێڵاوه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌بیندرێ ئه‌گه‌ر له زیو دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ت ئافره‌تێکی پاك و خاوێن و جوانه ، ئه‌گه‌ر له ئاگر دروست کرا بێت ئه‌و ئافره‌ته زاڵه به‌سه‌ر مێرده‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر له دار‌و ته‌خته دروست کرابێت ئه‌و ئافره‌ته ئافره‌تێکی مونافیق و خاینه ، ئه‌گه‌ر له‌چه‌رمی مانگا دروست کرابێت ئافره‌تێکی بیانی یه ، ئه‌گه‌ر له چه‌رمی ئه‌سپ دروست کرابێت ئافره‌تێکی عه‌ربه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا له کاتی به‌ڕێوه ڕۆیشتن تاکه پێڵاوێکی له قاچی ده‌رچێت له برای دوور ئه‌که‌وێته‌وه یان له شه‌ریکه‌که‌ی جیائه‌بێته‌وه .
خوێ یان خێ ::
له‌خه‌ودا پاره‌یه‌و بێ ماندوو بوون ده‌ست ئه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر خوێ له خه‌ودا له نێوان دوو که‌سی شه‌ڕکه‌ردا ببیندرێت ئه‌و دوو که‌سه ئاشت ئه‌بنه‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوێ بڕژێنێته سه‌ر خه‌ڵکی تاوان و کرده‌وه‌ی ناڕه‌وای زۆر ئه‌بێت و نه‌خۆشی گرانه‌تاو ڕشانه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاو ئه‌بێته‌وه و زوڵم له خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌کرێت ، خوێ له خه‌ودا خێر‌و خۆشی و ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا نان و خوێ بخوات ڕازی یه به ژیانی دونیا ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا خوێ ی ده‌ست که‌وێت یان خوێ بدۆزێته‌وه نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان تووشی گیر‌و گرفت ئه‌بێت ، خوێ له‌خه‌ودا چاك سازی یه بۆ زانایانی سوونه‌و قوڕئان وئیسلام وکاروباری دونیا ، هه‌روه‌ها هاوسه‌رو پاره‌و کوڕ و ڕزقێکی حه‌ڵاڵه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ژیان دا ترسی هه‌بێت و له‌خه‌ودا خوێ ببینێ ترس و دڵه ڕاوکێ ی نامێنێ و هێمن ئه‌بێت ، ماسی به خوێ مژده‌ی هه‌واڵی خۆشه و زه‌یتونی به خوێ پشت گوێ خستنی په‌یمانه .
تووڕه بوون ::
له‌خه‌ودا زیندانه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا به‌تووڕه‌یی له ماڵه‌وه ده‌رچێته ده‌ره‌وه ده‌ستگیر ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه له‌پێناوی ژیانی دونیادا تووڕه بێت ئه‌وه سوکایه‌تی به ئایینی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له پێناوی خوادا تووڕه بێت ئه‌وه پله‌و پایه‌ی به‌رز ئه‌بێت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|