زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌مه‌نیک له چاوه‌روانى بێوه‌فایى دا......
ئــــــه‌ى ئـــــه‌و که‌سه‌ى گـه‌ڵاى ته‌مه‌نـمت وه‌رانـد
ئــــــه‌ى ئـــــــه‌و که‌سـه‌ى خـه‌نده‌ت له‌لێوم تۆرانـد
ئــــــه‌ى ئه‌و که‌سـه‌ى هـه‌موو ژیـانمت تێک شکاند
ئــــــــه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌ستێره‌ت له ئاسمانم تۆراند
تـــــــــــــۆ بـــــێـوه‌فاى خــــۆتـت دۆرانــــــــــــد..
ئـــه‌ى ئــــه‌و که‌سـه‌ى ژیــانت لـه چاوما لـێڵ کـرد
ئــــه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى خه‌ونه‌کانمت زینده به‌چاڵ کرد
دڵـــنیابه ڕۆژێ دادێ ئاهى دڵه‌ى گریاوم ده‌تگرێ..
وا جــــــــه‌ژن دێت من نـــــــازانم جـه‌ژن چى یه!
ڕۆژان ده‌ڕوا و مــــــــن نــــــازانم خۆشى چى یه!
هــــه‌ر تۆ نه‌بــــــــوى ده‌توت دلـَى من دڵـى تۆیــه؟
هه‌ر تۆ نه‌بـــــــوى ده‌توت ژیان له دواى تۆ درۆیه؟
کـــــــــــوا ئه‌و ســــۆزه؟ کـــــــــــوا وه‌فــــــــاکه‌ت؟
کـــــــــــوا ئه‌و عــــه‌شقه؟ کــــــــــــوا دڵــــــه‌که‌ت؟
نــه‌مده‌زانى خه‌م چى یه، تۆ فێرى خه‌مـــت کــــــردم
نه‌مده‌زانى عه‌شق چى یه، تۆ توشى عه‌شـقت کــردم
تـــه‌مه‌نى من به‌هارێ بوو،پایزت کــــرد به میوانم
زۆر گه‌شبین بوم له ژیانم،روخاندت کۆشکى ژیانم
مـــــن قوتابى ده‌ستى عه‌شـق،ئێستا شـێتى کـــۆڵانانم
خــــه‌ڵک دڵخۆشه له ژیان،منیش به‌شیمانم له ژیانم
له‌لاى خه‌ڵک وا جه‌ژنه و له‌لاى منیش ڕه‌ش و ماته‌م
خــه‌ڵک ده‌ڕوا بۆ مـیوانى، دڵى منیش میوانى خـه‌م!!
هیمداد نامۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه مشه ویش خه و له چاوانم ده تــــۆرێ و هه سته کانم پڕشنگ ده دا
بۆ لاى ئه و ئه وینه ى له هه ســـــتم دایه و خه یاڵه کانم داگــــیر ده کا
وا ئـه مشـــه ویش خــه ومبــوه تــه دیــــلى ده سـتى ئـه ویـنى ئــه و
بۆیـــه ئـــاوا مـات و مــه لــوول کـــه وتـــــووم و نـــاچیـــَته چاوانــم خـه و
گه ر ده زانــن له م ساته دا چه نــده به تاسه م ، بۆ بینینـى چاوه کانى
تـــا هه ڵم گــرێ و ئـازادم کـا،له ده ســت مه یـــنه تى چــاوه ڕوانى
ئـه مشــه و وێنه ى جــوانى ئــه م ئـه وینــه له خــه یاڵم گــوزه ر ئه کـا
خسـتومـیه ته بـه حرى خه یـاڵ ، تـابزانم چ شتێ له جـوانى ئه م ده کـا
هێــنده پیــــَم ووتــى تــه نیام مــه کـه ، بـالـه بــێ تــۆیـى وون نــه بـ‌م
ئاخــــر مـن چـــۆن بــێ تـــۆ ده ژیـــم گوڵـێ؟ ئه گـه ر له نـاو دڵتا نـه بـ‌م
ئـه ى ئــه و ئـه ویـنـه ىلـه چـاوه ڕوانیـت دام،ئیـتر بابـه س بــێ دوورى
نــه بــادا دڵ لــه دووریــتــا بـــوه ستێ و نـــه میـــنێ شـــه وق و نوورى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بڕوا بکه ئه‌ی .... ؟
گه‌ر من سیحربازێکی له دین وه‌رگه‌ڕاو
فێڵ بازێکی قۆڵبڕو
گه‌ر من درۆزنێکی ڕوو قایم و
گه‌ر من ده‌موچاو داپۆشراوێکیئهو ڕۆژگاره
بومایه
چۆن هه‌موو ئایه‌ته ئاسمانیه‌کانم
بۆت شیته‌ڵ ئه‌کرد
چۆن عیسام له خه‌و زیندوو ئه‌کرده‌وه
چۆن موساملهبهردهمتاقۆڵ به‌ست ئه‌کرد ؟؟؟؟
گه‌ر من سیحرباز و
فێڵکه‌ر
بومایه
چۆن جه‌سته‌ی شیرینی خۆمت بۆ سه‌ر ئه‌بڕی
گه‌ر من خیانه‌تکار وگه‌ر من درۆکارێکی گه‌وره
بومایه
چۆن دڵی خۆم له‌به‌رچاوتا هه‌ڵئه‌دڕی ؟؟
وه‌ڵامم به‌ره‌وه
هۆ به‌ژن سێبه‌ری خوا
بۆ بڕوا ناکه‌ی
من نیم
خونچه‌ی سه‌ر کێلی قه‌بره‌ستانی گوڵ ئه‌ژاکێنم
بۆ بڕواناکه‌ی
من نیم
گه‌ڵای داری مزگه‌وت ئه‌سوتێنم
هاوڕێ ڕه‌ش
* له زمانی گه‌نجێکه‌وه ئه‌دوێ که چه‌ند شه‌وی به‌ر
له ئێستا بۆ ئه‌شقه‌که‌ی به‌شیک له لاشه‌ی
سهربڕیوئیستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌که له کارلرسروهه‌ی ئه‌ڵمانیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-18-2011 در ساعت 01:08 PM
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ مه‌رگت (دوعا)
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د 23/4/2007
ئه‌مشه‌و له‌به‌رامبه‌ركوشتنى تۆدا ئه‌بێ بڵێم
تۆ و سه‌رى مه‌ليك تاووس چۆرێ له‌و خوێنه‌ت بكه ده‌ستم
تۆزێك روح بكه چاوه‌كانم
دونيا ئه‌وڕۆ له‌وه تاريكتره شه‌وێك تيايادا خۆى بناسێته‌وه
روحم له‌وه ته‌نگتره بتوانێت دڵۆپێك جێكاته‌وه
خوێن و خوێن و خوێن له‌و كوريكانه‌وه وه‌ربوون و گيانت ئه‌به‌ن
ته‌م ومژى ئه‌و دينه ژه‌هراوييانه‌ن ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن
ئاى به‌و هه‌موو به‌يته موقه‌ده‌سانه‌ى لالشه‌وه ده‌ستێك نه‌بوو به‌ردێك بگرێته‌وه تا به‌ر سه‌رت نه‌كه‌وێت
به‌و په‌ڕه ره‌شانه‌ى مه‌سحه‌فه‌وه ئاهێك نه‌بوو نزايه‌كت بۆ بكات
ئاه و ئاه و ئاه ئه‌كه‌ن به‌سه‌ر روخسارته‌وه و به ئاوى سپى كانياوه‌كه‌ى لالش عه‌شق له جه‌سته‌ت ده‌ر ئه‌كه‌ن
چ سه‌خافه‌تێكه هه‌ميشه مه‌رگت ئه‌ى كچى لالش ببێته شعرى من و منيش نامه‌وێت مه‌رگت جوانكه‌م
نامه‌وێت به‌يتێكى ئێزيدييانه‌ى تراجيدى بنووسمه‌وه و به‌سه‌ر كێله‌كه‌ته‌وه وه‌ك شتێكى بێ مانا شۆڕبێته‌وه
نزانم ئه‌وه‌نده دڵ‌پڕ و پڕى رق و تفم ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆمدا سوچێك ببينمه‌وه تا بێم و ته‌رمت ماچ كه‌م
ئه‌مه‌وێت له‌رێى ئه‌و وشه ترسنۆكانه‌وه به لالش بڵێم ئاهى تۆ هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه بێڕه‌حمانه ده‌ستيان چووه پرچته‌وه
كه مه‌يئوسانه ده‌ستيان چووه گه‌رده‌نته‌وه
ئه‌وانه‌ى تۆيان كوشت تيرۆريست و كافر نه‌بوون
ئه‌وانه پڕبوون له به‌يته‌كانى لالش و پڕبوون له موقه‌ده‌سات
پڕ بوون له خوا‌و و له ئايه‌ت و له دين
ئه‌وانه پڕبوون له حه‌ج و له ته‌واف و له ئيمان
ئه‌وانه باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان كوشت عه‌زيزم
ئه‌وانه خوا په‌رست و باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌وه كێشا و وه‌ستايانه بلۆكيان به‌سه‌رته‌وه دا ئه‌باران
ئه‌وانه جوان په‌رست نه‌بوون عه‌زيزم ئه‌وانه دار په‌رست و به‌رد په‌رست و ئاگر په‌رست نه‌بوون
ئه‌وانه نه‌زان و گێل و نه‌خوێنده‌وار نه‌بوون
ئه‌وانه وه‌ك من وابوون پڕ بوون له شه‌ڕه‌ف و نامووس و پێغه‌مبه‌ر و خوا
ئه‌وانه مرۆڤێك بوون هه‌زار ئايه‌ت له باغه‌ڵيان بوو
ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ........
تفێك بكه ده‌ستمه‌وه تا بچم ديواره‌كانى لالش و مزگه‌وت و شوێنه موقه‌ده‌سه‌كانى پێ سواغ ده‌م
پێيان بڵێم كوشتن له بن ديواره‌كانى ئێوه وه‌ك گيا شين ئه‌بێت
تفێ بكه ده‌ستم با به‌خۆم و ئه‌وان و ئه‌وان ئه‌وان و ئه‌وانى داكه‌م
چى بنووسم ئه‌ى به‌ژنى كوژراو و .. باوه‌ڕ بكه عه‌زيزم ئێستا من رقم له‌خۆيه كه بۆ مه‌رگى تۆ ئه‌نووسم
رقم له‌وه‌يه كه تۆ كچى من نه‌بوويت .. رقم له‌و دونيايه كه نه‌يبه‌خشيه پارچه‌يه‌كى ئه‌م گه‌ردوونه تا بتوانى تيايدا عه‌شقێك بكه‌يت بێ ئه‌وه‌ى به‌يتێك بتكوژێت و ئايه‌تێك بتخنكێنێت
نزانم ده‌لالا من
كيژان به‌يتى بسۆژم و خوليا وى بسه‌ر لالشێ وه‌ركه‌م
نزانم سه‌ر زه‌همانا كيژان گوندى هنده‌ك ئاخێ داخوازكه‌م و وان گمبه‌دان تێدا ڤه‌شێرم
ستێركا من .. بسه‌ر هه‌ستيكا ته وه‌ك حه‌جاجه‌كى دهێم و دگه‌ليا لالش دا دناف بێهنا زه‌يتا زه‌يتينا سێ جارا پاته‌كێ ب خويناته دهاڤێمه به‌رێ مرازا و بسه‌ر كۆسپا ده‌رگه‌هێژى هزار جارا ناڤێ ته دهينم و دبێژم
يا خودايێ (دعايێ) تۆفانه‌كى ببارينه بسه‌ر ئه‌و مرۆڤێن خوداناس و به‌يت بێژ و حه‌جاجا و دينێ ژدلێ وان ده‌ركه
خودايێ من وان ئيماندارا ژ ئيمانا خۆ بێ به‌هر كه و هه‌ميا بكه د دونيايا فانيدا
خودايێ من ده‌مێ كراسێ وان دگوهورى هه‌ميان بكه دبه‌ر داروبه‌رێن وه‌ها كو ئيدى سه‌رێ چ عاشقان نه‌هه‌رشينين
خوينه‌كى بكه ددلێ وادا دينێ د ده‌مارێن وان‌دا شين نه‌كه‌ت
ئيدى ئه‌وه‌ى ئه‌يلێم قسه‌ى قۆڕه و هيچ له‌مه‌رگت ناگۆڕێت
هيچ له‌و جه‌هه‌نه‌مه ناگۆڕێت
هيچ له‌و خوايه ناگۆڕێت
هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كه‌سمان
كه‌سمان له‌م سه‌ما شێتانه‌دا ده‌رباز نابين
كه‌سمان له‌م سارێژ بوو نه‌وه‌دا نابينه هه‌ناسه‌ی كوريكه‌يك
نابينه سێبه‌ری تريفه‌يه‌ك
نابينه له‌ره‌ی قژی ئه‌سپێك
* * * * * *
مه‌گه‌ر ئه‌فيون بكه‌ين به گه‌رووماندا
تا له بێ هۆ شيدا هه‌ندێ جوانی داگيرسێنێ
* * * * *
له‌م وه‌حشه‌ته ئالۆزه‌دا زه‌حمه‌ته
په‌نچه‌كانت بناسمه‌وه
زه‌حمه‌ته به شعره‌كانته‌وه به هه‌ناسه‌ت ئاشت ببمه‌وه
سه‌خته له‌و ديدارانه‌دا يه‌كدی ببينيه‌وه
* * * * * *
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ كانياوێكدا تێكه‌ڵ بم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان په‌پووله‌يه‌ك بسوتێم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ با دا بمرم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ زه‌رگه‌ته‌يه‌كه‌وه بنوم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ دونيا ته‌با بم
* * * * * *
من و تۆ و خه‌ياڵ و به‌هار هه‌ميشه ته‌من كورتين
من و تۆ و ئازادی و هاوين هه‌ميشه گه‌رمين
من و تۆ و كاغه‌ز و پا ييز هه‌ميشه ئه‌نووسين
من و تۆ و خه‌ون زستان هه‌ميشه ڵه‌بن هێرشين
* * * * * * *
ئێوارانه له‌گه‌ڵ تۆ و خوێندنه‌وه هه‌ناسه ئه‌ده‌م
شه‌وانه له‌گه‌ڵ تۆ و كتێبه‌وه ئه‌نووم
به‌يانييان له‌گه‌ڵ تۆ و خه‌ونێكه‌وه به ئاگا دێم
نيوه‌ڕۆيه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و خۆم به‌شه‌ڕ دێم
له‌دونيايه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و ژياندا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سفری هه‌بوون
* * * * * * *
له‌دوای تۆدا نزانم ئه‌بێت چ كراسێك بگۆڕم ؟
* * * * * * *
له‌گه‌ڵ مندا دڵره‌ق مه‌به
دڵره‌قی گيان له تۆ نايه
بێ تۆ ژيان له خۆڕايه
وا ته نيایی له رۆحمايه
وه‌ره ئازيز..كزه‌ی جه‌رگم
له‌دووری تۆ وا له‌مه‌رگم
به‌سه دووريت..ته‌نيای وا
كه‌ۆتۆته سه‌ر روح و ره‌نگم
وه‌ره ئازيز ده‌ستم بگره
وه‌كو جاران ماچم بكه
له باوه‌شتا تێر بمگوشه
خه‌م له دڵ و گيانم ده‌ركه
هوشنگ شێخ محه‌مد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سرينادێك بۆتريفه
(1)
له‌و دوورييه‌وه كه ده‌ستم ناگا به سوخمه‌ت
چه‌ند خۆشم ئه‌وێى
كه هاتم ئه‌بوايه كراسێكى تۆم هێنابا
بۆنى گه‌رده‌ن و مه‌مكه‌كانتى گرتبا
ئاى له‌و بێزارييه چه‌ندخۆشم ئه‌وێى كه ده‌ستم ناگا به سوخمه‌ت.
* * * * * *
له‌م خاكه غه‌ريبه‌دا كه نه بۆنى تۆى لێدێ و
نه بۆنى من .. چه‌ند خۆشم ئه‌وێى كه ده‌ستم ناگات به بۆنت
* * * * * *
كه ئه‌نووم ماچت ناكه‌م
كه هه ڵ ئه‌ستم ماچم ناكه‌ى
له‌م خاكه دووره‌وه
چه‌ند خۆشم ئه‌وێى .. كه ده‌ستم ناگا به ماچه‌كانت
* * * * * *
له‌يه‌كه‌م رۆژى ئه‌م خاكه‌وه
تۆزى روحت كه‌وته چاوم
له‌يه‌كه‌م شه‌وى ئه‌م خاكه‌وه ، خۆشه‌ويستيت كه‌وته ده‌ستم
* * * * * *
له نێوان تۆ و خاكه‌كاندا
منێك هه‌يه تێنوو به تۆ
تێنوو به خاگه‌كان
* * * * * *
خاكستانى سينگ و مه‌مكت
پڕه له تۆزى په‌نچه و ئاره‌قه‌ى رۆحم
ئێستاش له‌م خاكه‌دا
په‌نچه و هه‌ناسه و ئاره‌قه‌م بێ تۆزن
* * * * * *
له نێوان سه‌فه‌ر و تۆدا
پڕم له دوكه ڵ و بۆنى جگه‌ره
(2)
* * * * * * *
من ژنێكم ئه‌وێ له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانى مندا خۆى بير بچێته‌وه
تۆ ئه‌ى ليمۆ ، ئه‌ى رێحان، ئه‌ى زريان
له‌گه‌ڵ مندا بوويته با .. بوويته تريفه و بوويته هه‌نار؟
من ژنێكم ئه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ر ماچێكى بيرم باته‌وه
من چه‌ند جوانم .. چه‌ند سه‌خيف و چه‌ند به‌نازم
ده‌وه‌ره ئه‌ى تۆفانى سڕينه‌وه .. له ناو لێوه‌كانتدا
فه‌نام كه ئه‌ى ژنى ئازيز .. ئه‌ى ژنى بێ‌ناو
ناوه‌كانم بۆ ئه‌به‌د فه‌ناكه
* * * * * * *
(3)
قوربانت بم
دلَۆپ دلَۆپ له‌و چاوانه‌ى تۆوه با بڕژێم
له‌گه‌ڵ تۆدا مه‌رگيش ره‌نگى ترێى هه‌يه
له‌گه‌ڵ تۆدا فرمێسكيش تامى شه‌ڕابى هه‌يه
بمڕژێنه وه‌ك دوو دلۆپ ژه‌هر با له لێوه‌كانته‌وه بێمه خوار
با وه‌ك هه‌تاو به پرچته‌وه گير بم
با وه‌ك با به‌نێو يه‌كديدا وه‌ربين
له‌گه‌ڵ تۆدا گه‌لاَرێزانيش ره‌نگى ماچى هه‌يه
(4)
بۆ چاوه‌كانت، تريفه
رۆما
ئه‌ستێره‌يه‌ك له‌سه‌ر جاده كه‌وتبوو
له ره‌نگى برژانگه‌كانت
* * *
مژى زستانى ئه‌م شاره
ره‌نگى تۆزى چاوه‌كانتى گرتووه
* * *
ئه‌رێ ئه‌كرێ ئه‌مشه‌و كچێ ماچ كه‌م و
تۆ نه‌مبينى؟
* * * *
كه دوێنێ شه‌و هاتيه خه‌ونم
له كه‌نار ئه‌چوويت ..
به‌يانى كه هه‌ستام گشت جه‌سته‌م لم بوو
* * *
(5)
مه‌مپه‌رسته
هه‌رگيز مه‌مپه‌رسته
من نه خودام و نه ده‌ريا و نه‌ئاگر و نه‌هه‌تاو و نه‌باران
مه‌مپه‌رسته عه‌زيزم
ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت تامى ترێ و ره‌نگى هه‌نارێكم پێ ببه‌خشه
ئه‌گه‌ر ئه‌كرێت سێبه‌رى شه‌نگه‌بييه‌ك و سه‌وزايى عه‌شقێكم له دلَدا بچێنه
ئه‌گه‌ر ئه‌كرێ وه‌ك شيرين و زوله‌يخا و زين و ئه‌وانى دى
من به فه‌رهاد و يوسف و مه‌م و ئه‌وانى دى مه‌زانه
ته‌نيا وه‌ره جگه‌ره‌يه‌ك له‌گه‌ڵ يه‌كدا بكێشين و بۆنى و هه‌نار و ليمۆ و رێحان له ده‌مماندا بفڕێت
تامى كاژ و ره‌نگى شاتان له به‌ژنمانه‌وه هه‌ڵسێت
(6)
چه‌ند هه‌ناسه‌يه‌كى دى بۆ تريفه
هه‌ناسه‌يه‌ك له گيانته‌وه به‌سه‌ر برژانگه‌كانم وه‌ركه
گيانێك به سۆمات ده‌به‌خشم
هه‌ڵمگره و له كوريكه‌يه‌كى چاوانته‌وه نيشانى هه‌موو خه‌لياقه‌ته‌كانم بده
* * * * * * *
با ئه‌و گه‌ردوونه هه‌مووى بزانێ من و تۆ وه‌ك ئاو به‌ناو يه‌كتريدا ئاوێته‌ين
با ئه‌و ژيانه له سه‌ر په‌رچه‌مى خۆي‌دا وه‌ك تۆقه‌يه‌ك له رێحان
وه‌ك بروشێك له گولَ مه‌حه‌مه‌دى له هه‌ناسه‌كانى خۆيه‌وه گيرمان كات
* * * * * *
با هه‌ميشه رووت رووت وه‌ك نه‌رمه‌ى په‌ڕه‌كانى رێحان
به‌سه‌ر يه‌كديدا ئامێز ببارێنين
* * * * * *
مه‌مشاره‌وه ، با هه‌ميشه له به‌ر هه‌تاوى دونيا، ڤيناو به‌يه‌ك دا كه‌ين
* * * * * *
روحێك ته‌نيا بۆ برژانگه‌كانت
روحێك ته‌نيا بۆ چاوه‌كانت
روحێك ته‌نيا بۆ په‌نچه‌كانت
روحێك ته‌نيا بۆ مه‌مكه‌كانت
روحێك ته‌نيا بۆ لێوه‌كانت
نزانم چه‌ند روحم گه‌ره‌كه بۆ خۆشه‌ويستى؟!
(7)
هه‌ناسه‌ى تر بۆ تريفه
له سۆزى تۆ ره‌نگى بايه‌ك ئه‌پێچمه‌وه
له هزرى تۆ بۆنى شعرێك به جه‌سته‌م وه‌رئه‌بێت
له جه‌سته‌ى تۆ شه‌هوه‌تى گولَ ته‌ڕم ئه‌كات.
* * * * *
وه‌ك باران و تاڤگه و جۆگه‌كان نا
وه‌ك خۆت . وه‌ك شه‌نگه‌بى .. بڕژێ به‌سه‌ر دونيا
* * * * *
من به ئاوى لێوه‌كانت ژيان ته‌ڕ ئه‌كه‌م
* * * * * *
عه‌شقت ئاوه.. له هه‌ناسه‌مدا
* * * * * *
به‌كوريكه‌يه‌ك ئه‌ڵێم با ته‌ڕت كات
ته‌ڕ ته‌ڕ له ئاوى ره‌نگاوره‌نگى روحم
* * * * * *
به سێپه‌ڕه‌يه‌ك ئه‌لێم بتبارێنێ به‌سه‌ر
برژانگه‌كانى مندا وه‌ك خوناوێك به‌رببيه‌وه ناو گلێنه‌م
*** * *
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
مانچسته‌ر. ته‌مموزى 2006
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-18-2011 در ساعت 09:39 PM
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند پارچه يه‌ك له‌چوار خشته‌كی
جليل باپير ئاقوبانی
شيعرم بۆ ڕووت و برسی و هه‌ژاره
شيعرم بۆ كچی ژيان – ناله باره
شيعرم - ڕه‌قيبی زرلم وزۆرداره
شيعرم – پێنووس ناگۆری به‌پاره
هه‌وای هه‌ناسه‌كه‌م – ڕه‌شه بايه
ئاخی ڕشتنی خۆينی – برا – برايه
كزی و لاوازی بێ هێزی گيانم
له داخی – مێشكی بڕ له باوكايه..!
من بمرم نامه‌وێ – شيوه‌نی كه‌س
نامه‌وێ ڕه‌شبينی دلسۆزی كه‌س
ته‌نها – ناوم به‌پيتی كوردی پاك
له‌سه‌ركێلی قه‌برم بنووسن به‌س..!
كاسب كاری مه‌رده تاكه‌ناسی
پياو دياره به‌هۆش ئه‌وه‌ی بيناسی
بژه به‌مه‌ردی له نێوخه‌لك وگه‌ل
بێ لانه و به‌رگ به پێ‌خواسی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن گه‌وره ده‌بێ
دره‌خت .. هه‌تا باڵاتر و
ساڵانی ته‌مه‌ن بژمێرێ
کارته‌ی ناسک‌تر ده‌رئه‌کا
له‌سه‌ریه‌تی بسه‌لمێنێ
مه‌ودای ژینی نووحیشی بێ
پێویسته به پێوه بژیێ.
هه‌ر به پێوه‌ش دوا هه‌ناسه‌ی سۆز و ئه‌وین
به ڕه‌شه‌بای وێڵ
بسپێرێ.....!
زه‌ریا .. تا قووڵتر هه‌ڵکه‌وێ
زه‌ریاوانی له‌خۆ بورده‌و دێوانه‌تری پێده‌وێ
هاتنه‌کایه‌ی مرۆڤ وایه
بۆ هه‌ر رازێ.. هه‌ر نادیارێ
چه‌ندین پرسیاری سکپڕی لێ ده‌بارێ.
زه‌ریا بۆخۆی
دنێیه‌کی به‌ڵاجه‌وی و پڕ خولیایه
په‌ی بردن به هه‌ر زانست و سه‌ختیێکیش
له ده‌سپێکی فێربوونی
ئه‌لف و بێ دایه...!
سه‌ره‌ژنی شۆخ و سه‌ماخ!
قایم و به‌رزی وه‌ک و شاخ
ته‌قه‌للامه .. به ورده هه‌نگاوی هێمن
هه‌موارکه‌م زه‌نوێری ناو بێرکمی سنگت
ببمه یاخه‌ری هه‌میشه بۆ چه‌مه‌نی ته‌ژیی گوڵت
رام که‌م ئاسکی سه‌رنجی ترسا‌و و سڵت! .
ره‌شبه‌ڵه‌کی چاوچاوانێی په‌یوی ناسک
دوور له چاوان بسازێنین.
که‌وشه‌نی ئه‌سته‌م و ده‌گمه‌ن ببه‌زێنین.
به‌ره‌و نه‌عیمی فه‌راهه‌م
ده‌رگا کڵۆم دراوه‌کان
بترازێنین...!
ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی .. به سه‌راب ناوی ئه‌هێنی
فریشته‌ی خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌وره‌یه
بۆ ناو دارستانی دێمت .. به‌ڕێوه‌یه
ده‌نگدانه‌وه‌ی چریکه‌یه‌کی نێرانه‌ی عومر چارده‌و ئاوه‌ز
په‌نجای له‌گه‌ڵدایه.
شۆڕه داری به‌رهه‌مداری پێگه‌یشتووت
به ئه‌سپایی ئه‌جوولێنێ
نه‌با گه‌ڵای بۆن مێیینه‌ی ژه‌نگ هه‌ڵێناو
له‌ته‌ک ئه‌شکی بێ ئومێدی هه‌ڵوه‌رێنێ .
ئای له‌و دڵه پێکراوه‌ی من.. به ناڵه‌یێ
باژێڕی سڕبووی دڵداری ئه‌ورووژێنێ...!
له ئاستی په‌یمانه‌ی لێواولێوی خه‌مت
جگه‌ر سۆز و شه‌شدانگ مه‌ستم
وه‌ی که پێوه‌ی گه‌شه‌ده‌کاو .. ئۆقره ناگرێ
په‌پووله‌ی لێوی هه‌ڵبه‌ستم..!
خانمه شێخی هۆنینه‌وه‌ی هزره‌کانم:
من له ته‌کیه‌ی چۆڵ و بێ ئه‌ڵقه‌ی زیکرتا
ده‌روێشێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ستم!...
ئیسماعیل ئاودێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مەم گرێنە
شەهاب زەنگەنە
گەر دەمزانى خۆشەویستى وا بەژانە قەت نەم دەکرد
ئەوەى سیعرى چاو بوایە چاوى خۆمم لێ ون ئەکرد
گەر دەمزانى نامەنوسین دەست و پەنجەم ئەشکێنێ
دەریای خەیال هەمووساتێ ماسی رۆخم ئەخنکێنى
هەرگیز رازى ئەم دلەى خۆم بۆ کاغەزێ دەرنەئەبری
وەک و مەجنون بەشێتانە یەخەم بۆیار دانەئەدرى
خـۆم نـادایە بـەر روبارى نـەهـامـەتـى ئـەویـنـدارى
دڵم ناکر بەرێبوارى رێی فرمێسک و رێی دڵدارى
بەلام چیبکەم کە عاشق بووم ئەوسا زانیم عەشق ژانە
بۆ هەندێک کەس زەردەخەنەو بۆهەندێکیش هەرگریانە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|