زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژیله‌مۆی حه‌ز
من زۆرت لێپاڕامه‌وه
تا له خه‌یاڵه ئاسمانییه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی ئێستات
ده‌ست به‌ردار بیت
ووتم بچۆره ناو پێخه‌ف
پێخه‌فی قرمزی و ئه‌رخه‌وانی
خه‌و ببینه
که چاوه‌کانم به پێنووسی خه‌ڵوزی دڵت
بۆ ده‌ڕێژیت
تۆ ده‌زانیت، ئا له‌وکاته‌ی
که ده‌رگای زیوینی ڕه‌شی
دڵمتبه‌کلیلی
نه‌هه‌ماتی و خه‌م و حه‌سره‌ت کرده‌وه
ئه‌و کاته من
سه‌رم خسته سه‌ر ئامێزی
ئاڵتوونی ئه‌فسوناویت
تا بزانیت
که خه‌ونه سه‌رابییه‌کانت
ناخمهیلاک و هیلاک ده‌که‌ن
ئه‌و کاتانه
شه‌تاوی پڕ له نازی غوربه‌ت
مولوله‌ی شاده‌ماریهه‌سته په‌مه‌ییه‌کانمی
خسته ناو گوڵدانی
ئه‌وینی حه‌زه شێته‌کانت
ئیتر حه‌زه‌کانی منیش
له شه‌وێکی ده‌یجوردا
ده‌ستیان کرده‌مل و گه‌ردنی شووشه‌ییت
تاوای لێهات
بولبولی ناخی بارانی سه‌وزم
که‌وته فڕین
بۆ نێو باخ و کێڵگه‌ی حه‌زه سه‌ر لێشێواوه‌کانت
ده‌سا تۆش جێم مه هێڵه
له‌م غوربه‌تی بێ تۆییه‌دا
له‌م به‌هاری زه‌ردی هه‌ڵبزرکاوی بێ کۆتاییه‌دا
تا بتوانم سوجده
بۆ په‌یکه‌ری دڵه به به‌رد بووه‌که‌ت ببه‌م
تا بۆ دوا جار نزا بکه‌م نیگار عه‌لی…. ئه‌ڵمانیا …3.10.2006
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لـه‌دڵـمـای
پـــــــــــــــــڕ لــه ڕاز و نـهـێـنـی یـه
چــاوه‌کـــانـت وه‌ک: ئـه‌فســـــــــــانـه
بـــــوویـتـه ئـه‌و ڕووحــه شـیـریـنـه‌ی
کـــه‌لای مـــــرۆڤ وا پــــه‌نــــهـانـــه
ئــــــــــــاوازێـــکی نــه‌بـیـســــتراوی
لـــه‌گـۆرانـــی و شــــیـعـر و جـوانــی
کــــات ســــــه‌فــــه‌رێـکــی خــێـرایـه
بـــێـده‌نـگـــــی یــه لــــــــه چــاوانــی هـــــــه‌نــاســــه‌ی ژانــێــــکی مـنــی
لــــه‌نــاو بــــه‌خــتـــێــکــی تــه‌مــاوی
بــــــــێ خــــه‌م بــنــو… لــــه‌م دڵـــه‌دا
چـــــونــکـه لـــــــه مـێـژه دامـنـــاوی فـــــرمـێـــــسکـه‌کـانــم زۆر مــاتـــــن
مـانـدووی ڕێــگـای پــڕ ســــــه‌فــه‌ره
هـــــه‌مـیشــــه وای لـــــه بـــه‌ر چـاوم
ئــــــــه‌ڵــێــی تـــــارمــای ســێــبـه‌ره
ڕێبوار ئالانی
به‌ریتانیا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سفر
که‌مال رێناس
به منداڵی
ته نها ئه‌وه‌نده له سفر ده‌گه‌یشتم
کا تی نوستن، دایك و باوکم
که گلۆپی ئاساییان ده‌کوژانده‌وه
گلۆپی سفریان هه ڵده‌کرد
کاتێ چوومه قوتابخانه
له وانه‌ی ژمێریاری بوو
فێری ژماره‌ی سفر بووم
له قۆناغی ئاماده‌یی
له وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی
مامۆستا قۆپیه‌ی لێگرتم
سفری دامێ
له وساته‌وه ڕقم له ژماره‌ی سفربوو
له زانکۆش که‌وتمه داوی کیژێکی زۆرزان
دڵم دایه و دڵی دامێ
خۆپه‌رست بوو
منی فرۆشت بۆ یه‌کی تر
ژینی زه‌ربی سفر کردم
نه‌گه‌یشتین
به هیچ ئه‌نجام و ئاکامێ
له‌سه‌ر سفر مامه‌وه
که‌س دڵی نه‌دامه‌وه
،،،،،،
ڕۆژگار هاتن، ڕۆژگار ڕۆین
جارێ زه‌نگێکم بۆ هه‌ڤاڵێکی خۆم لێدا
به بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگاداربم، ژماره‌یه‌کم هه‌ڵه‌کرد
پێنجه‌که‌م لێ بوو به سفر
سفرم له جیا تی لێدا بوو
تۆ به ده‌نگه ناسکه‌که‌ت
بیستۆکی ته‌له‌فۆ نت هه‌ڵگرتوووتت
ببوره ژماره‌که هه‌ڵه‌یه کاکه
منیش ووتم. خه‌جاڵه‌تم
وتت هیچ نیه،قه‌یناکه
ئه‌ی نازداری برۆ په‌یوه‌ست
له وساته‌وه
جگه‌ره‌ی گوێچکه‌ی ته‌نها ییم
فێره حه‌شیشی ده‌نگت بوو
له‌و ساته‌وه سۆزی ده‌نگت
وا زاخاوی مێشکی ئاودام
خووم پێوه‌گرت
هه‌مووجار به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست
ژماره‌که‌م هه‌ڵه ده‌کرد
هه‌ندێ جار باوکت ده‌هاته سه‌ر ته‌له‌فۆ ن
هه‌ندێ جاریش براکانت
ده‌مگوت ماڵی قاسم ئاغای سرێشمه‌یه
ده یان ووت نه‌خێر کاکه گیان
یا ته‌له‌فۆنه‌که‌تان شه‌کلی کردوه
یا ژماره‌که‌ت هه‌ڵه‌یه
ئه‌گه‌ر تۆش هه‌ڵتگرتبایه
درێژدادڕیم ده‌کرد له قسه‌کانم
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنام بیت
بۆوه‌ی لێت نزیک ببمه‌وه
تا ساڕێژکه ی زامه‌کانم
تا جارێکیان به ته‌نیا له ماڵ بووی ئه‌تۆ
ئه‌وه‌بوو تۆ هه‌ڵتگرتوو
که‌وتینه قسه و گفتوگۆ
که‌واته من
چۆن چۆنی سوپاسگوزاری سفر نابم
خۆم به قه‌رزاری ده‌زانم
هه‌تاکو له ژیان مابم
له داها تو
ده‌بێ ژماره‌یه‌کی پیرۆز بێ له‌لام
چونکه گه‌ر سفر نه‌بوایه
من هه‌رگیز تۆم نه‌ده‌ناسی
سه‌رمه‌ستی سیحری دوو چاوانت نه‌ده‌بووم
ئه‌ی گوڵ ئه‌ندام
چونکه ئه‌گه‌ر سفر نه‌با
ڕێڕه‌وی داهاتووی ژینم نه‌ده‌گۆڕا
به ڕه‌به‌نی ده‌مامه‌وه
لا شه‌یه‌کی بێ گیان ده‌بووم
تۆ نه‌ده‌بووی به قیبله‌گام
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماچ
بۆ یه‌که‌م جار
که‌پێم نایه باخی خۆشه‌ویستیته‌وه
لێوه‌کانم
عه‌جوولانه ویستیان
له دره‌ختی لێوت
یه‌ک،دوو ماچێک بکه‌نه‌وه..!
به‌ڵام ئه‌فسووس
تۆ وه‌ک باخه‌وانێ ڕه‌زیل
ڕێت نه‌دان و
دی ئه‌وانیش به حوزنه‌وه گه‌ڕانه‌وه..!
له‌و وه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا
خه‌مێ گه‌وره له دڵمایه و
هه‌ر چه‌ند ئه‌که‌م
لێ‌ی ده‌رناچێ…!
خه‌می ئه‌وه‌ی
که چۆن دڵی پڕ له‌تاسه‌ی
لێوه‌کانمت ته‌وسانده‌وه
له‌به‌ر خاتری
یه‌ک،دوو ماچێ…!
……………………….
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی ( زامدار )
9/11/2006 سوئێد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌نیایی
من تانیاییم ده‌ڕژێته نێو چۆمی وشه
چرکه‌کانم ئه‌دورێنم به پیته‌وه
ئازیزه‌که‌م
له‌م به‌رزه‌خه جل و به‌ری ده‌سه‌ڵاتت پێ ده‌ردێنن
روتی ، روتی ، رووت
هه‌ڵتئه‌واسن به سه‌لیبی چاوه‌ڕوانی و
چرکه‌کانت
دانه دانه
یه‌ک …
دو …..
سێ ….
تۆ که رۆڵه‌ی شه‌وه‌زه‌نگیت
له جه‌هه‌ننم بویی له‌دایک
خازمهه‌ریر گؤشی کردویی و
به ره‌وڕه‌وه‌ی چاره‌ره‌شی…
بۆ پێم ده‌ڵێی
ده‌رزی دوریت
ده‌زۆی سپی دوری له‌سه‌ر شه‌وی قژم
تۆ نه‌زانی ئه‌سپی تووشی خه‌م را بێنی و
له‌شه‌قامی ته‌نیاییدا بیغارێنی
ئه‌بێ ده‌رگای کام خوا لێده‌م
گوڵ ئه‌ستێره‌ی
باخچه‌ی هیوای شه‌وار گه‌سته‌م
له‌به‌سته‌ڵه‌ک بپارێزێ
تۆ ئه‌توانی زۆر بژمێری
دڵت وه‌کو نیشتمانه و
ته‌نیاییشت،
سه‌بوریشت…
من ئه‌زانم زۆر ئه‌ژمێری
به‌ڵام خۆ تۆ به‌ته‌نیا نیت
شه‌ویش ته‌نیا
هه‌ر ئه‌توانێ چاوو که‌ڕ بکات
ده‌نگ هه‌ڵێنه با بت بینم
کازێوه زۆر نزیکتره تا نیوه شه‌و
دۆێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێمان
په‌لکه ده‌که‌ین
سه‌رپه‌لکه‌که‌ی گوڵی خه‌نده.
ره‌سووڵی سه‌فه‌ریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه‌ڵمی ژیان
هه‌نگی خه‌یاڵم
بۆ گوڵی هیوایه‌ک ده‌گه‌ڕێ و
باخی ژیانم وه‌رزی زستانی له‌سه‌ره
چرپه‌ی چرۆی یه‌ک چڵیشم نایته گوێ
وشکه‌داری ره‌گ سوتاوی ساباتێکم
په‌نجه‌ی ساردی چاوه‌ڕوانی
له‌سه‌ر تاری چڵه‌کانم
هه‌وای مه‌رگم ئه‌ژه‌نێت و
کوندی خه‌میش
له‌سه‌ر دوایین قه‌ڵای چۆڵی هیوامه‌وه
گۆرانی بۆ مردن ئه‌ڵێت.
چنگی خه‌یاڵ
خۆڵه‌مێشی هیواکانم بۆ لێک ئه‌دات
ژیله‌موویه‌ک په‌نجه‌کانی ده‌گه‌زێت و
بروسکه‌یه‌ک
وه‌کو تاڵێ قژی سپی له‌خه‌رمانێ زوڵفی ره‌شدا
ده‌ئاڵێته باڵای شه‌وی ناهومێدیم
شنه‌ی یادی تروسکانی دو ئه‌ستێره
شاری مردوی شه‌و داگرتوی ئاواته‌کان پڕ ده‌کات و
ده‌بنه خۆڵ و
ده‌بنه باران
تۆوی هیوام له باخه‌ڵیان چه‌که‌ره ئه‌دا و
هه‌ڵمی ژیان له‌رووباری ده‌مارمدا
زوقمی مردن ئه‌تاوێنێ
ره‌سووڵ ـ وه‌یلان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-20-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌رده‌وشه
هاوینه‌شه‌وێ ئاوخۆشه‌ویست
له‌میوانی گۆمێ مه‌ند و بێ له‌ره‌بووم
زێوین ماسی مانگه‌شه‌ویش
به‌رانبه‌رم له فێنکاوی گۆمه‌که‌دا.
له‌په‌نجه‌ره‌ی دڵمانه‌وه یه‌کمان ئه‌دی و
په‌نجه‌کانمان هه‌مو ببون به‌زمان و
بێده‌نگانه
به‌رزترین وشه‌کانیان هاوار ئه‌کرد
شڵپه‌ی شنه‌ی پێکه‌نینی
هه‌تا دوایین خشته‌کانی
پێکهێنه‌ری له‌شی منی خوساندبوو له‌ناکاوا
وشه‌به‌ردێ زبر‌و چه‌توون
به‌هه‌ڵه‌ی من که‌وته ئاو و
گۆم شڵه‌ژا و
مانگه‌شه‌وی لێ تاراندم.
تۆفان هه‌ستا،
گه‌رده‌لولی خه‌یاڵ بردمی
هه‌تا دوایین لوتکه‌کانی
شه‌وه به‌رز وبه‌رینه‌که‌ی زستانانی سکاندیناڤ و
له‌به‌رده‌می رۆژه کز و شه‌واڵوه‌که‌ی فڕێی دام و
شه‌وی هه‌مو به‌یه‌کجاری
گوشیه نێو جووتێ جامی پڕ له‌شیرێ لێو قه‌ترانی و
گۆمه‌ئاوی
کرده جووته دڵۆپێکی ئاگراوی و
به‌قه‌راخی جامه‌کاندا به‌ریدانۆ و
لێوه‌کانی له‌یه‌کنان و
دڵنیایی کرده مۆمێک بۆ ژوره‌که‌ی
نه‌ده‌لاقه‌ی نیگایه‌ک و
نه‌ده‌رکی ئاوڕدانه‌وه
بۆیه‌کجاری
سه‌هۆڵاوی فه‌رامۆشی
رژانه سه‌ر
گڕی هه‌ست و خۆشه‌ویستی.
ره‌سوول ــ وه‌یلان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-20-2011
|
|
کاربر عادی
|
|
تاریخ عضویت: Jun 2011
محل سکونت: کرمانشاه نگین غرب
نوشته ها: 74
سپاسها: : 467
83 سپاس در 36 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه فایی! من شه هینی قولی چاوبازانی شاهان بووم
وه سیری ده ستی گول ده م سه رو بالا ماه روویان بووم
گه هی بولبول گه هی تووتی گه هی مورغی غه زه لخوان بووم
به ئوممیدی عه زیزیک دوور له چاوم پیری که نعان بووم
به جاری مالی ویرانم ئه میشم چوو ئه ویشم چوو!
میرزا عه بدور ره حیمی سابلاخی (وه فایی)
|
کاربران زیر از just mechanic به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-21-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سلام دوست عزیز
just mechanic
((وه)) سیری ده ستی گول ده م سه رو بالا ماه روویان بووم
ئه سیری ده ستی گول ده م سه رو بالا ماه روویان بووم
ده ستت خوش بی به ریز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
06-22-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سروودی یە ک مە لێوان
نازم حیکمەت*
و لە فارسییەوە: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
شنە
ئە ستێرەکان و
ئاو.
شەپۆلە کان خولیایە کی ئافریقایی
خەون دەبینن.
شەو
وەک بایەوانێکی ڕەش
لە سەر تاوەڵی کەشتی.
لەجیهانی بێ سنووری ئە ستێرە کان تێدەپەرین.
ئە ستێرەکان
شنە و
ئاو.
لە سەر سەرمان
پۆلێک مەلێوان، سروود ئە ڵێن
سروودێک وەک ئاو،وەک با و وەک ئە ستێرەکان
سروودێک وەک ئەستێرەکان
وەک با
وەک ئاو.
ئەو سروودە ئەڵێ:
-ئێمە ناترسین و
ترس، قەت وەک زەردە پەری زستان
لە سەر چاوەکانمان سێبەری نە خستوووە
ئەو سروودە ئە ڵێ:
ئێمە دەزانین! لە بەرامبەری مەرگ
سیگارەکانمان
چۆن بە ئاوری بزەیە ک دابگیرسێنین!
ئەو سروودە ئەڵێ:
-ڕێگای کەشتیمان
نە بە پاسێنی یاران
بەڵکوو بە کرمە کرمی ددانی نە یاران دابێن کردووە!
ئەو سروودە ئەڵێ:
-دەبێ شەڕ کە ین...
دەبی زەریا
بە دارستانێکی ڕووناک و گەورە بکێشین
بە دارستانێکی ڕووناک و بڵاو...
ئەو سروودە ئەڵێ:
-ئە ستێرەکان
شنە و
ئاو...
لە سەر سەرمان
پۆلێک مەلێوان سروودە ئە خوێنن
سروودێک وەک ئە ستێرەکان
وەک با
وەک ئاو...
*ناسنامە ی نازیم حیکمە ت لە لایەن هاورێی شاعیرم کامران جەوهەری بۆم ناردراوه، سوپاسی دەکەم.
"نازم حيكمه‌ت" ساڵی 1902 له "سالونيك" له دايك بوو. زۆربه‌ی ژيانی له زيندانه‌كانی توركيادا به‌سه‌ر برد. ساڵی 1950 بۆ هه‌ميشه سنووری توركيای به‌زاند و تا ده‌می ئاويلكه‌دانی له وڵاتی سۆفيه‌ت گيرسايه‌وه. نازم حيكمه‌ت رۆژی سێهه‌می ژووئیه‌ی 1963 به‌يانی زوو كه له خه‌و هه‌ستا و وه‌ك هه‌موو رۆژێ به‌ره‌و سندووقی پۆستی به‌ر ده‌رگه‌كه‌ی چوو تا نامه و رۆژنامه‌كانی ده‌ربێنێ، نه‌گه‌يشت و له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌يدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت. دوايين شیعری كه بۆ "فيراتولياكوا"ي نووسيبوو له گيرفانی باڵته‌كه‌يدا دۆزرايه‌وه. ئه‌مه‌ش شيعره‌كه:
وتی وه‌ره
وتی بمێنه‌وه
وتی پێكه‌نه
وتی بمره
هاتم
مامه‌وه
پێكه‌نيم
مردم...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
ابزارهای موضوع |
|
نحوه نمایش |
حالت خطی
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 08:01 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|