بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #2031  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



من له‌ بێ تۆییدا...



من وام
وه‌ک منداڵێکی گریا و
له‌ ژێر تارمایی جه‌سته‌یه‌کی
ڕووتکراوه‌دا
له‌ ژێر سێبه‌ری په‌رچه‌مێکی
ئاڵۆزاودا
ژیرم که‌وه‌
چه‌ندی ئه‌توانی ژیرم که‌وه‌
له‌و گریانه‌ی
که‌ له‌ په‌ڕپوتێکی بێ سیما و
بێ دایکێکی خۆنه‌شۆر ئه‌چم
بمنوسه‌وه‌
وه‌ک ئه‌و دێڕه‌ی که‌
له‌ خه‌نده‌یه‌کی فڕێدراو
ئه‌شکێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو
ئه‌چم
بم توێنه‌وه‌
که‌ له‌ سواڵکه‌رێکی ڕه‌زگران و
ده‌وڵه‌مه‌ندێکی مافیا ئه‌چم
بمخوێننه‌وه‌
که‌ له‌ ئینجیلێکی شه‌ق تێهه‌ڵنه‌دار و
ته‌وراتێکی نه‌دڕاو ئه‌چم
من له‌ بێ تۆییدا
له‌ هه‌موو شتیک
ئه‌چم
ته‌نها
له‌ مرۆڤ نه‌بێ
له‌ بێ تۆییدا
هه‌موو شتیک له‌گه‌ڵما
ئه‌ژی
ته‌نها خۆشی وخه‌نده‌ نه‌بێ

هاوڕێ ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2032  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


عەشقێکی ئەزەل


ئێستا دڵم گوێت لێناگرێ نە چاویشم بۆت ئەگەڕێ
هەموو دونیاش باسم بکا بڕیارێکە و پێم ناگۆڕێ
زۆرم پێت ووت عەشقی تۆیە کە ژیانی من دروستدەکا
بەڵام ئێستا خۆشەویستیت سنور دەکرێ لەناو دڵما
بڕیارم دا وورد نەبمەوە لە ڕابردووم چیی ڕوویداوە
من ئەزانم ڕووحێکی شێت دڵی منی وا کێڵاوە
ئیتر نابمە پەنجەی دەستت چاوەکانتی پێکل بکەی
خۆ عەشقی من ئەزەلی‌یە بەڵام دڵم فریو ئەدەی
گەر ڕەنگی دونیا بگۆڕی من وەک پایز تۆ ئەبینم
بەسەر خاکیشما بێتە خوار فرمێسکت بۆ ناوەرێنم
زۆر جار وێنەی خۆم ئەکێشم لەناو دڵێکی شکاوە
بڕوا ناکەم ئەوا من بم کە بڕیاریی مەرگەم داوە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2033  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دەستێکم پڕە لە باران...


دەستێکم پڕە لە باران و
دەستەکەی ترم بەتەنیشتمەوە
سیمای خۆڵەمێشی دەنوێنێ ،
دەستەکەکانم
فرمێسکی سەوزەگیایەو
لەرەنگی خەونێکی
سوری ئەرخەوانی دەچێ ،
دەستێکم پڕە لەبەخشندەیی و
رەنگی گەشی پشکۆکانی
سادە،وەکوو پەنجەی دەستی مۆسیقارێک "
دەستێکم پڕە لەتیشکی هەتاو
چەپکێ درەختی وەنەوشەیی
لەباوەشیا حەشارداوە و
هەڵمی هەناسەی ژنێکی ماندووی
چاوڕەش و کزۆڵەی ئەنفالەکانی
بەنێو کێڵگەی بیرەوەرەکانیدا
عەتر رێژدەکا ؟
دەستی من
دەستە سەوزو رەنگاڵەیەکەم
دەستێکی تیژڕەوە و
لەزەوییەوە دەتوانێت
نمەی بارانیش بباتە ئاسمان و
نیگای منداڵی ژنێکیش
ببەخشێتە شاگوڵێکی تر
ئێستا دەستم
وەک گەردەلول و تۆفان
هەتاوی دەستەکەی ترم لادەدا و
لەگەڵ خۆیدا جوتێ کۆتری سپی
دەبەخشێتە گەڵای دڵم
من و دەستم چەند شەوی درێژ تێک ئاڵاوین
چەند سترانی لەشەوی بێ خەوشیدا
کردۆتە ئاوازی رۆحم
ئەوان دێن و ناهێڵن ،جارێکی تر
بەدەستی بەتاڵ بگەڕێمەوە و
بەکۆڵێک وەرینەوە
دەمخەنە باوەشی سەوزی زەوی
من و دەستم
لە بیابانەدوور و درێژەکانی
وەرزی ساڵدا بووینە
پیرە گەڵایەکی پیری کەوتوو
لەوەرزێکدا دەستەکانم و
باخچەی دڵم بوونە پشکۆی
وەرزی پایز
((پایز دڵی بە کەس ناسوتێ ،
کەگەڵاکانی وەری بۆ کەس ناوەرێ
تەنها زەوی نەبێ ))
ئەگەر پایز نەهاتایە
دەبوو هەردوو دەستەکانم
لە نێو کوانووی درەختێکی
بەجێماودا
وەک ژنێکی خۆڵەمێشی
تەنهایی دەریا بیخنکێنێ.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2034  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


پیره‌کچێک به‌جلی سووره‌وه‌...

له‌ئێواره‌یه‌کی سه‌رخۆشدا
له‌گه‌ڵ سرته‌ی با
له‌گه‌ڵ خلسیکان له‌سه‌ر تنۆکی ده‌ریا
له‌دامێنی سێبه‌ری تۆوه‌
وه‌ک مێرووله‌یه‌ک
به‌دوای که‌له‌به‌رێکدا ئه‌گه‌ڕام
تا تۆ بدۆزمه‌وه‌
له‌بیابانێکی ته‌ڕدا
به‌دوای به‌رداشێکی توڕه‌دائه‌گه‌ڕام
ڕێگای تۆم بۆ بکاته‌وه‌
له‌گه‌ڵ به‌یانیه‌کی بێبه‌ری له‌من
و
پڕ
له‌تۆ له‌هه‌تاوی
گۆزه‌داڕزداوه‌کان
به‌دوای شه‌ڕواڵیکی پیس
و
به‌دوای مایه‌یه‌کی
خوێناوی
و
به‌دوای
قردێله‌یه‌کی شکاو‌
و
به‌دوای
لاپه‌ڕه‌سپیه‌
سوێندراوه‌که‌ی
ماره‌یه‌ت ئه‌گه‌ڕام
تا ل زبڵدانی شاردا
بیان بینمه‌وه‌
‌له‌شه‌وێکی نیوه‌سوردا
به‌دوای دۆخین و
به‌دوای
جامانه‌و
به‌دوای
به‌رگی قارچێکی سپی و
یاقوتی فڕێدراو
و
به‌دوای
کراسی حه‌جدا ئه‌گه‌ڕام
تا له‌به‌ر ئه‌ودا
بیان ناسمه‌وه‌
چه‌نده‌شه‌رمنه‌
ئه‌وه‌شه‌وه‌ی که‌زاوا درۆزنێکی
به‌خه‌نده‌و
تۆش بێناموسێکی شیرین و
ئه‌شقیش
ده‌ڵاڵێکی پڕ گرنژین و
شه‌ویش
چوکلاتێکی تفته‌ و
که‌س نایان به‌شێته‌وه‌

هاوڕێ ڕه‌ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2035  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خودانه‌ناس...

که‌تۆ ئه‌و هه‌موو باخچه‌ ره‌نگینانه‌ی ،
تریفه‌ی په‌پووله‌ت له‌به‌ر ده‌ستایه‌ .. ،
ئه‌دی بۆ ئه‌وه‌نده‌ شانازی ،
به‌ بڵاچه‌ی تیروو
به‌ بریقه‌ی شمشێره‌وه‌ ده‌که‌ی
ئه‌ی خوانه‌ناس ؟!
که‌تۆ ماڵت ، به‌رامبه‌ر چریکه‌ی که‌ناری و
دراوسێی ، کرووزانه‌وه‌ی شمشاڵیت ،،
ئه‌دی بۆ کاڵفامانه‌ ،
شه‌یدای زرمه‌ی ته‌پڵی شه‌ڕو
عیشقی ،
شیڕه‌ شیڕی شه‌یپووریت !
ئه‌ی خوانه‌ناس !
که‌له‌ودیو ، ده‌رگا پیرۆزه‌که‌ی ( ره‌ییان ) ه‌وه‌ ،
ده‌یان حۆری رووت ،
به‌ په‌رداخی شه‌رابه‌وه‌ ، چاوه‌ڕێ
ئه‌دی بۆ ده‌ست له‌کوێر بوونی جوانی و
چه‌قؤ له‌سه‌ر گه‌ردنی ژن ، هه‌ڵناگریت !
ئه‌ی خوانه‌ناس !
که‌تۆ له‌گه‌ڵ ‌هه‌ڵفرینی کازیوه‌دا
له‌قه‌راغ ،
ئه‌و هه‌موو ده‌ریا سازگارانه‌ دا ، وه‌ستاویت،
ئه‌دی چ عه‌جه‌ب ،
به‌ فرمێسکی بێوه‌ژن خۆت بسمیل و
به‌خوێنی په‌پووله‌ ته‌یه‌موم ده‌که‌ی ،
ئه‌ی خوانه‌ناس ؟!

قوبادی جه‌لیزاده‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2036  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دایک نیشتمانمه‌...

دایک نیشتمانمه‌ و نیشتمان دایکمه‌

دایک هه‌ستمه‌ و جار جار له‌گه‌ل په‌یڤه‌ شلک ئاساکان له‌ دایک ئه‌بێته‌وه‌ و

له‌گه‌ل هه‌ناسه‌ گه‌رمه‌کانی ته‌مه‌نا ورده‌ ورده‌ خۆی ئه‌پێچێته‌وه‌

جار جار له‌گه‌ل هه‌ست و هه‌ناسه‌کانی دایکما ئه‌بووم به‌ نێرڤانه‌بوون و

له‌ نێو کاسیه‌ته‌کانی ته‌نیایی ون ئه‌بووم

ئه‌بووم به‌ خه‌ون تنۆک تنۆک به‌سه‌ر لاسکه‌ گیایه‌کانی نیشتمانا ئه‌چۆڕامه‌وه‌

ئه‌بێت کوێ په‌ناگه‌م بێت دڵی دایکم یان خه‌ونه‌کانی نیشتمانم

نیشتمانه‌که‌م چی بکه‌م کاتێک سه‌مفۆنیاکانی عه‌شق

له‌ نێو ده‌روازه‌کانی خه‌یاڵا ئه‌بوون

به‌ هێڵه‌ ئه‌هریمه‌نه‌کان و

له‌ نێو جه‌نجالی حه‌زه‌کانی دایکما فه‌نا ئه‌بوون

ئیتر ئه‌مه‌ ژیانه‌ !!!!! ئه‌فڕێت و ئه‌مرێت ،،

ئیتر ئه‌مه‌ ته‌مه‌نه‌ !!!! ئه‌ژێت و ئه‌خورێت

دایک نیشتمانمه‌ جار جار له‌ چاوه‌کانی بڵێسه‌ی حه‌زه‌شێته‌کان ئه‌بینم و

جارێکیش فه‌رهه‌نگی پڕ له‌ خه‌م

جار جار بێ ئاگایی و جار جاریش خه‌ونی بێ مانای بوون به‌ سه‌ما و

به‌ ده‌وری که‌مانجه‌ژه‌نه‌که‌ی نیشتمانم هه‌نگاو ئه‌نێت .... هه‌نگاو

هه‌نگاو به‌سه‌ر رۆژژمێرێکی تۆزاوی

و مه‌مله‌که‌تێکی ئه‌فسوناوی

نیشتمان دایکمه‌

جار جار له‌ ژێر قه‌د و باڵا فریشته‌یه‌که‌ی

زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌ردینه‌کان ئه‌بینم کاتێک ئه‌بن به‌ڕاوکه‌ری فه‌رامۆشی و

سروده‌ ئاگرینه‌کانی ئه‌بن به‌ سیمای جوانی دواجاریش ئه‌بن به‌ نمایشی بالنده‌ کۆچکه‌رییه‌کانی ئێره‌ و ئه‌وێ

ئێستا زانیم نیشتمان دایکمه‌ و دایکم نیشتمان

به‌لام نازانم بۆ

من و دڵه‌ پر حه‌سره‌ته‌کان ناگه‌ین به‌ دڵی ئه‌وان ؟؟؟؟

ســــیروان واحـــــد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2037  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


زایه‌له‌ی وشه‌كان...

1

ویستم وەک گوڵ ناوت بێنم

گوڵێک نەبوو بگات بەتۆ

ویستم وەک جوان بتنەخشێنم

جوانێک نەبوو لە وێنەی تۆ

لەنێوانی پێناسەی تۆو وشەکانما

من تێ ناگەم

خۆم وون دەکەم یاخود تۆ؟!



2

ناتوانی وەک کەسانی تر

لێم زیزبیت و نەمدوێنی

چاوەکانم لێت خۆش دەبن

دەستەکانم لێت خۆش دەبن

بەڵام هەرگیز پێنووسەکەم

کەخوێنی لاشەی بۆ رشتووی

لێت خۆش نابێ ؟!



3

دەڵێن پەنجەکانی عاشق کەزیز دەبن

هەرچی گوڵە دەیوەرێنن

پەنجەکانی من عاشق نین

بەڵام رۆژنیە، لە پێناوتا

ملی گوڵێ نەقرتێنن .



4

لەدەفتەری یاداشتەکەم

قەت ناوەکەت تۆمارناکەم

لە نێو هەستمدا دەینوسم

دەشێ ، دەبێ

دەفتەر وون بێ و بدڕێ

بەڵام هەرگیز لەناخمدا

ناوت ناسڕێ



5

شەوێک خەوم پێوە بینی

ووتم خودایە خەون بێ

شەوێکی دی خەوم بینی

ووتم خودایە بەراستی بێ

لە نێوانی خەونەکانما، ئەوەی بینیم

نەمزانی خەو بوو یاراستی



6

دڵی من و کاتژمێرەکەی

ژوورسەرم لەیەک دەچن

ئەو چەندە بۆکات لێدەدا

دڵی منیش هێندە بۆ تۆ



7

تۆ وەک ئەسپ سوارێکی چالاک

دێیت و دەچی

هەندێ جار وا پێ دەچێ

لەشەڕێکی خوێناویا هاتوویتەوەو

هەندێ جاریش لەزەماوەند

بۆیە زۆر رۆژ من لەتۆوە

مانای پێکەنین فێردەبم و

هەندێ رۆژیش مانای گریان



8

من و هاوڕێکەم زۆرشتمان

لەیەک دەچێ

چاومان ، قژمان و بەرگمان

تەنیا جانتاکەمان نەبێ

لەجانتاکەی مندا شعرو

لەجانتاکەی ئەودا پارە



9

ئەو شانۆگەرییەی من تۆ

دەوری تیادا دەبینین

بناری کوێستانەکان شانۆیەتی

عشق نوسەریەتی

هەر خۆم و خۆت ئەکتەر و

دەرهێنەرو رەخنەگرین

تۆ هەڵۆیەکی تەریوو

من پەڕەسێلکەیەکی تەریوو

شانۆیەکە بەم شێوەیە کۆتایی دێت

من ئاو دێنم تۆ چیلکەدار

با ئەو هێلانەیە دروست کەین

تەنیا من و تۆ تێی دەگەین



10

من نەهاتووم ببمە پەیکەر بۆ دیدەنیت

هاتووم تاکوو پەنجەکانم گوڵ دەربکەن

لێوەکانم چۆڕاوگەی حەز بیانشواتەوە

من ئەو پردەم

هەر روبارێک کە نەتوانی مەلەی تیا بکەیت

لای من بپەڕیتەوە.

كه‌ژال ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2038  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شه‌وی لێوه‌کان...

له‌ باڕێکدا به‌یه‌که‌وه

دانیشتبوین

که‌عبه‌ نوێژی کامه‌رانی و

شه‌قام ڕۆژی سه‌رخۆشیان

به‌ گۆرانی ئه‌وته‌وه‌

له‌وێ له‌گه‌ڵ تۆدا‌

په‌رداخێک شه‌ڕابی

تام شیرینی تاڵ و

ڕه‌نگی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یی و

نیگای وه‌ک کازیووه‌مان

له‌یه‌ک پێکدا‌

خوارده‌وه

ڕه‌نوو هۆنراوه‌یه‌

له‌وکاته‌دا

له‌ سوچی مایه‌ی

به‌ستۆکه‌یه‌کدا

یه‌کتریان ئه ‌وته‌وه‌

شه‌وێکی سه‌خت بوو

ئاسمان ساردو

به‌رگی ئه‌ستێره‌کان

ڕیحان و

ده‌م وچاوی باڕیش

هه‌موو خه‌یاڵ بوو

له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌

بۆ ڕووی ئه‌و گوڵه‌م ئه‌ڕوانی

که‌ له‌ سیمای تۆدا

له‌ دیسکۆیه‌کی تردا

وه‌ک تۆ بۆ من

خۆی ڕووت ئه‌کرده‌وه‌

هه‌تا ئه‌یتوانی

له‌ سوانده‌ی خانویکدا

خۆی ئه‌ئاڵان و

دواتر

ده‌رپێیه‌که‌ی ئه‌کرده‌ به‌ری و

گۆرانی به‌ لێوه‌کانی ئه‌درکان

ئه‌و کچه‌و تۆ و

ئه‌و باڕه‌م هه‌موو لا پیرۆز بوون

ئه‌مشه‌وه‌ لاسکه‌ کوزه‌ڵه‌یه‌کی

ده‌م که‌ناره‌کانم

ئه‌هێنا

که‌ره‌وزێکی به‌ شعراوی کراوم

ئه‌کرده‌ ناو جامێک ئاوی ده‌ریا

و

له‌گه‌ڵ شه‌ڕابه‌که‌دا

ئه‌مخواردنه‌وه‌

تا که‌ به‌یانی هه‌ستام وه‌ک خه‌ون

هه‌رچی ڕوویدا بوو

هه‌موویم به‌ بیر بێننه‌وه‌

بیرت نه‌چێ

په‌رچه‌م شه‌پۆلی ئاو

که‌ سه‌رخۆشێ

له‌گه‌ڵ دۆلکه‌یه‌ک هه‌نگوینی

سه‌ر لێوت

سه‌ر بنێته‌وه‌

سه‌یر نیه‌

که‌ به‌یانی له‌و باوه‌شی تۆدا مردبێ

و بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ تۆ ته‌نیا بهێڵێته‌وه‌


هاوڕێ ڕه‌ش‌


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2039  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


کچی ولاته‌که‌م...

ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م هێمن به‌ره‌وه‌

له‌م ئێوارانه‌ هێمن هێمن هه‌نگاو بنێ به‌سه‌ر شوسته‌ی عه‌شق و

خه‌یالی رۆژانی زوو

هێمن هه‌نگاو بنێ به‌سه‌ر ئازاره‌کانی ته‌نیایی و

یادگاریه‌ دووره‌کانی ته‌مه‌ن هێمن وه‌ره‌وه‌ با ئاوێنه‌کان له‌ ترسی نیگاکانت نه‌شکێن ،،،،،،



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

ئه‌مشه‌و سه‌فه‌ری مه‌رگ رووه‌و گوله‌ عه‌شقیاکان باوه‌ش ئه‌کاته‌وه‌

تۆش هێمن وه‌ره‌ با له‌ هه‌نگاوه‌کانتا هێمنی ببێت به‌ سێبه‌رێک و

دار سێوه‌کانی ژیان له‌ به‌رده‌میا کرنۆش به‌رن

ئه‌ی هه‌ناسه‌ی کورانی ولاته‌که‌م هێمن به‌ با سه‌ماکان خۆیان بنوێنن،،،،،،،



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

ئه‌مشه‌و له‌ گولدانی عه‌شقا ته‌مه‌ن تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رووی سحراویت ئه‌بارێت

ئادگاره‌کان له‌ نێو ئینجانه‌ی ده‌ستانت هه‌له‌وه‌رێن هێمن به‌ با دڵی ئاسمانی شار

له‌ نێو هه‌ناسه‌ گه‌رمه‌کانت نه‌مرێت ،،،،،

ئه‌ی ته‌مه‌نه‌ سپی پۆشه‌که‌ی ولاتم هێمن به‌ با ماته‌می شاره‌که‌م کۆتایی پێ بێت ئه‌وسا وه‌ره‌وه‌ و

دڵه‌ بێ نازه‌کان بگره‌ باوه‌ش و تێر ماچی چاوانیان بکه‌ و

شیله‌ی عه‌شقیان له‌ لێوان بمژه‌ ،،،،،، با ژیانت له‌گه‌ل رۆحی په‌پوله‌کان بێت ،،،،،،



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

ژیان هه‌نارێکی رزیوه‌،،،

گه‌مه‌ی منالێکی بێ باوکه‌ ،،،،

سه‌مفۆنیایه‌کی بێ نۆته‌یه‌ ،،،،

جه‌نگێکی دۆڕاوه‌ و هه‌ناسه‌ییه‌کی کپه‌ ...



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

خۆشه‌ویستی درامایه‌کی بێ ئه‌کته‌ره‌،،،،

ئه‌کته‌رێکی بێ ده‌رهێنه‌ره‌ ،،،،

ده‌رهێنه‌رێکی بی سیناریۆییه‌ ،،،،

ئه‌ڤینی ده‌ریاییه‌کی وشک و جه‌نجالیه‌کی بێ ده‌نگه‌ ،،،

هێمن به‌ با روخساری ئه‌ستێره‌کانت لێ نه‌تۆرێت ،،،

چونکه‌ ئه‌مه‌ دواین ئازاره‌ بێ برینه‌کانه‌ که‌ بۆ تۆیه‌ ،،،،



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

که‌ هاتیه‌وه‌ هێمن به‌

با له‌ داوی فیرعه‌ونه‌کانا نه‌بیته‌ حه‌شیشه‌ فرۆشی ژیان ،،،

هێمن به‌ نه‌وه‌ک له‌ شه‌قامه‌کانه‌ ببیت به‌ شێبه‌ره‌ بێ رۆحه‌کانی ده‌ستی رۆژگار

هێمن وه‌ره‌وه‌ با له‌ ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه‌ ببیت به‌ چرای ژووره‌ تاریکه‌کانی

ئێره‌ له‌ عه‌شقه‌ دۆراوه‌کانه‌ ون نه‌بیت ،،،،



تکا ده‌که‌م ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

که‌ هاتیه‌وه‌ له‌ ژێر گه‌لا زه‌رده‌کانی پایز بخه‌وه‌

ئه‌زانی بۆ ؟چونکه‌ ولاته‌که‌ی من هه‌رچوار وه‌رزی پایزه‌ و گه‌لاکانیشی له‌ ترسی درۆ سه‌وزه‌کانی به‌هار

له‌ هه‌ژمه‌تا له‌ روخساره‌ نامۆییه‌کان به‌ سه‌مایه‌کی دڵشکاو ئه‌وه‌رن ،،،،



ئه‌ی کچی ولاته‌که‌م

کاتی هاتی مه‌ترسه‌ له‌ هه‌ناسه‌ بێ ده‌نگه‌کانی ئێره‌

مه‌ترسه‌ له‌ گوله‌ ژاکاوه‌کانی ئێره‌

سیروان واحد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #2040  
قدیمی 12-08-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دوورى...

هەتاسەر ئاوا دوورنابین

ڕۆژگارێک دێ هەر پێک بگەین

بەدوو ئەڵقەى پەنجەکانمان

ڕۆژێکى نوێ تۆمار بکەین



ڕاستە ئێستا ساتێک نیە

پۆلێک فرمێسک نەڕێژین

کەپێک گەیشتین بەیەک ماچێ

هەرچى ئازارە ئەینێژین



هەتا دووربین ئەم ئەوینەى

نێوانمان شیرنترئەبى

لانەى دڵمان بۆ کۆترى

عەشقمان بەرینترئەبى



نیگەران مەبە بەدوورى

لەدڵمانا گوڵێک ڕواوە

عەشقى ئێمە بە هاوشێوەى

خۆشەویستى ماسى وئاوە



بەم دووریە غەمبار مەبە

ئێمە هەمیشە یەک دڵین

وەک عەشقى گوڵ وپەپوولە

تینوى ماچ وشیلەى گوڵین



ئیتر کە ئێمە بەڕوح و بەجەستەش

هەر هەمان ناوبین

دوورى چیە کەهەمیشە

دوو هەناسەى یەک هەناوبین

گۆران دوکانى


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها