
03-28-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
په‌ندی پێشینان هه‌ریه‌كه‌یان وانه‌یه‌كی جوان به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن ، كه‌سه‌یری ده‌كه‌ین به هه‌موو لایه‌نێكی ژیان شۆر بوونه‌وه‌و له ههمووبارێكدا په‌ندگێڕه‌وه مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌و فێركردنی بهرامبهركهیهتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو دووباره نه‌كاته‌وه ، یان گه‌ر ویستی كارێك بكات بزانی له كوێوه ده‌ست پێ بكات و چۆن؟ .
زۆرجار ئه‌و په‌ندگێڕه‌وانه پیره‌پیاو یان پیره‌ژنی قسه‌زان و ئاقڵ بوونه ، هه‌ستیان به‌پێداویستی به‌رامبه‌ره‌كانیان كردووه ، بۆیه لهودهرگاوه بۆی هاتوونه ، كه بۆ به‌رامبه‌ریان به‌گرنگ زانیووه ،هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌و په‌نده‌یان له گوێی به‌رامبه‌ردا بچه‌قێنین، كه ئێمه
(سه‌ری ره‌شمان له‌به‌ر هه‌تاوێ سپی نه‌كردووه)
و خۆده‌زانین دنیا چ باسه ، ئیتر قسه‌كانیان هێنده به‌رێ وجێ بووه ، په‌نده‌كانیان هێنده نه‌سته‌ق و له‌دڵ شیرین بووه ده‌ستبه‌جێ كاری خۆیان كردووه په‌ندی پێشینان به‌شێكه له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر.
پێناسه:-
مه‌به‌ست له‌په‌ند ئه‌و گوته‌یه‌یه ، كه زۆر بڵاوبۆته‌وه وله هه‌موو لایه‌كه‌وه باوه ، ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرێكی فه‌لسه‌فی قووڵ به خۆوه ده‌گرێت ،یانیش له به‌رئه‌وه‌ی گوزارشت لهبنهڕهتێكی عه‌قیده‌یی ده‌كات ، كه ئه‌مه زۆر جار به دانایی (حیكمه‌ت)یش ناوده‌برێت.
پێناسه :-
په‌ندی پێشینان بریتیه له چه‌ند قسه‌یه‌كی كورتی كوردی په‌تی، كه پێكه‌وه نووسێنراون ، واتایه‌كی به‌رزیان په‌یدا كردووهچهند نموونه‌یه‌ك له په‌ندی پێشینان:-
په‌ند هه‌یه دێره شیعرێكه ، په‌ندیش هه‌یه رسته‌یه‌كی ساده‌ی واتاداره .
- ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵه به ماڵ نییهگهورهیی به‌عه‌قڵه به ساڵ نییه
-ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ.
-بار به لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران.
-ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ.
-جوێن مه‌ده به‌باوكی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به باوكی به‌گت.
-ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆكه.
-ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ.
- ئه‌و كه‌سه ژیره ، پیری له بیره.
-قسه زۆر بكڕه ، كه‌م بفرۆشه.
-دوژمنی دانا ، نه‌ك دۆستی نه‌زان.
-تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست.
چه‌پڵه لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ك ده‌ست.
- ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه ، له‌به‌ر دڵانه.
-دڵ پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .
-دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه بكه ، كه‌نانی لێ ئه‌خۆیی .
- ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوا نه‌كه‌ی له بیر.
- ئه‌ڵێن ته‌نگانه خۆشی له‌دوایه.
باوه‌ڕم وایه فه‌رمووده‌ی خوایه .
- ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ .
-ئارو به بڕكییه‌وه جوانه .
- ڕونی ڕژاو ده‌كاته خێری باوكی .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|