لاوکی هەڵەبجە
بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشەو دەیڕفێنێت
گەرووی بە گزنگ تەڕکەن
زامەکانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سەوزی دارستان
سەری بە شەپۆلان کەن
با ئەم شەوە ڕایژێنێت
باڵای لە هەور بگرن
برووسکە و با دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
منداڵێکی لاسارە
شار بەردەباران دەکات
مانگ دەکات بە کۆلارە
سوارە، چ شۆڕەسوارێک
ئەسپی هەتاو زین دەکات
بە گۆرانی و تیشک و ماچ
سەر زەمین بەرین دەکات
با کەژاوەی لە گوڵ بێت
یان لە پەلکەزێڕینە
زەماوەندی خوێن دەگرێت
ئەمشەو پاشای ئەڤینە
ئاشقێکی لاسارە
برووسکە و با دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
مانگەشەو دەیڕفێنێت
ڕەفیق سابیر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )