له فیتنه ی نازی غه مزه ی چاوی فه تتانی خــــــــوا چیبکـــــــــه م
له نێشی عه قربی زولفی په ریشانی ......خــــــــوا چیبکـــــــــــه م
له سه فحه ی روومه تم یه ک جی نه ما بی زه خمی په یکـــــــانی
له حه مله ی فه و جی ڕوو سی تیری موژگانی خوا چیبکـــــــــه م
به زولفی ، صوبحی روو ی پۆشی که قیبلــــــه ی ئه هلی ئیمانــــه
له جه معی صوبح و شام و کوفر و ئیمــــــانی خوا چیبکــــــــــــه م
وه کو بارامی گوره ،ته رکی چـــــاوی بۆ نیشانــــــــــــــــــــه ی دڵ
له خوش لێدان و پر پێکانی خـــــوا چیبکــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــه م
له شه و دا ماهی رووی ده ر که وت و زوو هه ڵهات و نه مزانی
له بێ مهری ڕوخی وه ک ماهی تابانی خوا چیبکــــــــــــــــــــــــه م
ئه گه ر چی شێوه یی شیرینی جه زبی دڵ ده کا هـــــــــــــه ر ده م
له حه رفی تالی لیوی شه ککه ر ئه فشانی خو ا چیبکـــــــــــــــه م
هه تا کوو هه ڵ نه کا بۆ ره فعی زو ڵمه ت شه و چرای کو ڵمی
له ره مزی خاڵی شین و له علی خه ندانی خوا چیبکــــــــــــــــه م
له سه ر سینه ی به ئاهی من شکا چینی سه ری زولفــــــــــــــــی
له په ر ژینی شکاوی باغی سیوانی خوا چیبکــــــــــــــــــــــــــ ــه م
له شۆرش دایه مورغی ، به ئو میدی نه سیمــــــی گــــــــــــــــــوڵ
له بو عه تری غوباری چاکی دامانی خــــــــــــــــــوا چیبکـــــــــه م
وێصالی بۆ ره قیب و ده ردی هیجرانی به نـــــــــــــــــــــــــــار ی دا
له ره سمی بێ وه فایی و عه هد و په یمانی خوا چیبکـــــــــــــه م
نــــــــــــــــــــــارى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )