موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4087  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


"لە باخچە خڕەكانی كوڵمە، خڕۆڵە، شەمێ"
چەغە!چەغ!
چەغەگیانهەدادە هەدا، دە دەرهەڵمەبە
شناسەتم شەڕكەر، هێندە خۆ هەڵماوێ سەروگوێلاكم،
خەریكە دەتۆپێم، دەتۆپێ
***
چەقە! چەق!
كچێ
ڕاكێشێ سەر ئەم سیمتە
ئێرە باڵاخانەی شەڕابی تیف‌تیفەت نێ
بەندەكان شل كەرەوە لە ئاوڕێ لە هەناسەدا
خەریكە بە زەهرەمارم دەبێ
لە تاوی تینی ئەم ئاسمانە
***
قاوچە قاوچ
كەژێ
دەمێ هەڵی‌لووشەوە
خەریكە لیكاوی قاچی باریكم كرمێ ئەبێ
***
پخەپخ
پەخمە گیان چ لاسارە دڵ
وا ‌ڕەنجاوی ئەم كەوشانەتە
كە سەگ‌ڕاوی ئاغایە و هەڵدەشەپن گۆلاوێ
***
فیتە فیت!
قڕ پێوەربوو، قڕانەمنداڵێتی سەری ئەم داڵانە
لە زمان وێژەریدم بەپێكەنینێ
قڕم دێ شەوكەت
دە ڕۆ كە سەر دم، قۆمێ ئاوی ئەم زەم‌زەمەت
خەریكە زامێ لە دڵم ئەڕژێ.
***
حەپە‌حەپ
حەپۆ
چەنێ بارگرانە
"سەفەر"
ئەو دەمانەی چاو شتۆ دەكا بۆ ڕژیانەیەك و
تاجی برایمەئاغاش مەچەكی ڕێوی لە قەپاڵ ناوێ
***
چڵپە چڵپ
قێزم دێتەوە،
چڵپن
لەم كوڵمانەی دەمێ ئەدرەوشانەوە بە فڵچەی سووری ڕۆژ گۆنەتەوە
***
شڵپە شڵپ
شەڵپن گیان
قوڵپێ لە شڵپەكانت‌دا ئەڕوێنەوە
ئاخێك،
لۆ؟!
"جوانێ، ئەسمەر گیان لە بێ‌مرادی‌دا خنكای"
***
ڕنە! ڕن!
ڕزاوە تاقەتم و
ئەمهەوێ هەناسە دەم تۆزقاڵێ لەم شەقامە،
كەچی خەریكە پشووكانم دەمڕووتێننەوە و
ڕووتێن دەڕنێ‌ێ‌ێ‌ێ‌ێ‌ێ‌ێ‌ێ ڕنكە
***
كڕە! كڕ!
گۆشتی سەگباب‌خێو
سەفەرێكە لە سەرزەوی سەوزدا
خێویش تێكی داوە لێم
خەریكە خوێنم ئەنێ
***
فسە! فس!
فسی داوە لەم دێڕەدا، هێلكە
شەوكەت داخی چووە لە تامێ
تازە دایكم دەڵێ خۆشترە هێلكەی وشتر مریشكێ
قەپاتە گازیش لە داخی قوڵتەقوڵتی چل و پێنج خولەكی ڕاگەیانراوی بنكەی تەندرووستی
قرپ باشترین خەڵاتە لەبۆ شەوكەت!
***
خڕە، خڕ
خڕۆڵ
خركانەی گرتووە كوڵمەت
"چ باغێكی شەددادە، شەدەلار"
خەجێ خڕی داوە لە دەوری شەدە و
بە كۆش دەسەری گەڕێ، خڕە پیاوە، بابی شەمێ
شه‌ویار گولابی ئازه‌ر ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید