نمایش پست تنها
  #528  
قدیمی 03-10-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هۆنراوەی تاهیر بەگ:

دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا ماهی کەنعانم وەرە(١)
زەخمە جەرگم بۆ فیراقت زوو بە لوقمانم وەرە
سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە(٢)
گەر دەزانی چەن پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت
سەد ئەوەندەی زۆڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە
لوتف و تانەی تۆ لە لای من هەردوو یەک رەحمەتە
کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی رەقیبانم وەرە
هەر کەسێ هات و بە تیری غەمزەکەت سەد پارە بوو
کەس نیە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە
کافرا دەردی فیراقت وا لە جەرگم کاریە
سا بکە رەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە
سەد کەڕەت ئیمرۆ لە دووریت خوێن لە چاوم جاریە
غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خوبانم وەرە
گا دەگرێیم گا دەسووتێم کار و بارم زاریە(٣)
زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خووبانم وەرە
سینە ناڵان هەر وەکوو بولبول لە دووری گوڵشەنت
سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە
بەس جەفا بنوێنە قوربان زۆڵمی ناحەق چا نیە
کافریش رەحمی بەسە، دەی، دین و ئیمانم وەرە
سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە
هەر وەکوو مەجنوون لە ئەشقت دیدە گریانم وەرە
دیدە مەستی شۆخ و شەنگی نازەنینەی شارەزوور
دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کوهانم وەرە(٤)
دڵ لە دووریت پڕ لە خوێنە شەمعی دیوانی ئەمن
هەر وەکوو " تاهیر " هەمیشە سینە بریانم وەرە



***********************************
١-ما‌‌‌‌‌هـ مانگ. ماهی کەنعان مەبەستی حەزرەتی یوسفە.
٢-هۆنەرمەند سەیید عەلی ئەسگەری کوردستانی زۆربەی شیعرەکانی تاهیر بەگی کردووە بە گۆرانی، ئەم شێعرەیش یەکێ لەوانەیە.
٣-وەفایی مەهابادی دەڵێ:
گا دەگرێیم گا دەسووتێیم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ لەبەر بەختی سیا نازانم ئەز بۆچ نامرم
٤-مەبەستی کەوی کێوییە.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید