مسمطي بر غزلي از « مامۆستا ئه‌ده‌ب»
ياری شهكهرين لهب ! ســـــــهنهما ! ئه‌ی بۆتی ساده‌م !
من عاشقی تـــــۆم ، تــــۆيش بهچـــڵێ مايێلی هه‌رده‌م
دڵ بهنــــــــدی دوو گيســـــــووته ، ئه‌ناڵێنێ دهمـــــادهم
« ئه‌ی زۆڵفی كــــــــــهجت مايهيی ئاشووبی دوو عاڵه‌م
وه‌ی خــــــــاڵی لـــــهبت دانهيی پابــــــــــهندی ئاده‌م »
مـــــــهجنوونی رۆخی مههوهشی تۆن سوفی وده‌روێش
حهيرانی مێهــــری قــــــــــــــهدت چ بێگانه بێ يا خوێش
پهيكانی مـــــــــۆژهت قاتڵی خــــــوێن رێژه به سه‌د نێش
« مێهـــــــــری قه‌دت ئاسايشی عــۆشاقی جهفـا كێش
يادی رۆخت ئارامــــــی دڵی پڕ غــــــــــــهمی ده‌رهه‌م »
تۆرِدامــــی دڵه خـــاڵی لـــــــــــــهب و پهڕچهمی خاوت
هـــــــهوری رِهشه وا په‌خشه له‌سه‌ر روومه‌تی ماهــــت
تاڵانی دڵـــــــــه ، تيری نيگـــای مه‌ستی دوو چــــــــاوت
« زه‌خمی له دڵـــــــــــــــــــم كاريه گــــه‌ر تيری نيگاهت
ســـــــــــــهد شـــۆكر بهزهخمی مهه و بادامته مه‌رهه‌م »
دايێم دڵی مــــــــــــــن شێت و خــــــهرابی غه‌می تــۆيه
هـــــــــــه‌ر ده‌م كه ده‌ناڵێنێ بهگــــريان و به ســــــــــۆيه
مهعلـــــوومه ده‌زانێ كه به لای تۆ كۆمـــــی خـــــــــــۆيه
« نۆتقێ شـــــــــهكهرت شاهێدی شه‌هدی دهميی تۆيه
ئێعجازی مهسيحايه گــــــــــــهوای عێسمه‌تی مه‌ريه‌م »
عالـــــــــــهم هه‌مـــــــوو دێوانه له‌بۆ نهرگێسی جـادووت
حـــــــــــــهيران و سهراسيمه هه‌موو بۆ خه‌می ئه‌برووت
چاهي زهنهخت ، بابلی عـــــــــهشق بۆ منی هــــارووت
« سه‌دخۆزگه به وه‌ی جارێ وه‌كوو ده‌سته‌یی گيســووت
ده‌ستی له قـــــــهد ئاڵێنم و ده‌ستێ لـــــــه ملت كه‌م »
مه‌علوومه يه‌قين ، سه‌روی ره‌وان! ، حـــووری ججینان تۆی
بۆ مــــــــــهملهكهت و مــــــــوڵكی دڵم ، تاجی كيان تۆی
رۆحــــــــــــم به شه‌و و رۆژ حه‌ره‌سه گه‌نجی نيهان تۆی
« زيبهندهيه ئهمــــــرِۆ كه بڵێن شاهــــــــــــی بۆتان تـۆی
چـــــــــــوونكه هه‌موو ده‌م حشمةتی شاهيته فه‌راهه‌م»
با زۆر بێ لــــه بۆ جـــــــــــۆرمی دوو چاوم كــهرهمی تۆ
جانا ! ، به نه‌زه‌ر هــــــــاتووه بۆمــــــــــــــاچی ده‌می تۆ
چـــــــــوون جـــــــــۆرم و خهتايه نه‌زه‌رێ بۆ حه‌ره‌می تۆ
« كـــــــــــــێ بێت و بدا قه‌هقه‌هه و جــــامی مه‌يی تۆ
يه‌ك ده‌م به هه‌موو مۆڵكی كه‌ی و مه‌مله‌كه‌تی جه‌م»
ئيسلامــــه ، ئه‌گه‌ر كـــــۆفره ، ئهگــــــــــهر دينی نسارا
نرخــــــــــــــی له‌بی تۆ شاری سهمــــــهرقهند و بۆخارا
كۆنجی دهههنت جامــــــی مــــــهی و شه‌هدی گـۆوارا
« مه‌نزوور له عـــــــــــــــــۆمری (ئه‌ده‌ب) ئه‌وساته نيگارا
سێــــــــــوی زهقهنت بگــــرم و ماچي دهههنت كـه‌م »