بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 09-01-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ماسى سپى چاوڕه ش


ماسى سپى چاوڕه ش

ئێره كه نارى جه غه تووه.من هه موو ڕۆژانی هه ینى، ڕێك له كاتى بانگى نیوه ڕۆدا، به سوارى ماتۆڕ گازییه كه م وبه لیباسه ماسى گرییه كانمه وه ده ست ده ده مه تۆڕه كه م ودێمه ئێره وتا بانگى شێوان قولاب تێ داوێم و هه ر ماسییه ك ده گرم، ته نانه ت ئه گه ر سپى چاو ڕه شیش نه بێت زگى ده دڕم و نێو زگى به وردى و ته نانه ت نێو ڕیخۆڵه كانیشى ده گه ڕێم.
ساڵانێكه به م چه شنه ماسى ده گرم و ڕه نگه میلونها ماسیم زگ دڕیبێ و دواى ئه وه ى به وردى نێو زگیم پشكنیبن، فڕێم دابێتنه وه نێو ئاوه كه . نێو زگى هه موویان ڕه شه و یه ك دوو تۆقله یه و هه ندێك ورده ڕیخۆڵه و گۆشتێكى سوورى دڕوواوى و هیچى تر.بڕێكیان گه راشیان له زگدایه.
چیڕۆكه كه له وێڕا ده ستى پێكرد.له میراوا له كووچه ى ته ره غه ى شه ش، له هاڵه گه وره كه ى نهۆمى دووهه مى ماڵى خۆمان.
ده ستم دا تۆپه كه له سه ر ئاكواریۆمى ماسییه كان و چاوێكم له ماسییه كان كرد، سپى و چاو ڕه ش. ترپه ى پێى دایكم له پلیكانه كانى ده رێ ڕا ده هات . تۆپه كه م له تۆڕه كه هاویشت و به ئه سپایى درگاى هاڵه كه م كرده وه8 ، ڕاست چاوم له چاوى دایكم هه ڵه نگووت، سه رتاپاڕه ش.
ــ : دایه دیسان سه ره خۆشى؟ سه ره خۆشى كێ؟
ــ‌ : پووره گوڵێ! گوڵه چاوڕه ش.
كه وشه كانم له پێكرد.دایكم به تووڕه ییه وه :
«چییه؟ دیسان تۆپێن ؟ »
پێكه نیم: «ئه رێ ... تۆپێن.»
تۆپه كه م به شان دادا و وه ده ر كه وتم.له دیوى كووچه وه گوێم له ده نگى دایكم بوو:
« یۆنس مه ردى خودا به زوو وه ره وه ، مه یكه نه قڵه كه ى باوكت.»
باسى باوكم كرد، باوكم له ڕۆژێكى پاییزى مانگى سه فه ر له كه رتى نوێژى هه ینیدا ، ده نگێك ، ده نگێكى ناسك، ڕه نگه ده نگى په رییه ك بانگى ده كات :«‌یۆنس...!» و سێ جار دووپاتى ده كاته وه :«‌یۆنس...! ‌یۆنس...! ‌یۆنس...!»
باوكم سڵاوى نوێژه كه ى ده داته وه و به پلیكانه سه نگ فه ڕش كراوه كانى مزگه وتى جامیعه دا دێته خورێ و ماتۆڕ گازییه كه ى هه ڵ ده كا و كه ل و په لى ماسى گرتنه كه ى له پاشته ركى ماتۆڕه كه ى قایم ده كا و به ره و سه ددى جه غه توو وه ڕێ ده كه وێ. دایه گه وره ده ڵێ"تاكۆڵانه كه ی ئه ودیویش وه دووی كه وتم وتكا وڕه جام لێكرد"وه گه ڕێ...كوڕم ...وه گه ڕێ...ڕۆڵه مه ردی خودابه وه گه ڕێ ووازله ڕاوی ماسی سپی چاوڕه ش بێنه."
له وسه ری كۆڵان وله سه رشه قامه كه،ماتۆڕسوارێك، كڵاوێك به سه ره وه ،ڕاوه ستاوه.سوارده بم وبه شه قامه كه دادێته خوارێ.پاكه ته جگه ره كه ی ده ردێنێ وجگه ره یه داده گیرسێنێ وجگه ره یه كیش ده دابه من وده ڵێ:
ده ڵێم:«نێوی خۆی؟»
ده ڵێ:«زه ریا.
له ساحیلی له به ردرگای هوتێل شارڕای گرت،من دابه زیم وئه وگازی دابه ماتۆڕه كه وله وسه ری شه قامه كه ون بوو.
كچێكی مووكاڵ به مانتۆیه كی قوڵه ی سپی وڕووسه ریه كی سپی ودووڕوومه تی سوورهه ڵگه ڕاو به ده م سه ردی زریانی پاییزه وچاووبرۆیه كی ڕه شه وه،له سه رسه نده ڵییه چیمه نتۆ كه ی به رده م هوتێله كه دانیشتبووسه ری به سه ركتێبه په ڕزه رده كه داگرتبوو.له لای دانیشتم وكوتم :«بڵێی باوكت...»
كوتی:«باوكم نه خۆشه»
كوتم:«دایكت...»
كوتی:«دایكم پاره كه سه ری ناوه»
بۆنی عه تری لێده هات،عه ترێكی ژنانه،بۆنێكی نه رم.تۆزێك دانیشتم.چاوێكم له توێكڵه تووه كان كرد.ئه وتوێكڵه تووانه ی دوێنێ وپێرێ وڕۆژانی پێش له سه رئه وسه نده ڵییه ترووكابوون.شه ماڵ بانگی كردم:«یونس وه ره كایه كه ده ست پێ ده كه ین.»هه ستام بڕۆم.كوتی:«كتێبێكی باشه»
كوتم:«ئه وكتێبه...؟»
كوتی:«ڕیخت شناسی قسه های پریان»
هه رواكه قه یتانی كه وشه كانم تووندده كرده وه ولێم پرسی:«تۆ...»
كوتی :«منم شاعیری كوڕانی سه رگه ردان»
كوتم :«ماڵه كه تان...؟»
كوتی:«مه ریوان كۆڵانی زرێواری شه ش»
له نیوه ڕۆی ڕۆژێكی پاییزی مانگی سه فه ردا،له میراوای بۆكان،له كۆڵانی ته ره غه ی شه ش،له هاڵه گه وره كه ی نهۆمی دووی ماڵی خۆمان،ده ستم داكتێبه ئه ستووره په ڕزه رده كه له سه رئاكواریۆمی ماسییه كان وچاوێكم له ماسییه كان كرد،سپی وچاوڕه ش.ترپه یپێی دایكم له پلی كانه كانی ده رێ ڕاهات.كتێبه كه م له جانتاسووره كه م هاویشت وبه ئه سپایی درگای هاڵه كه م كرده وه.ڕاست چاوم له چاوی دایكم هه ڵه نگووت،سه رتاپاڕه ش.كه وشه كانم له پێ كرد،جانتاكه م له شانم كردوبه پلیكانه سه نگ فه ڕشكراوه كانی ماڵی خۆماندا هاتمه خوارێ وبه ره ومه ریوان كه وتمه ڕێ.له نێوتاریك وڕوونی ئێواره داگه یشتمه درگایه كی سه وزی داخراو.پیرێژنێك به وێداڕاده برد.لێم پرسی:«...»
كوتی:«پێم وایه ماڵه كه یان ڕۆیشتووه.»
له منداڵێكم پرسی:«...»
كوتی:«ماڵی گوڵێ چاوڕه ش ده ڵێی ؟نانه ڕۆیشتوون»
به سه ردیواره كه داسه ره تاتكه م كرد.شۆقی چرایه ك له پشت نه رده كانی په نجه ره یه كی دوتایی داخراوه وه دیاره.چاوێكم به م لاوئه ولاداگێڕا.كۆڵانێكی چۆڵ.به سه ردرگاكه دا وه سه ركه وتم وپێم نایه حه ساره كه وه.پووڵه كه و ورده ریخۆڵه ی ماسی به حه ساره كه دابڵاوببوونه وه.پشیله یه ك خه ریكه سه لكه ماسی ده خوا.لامپێك له دیوه كه هه ڵكراوه وبۆچرووكی ماسی ماڵه كه ی داگرتووه.ده چمه پێشێ،ده ست به نه رده كان ده گرم وسه ربه شووشه ی په نجه ره كه وه ده نێم.په نجه ره ی چێشتخانه كه.قابله مه وتاوه وسووزمه وكه ل په لی نێوچێشتخانه كه هه مووڕژاون به مل یه كداوچڕڕه دوكه ڵ له ناوتاوه ی سه رگازه كه وه هه ڵده ستێ.پشیله یه كی سپی چاوڕه ش به دیارگازه كه وه، له سه ركراسێكی سپی گوڵ ڕه شی ژنانه ،هه ڵكورماوه ودمی ده لێسێته وه.به سه ركاشییه سپییه كانی چێشتخانه كه وه سێ چوارپه ڵه خوێن دیاره.چه قۆیه ك كه دمه كه ی ورده پووڵه كه ی ماسی وخوێنی پێوه یه له وێ فڕێ دراوه.له كۆڵانه وه ده نگی ئاژیری پۆلیس دێت.ده نگی پیرێژنێك دێت:
ــ :«پێم وایه ماڵه كه یان ڕۆییوه»
ده نگی منداڵێك دێت:
ــ :«نائه لحان هاته وه»
ده نگی پێی كه سێك،به سه ردرگاكه داوه سه رده كه وێ
ــ :«جه ناب سه روان بۆچرووكێكی سه یردێت،ماڵه كه ش چۆڵه ته نیاچه ندپشیله ی لێیه كه له سه رسه تڵی زبڵه كه به شه ڕهاتوون.»
ده نگی كابرایه كی گه ڕاوه له په نجه ره ی ماڵه كه ی ئه وبه ره وه دێت:
ــ :«سه ركارله نوێژی نیوه ڕۆ وه به سواری ماتۆڕگازییه كه ی به وكۆڵانه داڕۆیشتووه ته خوارێ ونه مدیوه بێته وه.ده نگی ئاژیری پۆلیسه كان له كۆڵانه كه دوورده كه وێته وه.
له نیوه ڕۆی ڕۆژێكی پاییزی مانگی سه فه ردا،له میراوای بۆكان،له كۆڵانی ته ره غه ی شه ش،له هاڵه گه وره كه ی نهۆمی دووی ماڵی خۆمان،فیشی كامپیوته ره كه م له سه رئاكواریۆمی ماسیه كانه وه له پرێزی برقه كه داوچاوێكم له ماسییه كان كرد،سپی وچاوڕه ش.ده نگی پێی دایكم له سه رپلیكانه كانی ده رێ ڕاده هات.كامپیوته ره كه م هه ڵكرد.درگای هاڵه كه به ئه سپایی كراوه.سه رم وه رسووڕاند.چاوم له چاوی دایكم هه ڵه نگووت،سه رتاپاڕه ش.
ــ :«كوڕم تابیمارستان ده چم وئه لحان دێمه وه»
ــ :«دایه،هه روازه لیله؟هه رله ئای سی یودایه؟»
دایكم هه ناسه یه كی هه ڵكێشاو..... ــ :«حه یف...بۆئه وچاوه ڕه شانه»
له سه رئینته رنێت كلیك ده كه م.مژێك له جگه ره كه م ده ده م وچاوێك له په نجه ره ی ماڵه كه ی ڕووبه ڕوومان ده كه م.په نجه ره یه كی نه رده داری دووتایی.ژنێكی سپی وناسكی چاووبرۆڕه ش به توێی كراسێكی ته نكی سپی گوڵ ڕه شه وه له به رئاوێنه كه ڕابه سه ماكردن دێت وپه نجه ره كه داده خا.
ده كه مه وه.
دڵۆپ،دڵۆپ
چاوی ڕووبار
كه وتۆته رێ
بۆناوسینگی زه ریا
پاییزه،
ناوه خته،
سه فه رمه كه ڕێبواری دوور.
وێنه یه كی مووكاڵی سپی وناسكی چاوڕه ش.
ــ‌ :«منم شاعیری كوڕانی سه رگه ردان.دایكم دووساڵ له مه وبه رله نیوه ڕۆی هه ینی ڕۆژێكی پاییزی مانگی سه فه رداماڵئاوایی ڵێكردین.باوكم هه رئه وڕۆژه دووغه وواس له ده ست شه پۆله كانی چۆمی جه غه توو(زرێبار)یان ستانده وه وئێستاله نه خوش خانه ی ئاویه ری شاری سنه له ئای سی یو دایه.هه مووشه وێ بۆماوه ی چه ندكاتژمێرله نێوهه زاربه هه زاره ی سایته كانداده گه ڕێم وسه ربه ماڵی ئه م وئه وداده كه م.رۆژانه ش له پاركی ساحیلی،له ده ركی هوتێل شارله سه ر كورسییه كی چیمه نتۆداده نیشم و"ریخت شناسی قسه های پریان"ده خوێنمه وه.
منم شاعیری كوڕانی سه رگه ردان.باوكم له ڕۆژێكى پاییزى مانگى سه فه ر له كه رتى نوێژى هه ینیدا ، ده نگێك ، ده نگێكى ناسك،ده نگێكی ناسكی منداڵانه،بانگی ده كات :«‌بابه...!» و سێ جار دووپاتى ده كاته وه :«‌بابه...! ‌بابه...! ‌بابه...!»
باوكم سڵاوى نوێژه كه ىداوه وبه پلیكانه سه نگ فه ڕش كراوه كانى مزگه وتى جامیعه داهاته خورێ و ماتۆڕ گازییه كه ى هه ڵ كردو و كه ل و په لى ماسى گرتنه كه ى له پاشته ركى ماتۆڕه كه ى قایم كردوبه ره و سه ددى جه غه تووكه وته ڕێ. دایكم تاكۆڵانه كه ی ئه ودیویش وه دووی كه وت وتكا وڕه جای لێكرد:«وه گه ڕێ... وه گه ڕێ... مه ردی خودابه وه گه ڕێ ووازله ڕاوی ماسی سپی چاوڕه ش بێنه.»دایكم كه وتووخوێن به سه رسه نگ فه ڕشی كۆڵانه كه داهاته خوارێ وڕژایه قاناوه كه وه.دایكم له ئامبوڵانسه كه داسێ جارسه ری هه ڵێناوهاواری كرد:«یونس…یونس…یونس…به جێی مه هێڵه …كچه سپییه چاوڕه شه كه ت به جێ مه هێڵه.»ژنێكی چاوڕه ش به به رگێكی سه رتاپاسپییه وه ده ست ده بلته باخه ڵی دایكم وكلیلێك ده ردێنێ،كلیلێكی زه ردی چكۆڵه.كلیلی ئاكواریۆمی ماسییه كان.
دایكم ده ڵێ:«ماسییه سپییه چاوڕه شه كه…»
په ره ستارده ڵێ:«پیاوه كه شت ئێستاله سه دی جه غه تووله نێوزگی ماسییه كاندایه.»
دایكم ده ڵێ:«مه هێڵه بمرێ،ئاگات لێی بێت…»
په ره ستارده ڵێ:«مه گری شاعیری كوڕانی سه رگه ردان»
دایكم ده یكوت" هه موو ڕۆژانی هه ینى، ڕێك له كاتى بانگى نیوه ڕۆدا، به سوارى ماتۆڕ گازییه كه ی وبه لیباسه ماسى گرییه كانیه وه ده ستی ده داتۆڕه كه ی وده ڕۆی بۆسه ددی جه غه تووتا بانگى شێوان تۆڕی تێ داویشت و و هه ر ماسییه كی ده گرت، زگى ده دڕی و نێو زگى به وردى و ته نانه ت نێو ڕیخۆڵه كانیشى ده گه ڕا. ساڵانێك به م چه شنه ماسی گرت.ڕه نگه میلونها ماسی زگ دڕیبێ و دواى ئه وه ى به وردى نێو زگی پشكنیبن، فڕێی دابێتنه وه نێو ئاوه كه.تاسه ره نجام،له ڕۆژێكی هه ینی مانگی خاكه لێوه دا،ماسییه كی سپی چاوڕه شی گرت وپاش ئه وه ی ناوزگی پشكنی كلیلێكی زه ردی چكۆڵه ی تێدادییه وه.،له جانتاچه رمینه كه ی خست وبه شانی داكردوبه ره ومه ریوان كه وته ڕێ.له نێوتاریك وڕوونی ئێواره داگه یشته به ردرگایه كی سه وزی دووتایی داخراو.كلیله كه ی له جانتا چه رمینه كه ی ده رهێناوله كونی درگاكه ی خست وبای دا.درگاكراوه.له حه سارێ،له گوێی حه وزه كه،كچێكی مووكاڵی سپی وناسكی چاوڕه ش،له سه ركورسییه چیمه نتۆكه،ڕووت،سه ییرڕووت،به پێستێكی ناسكی په مه ییه وه،له بن سێبه ری دارهه رمێ كه دانیشتبووسه ری به سه ركتێبه ئه ستووره په ڕزه رده كه داگرتبوو.
كوتی:«بڵێی… باوكت…»
كوتم:«باوكم نه خۆشه»
كوتی:«دایكت…»
كوتم:«پاره كه سه ری ناوه»
كوتی:« ئه وكتێبه…»
كوتم:«ریخت شناسی قسه های پریان»
كوتی:«تۆ»
كوتم:«منم شاعیری كوڕانی سه رگه ردان»"
ماسییه كی سپی چاوڕه ش.كلیلێكی زه ردی چكۆڵه.مه ریوان،كوچه ی زرێباری شه ش.درگایه كی سه وزی دووتایی.منم شاعیری كوڕانی سه رگه ردان.»
ده به ستم.ده ست ده ده مه تۆپه كه له سه رئاكواریۆمی ماسییه كان وچاوێك له ماسییه كان ده كه م،سپی وچاوڕه ش.ترپه یپێی دایكم له پلیكانه كانی ده رێ ڕادێت.تۆپه كه له تۆڕه كه داوێم وبه ئه سپایی درگای ده رێ ده كه مه وه.چاوم له چاوی دایكم هه ڵده نگوێ،سه رتاپاڕه ش.ده ڵێم:« دایه دیسان سه ره خۆشى؟ سه ره خۆشى كێ؟»
ــ‌ :« پووره گوڵێ! گوڵه چاوڕه ش.»
كه وشه كانم له پێ ده كه م.دایكم به تووڕه ییه وه:«چییه؟دیسان تۆپێن؟»
پێده كه نم: «ئه رێ ... تۆپێن...»
تۆپه كه به شانم داده كه م ووه ده رده كه وم .له ودیوی كۆڵان گوێم له ده نگی دایكم ده بێ:« یۆنس مه ردى خودا به زوو وه ره وه ، مه یكه نه قڵه كه ى باوكت.»له وسه ری كۆڵان وله سه رشه قامه كه،ماتۆڕسوارێك، كڵاوێك به سه ره وه ،ڕاوه ستاوه.سوارده بم وبه شه قامه كه دادێته خوارێ.پاكه ته جگه ره كه م ده ردێنم وجگه ره یه ك داده گیرسێنم وجگه ره یه كیش ده ده م به ووده ڵێم:
ده ڵێ:«نێوی خۆی؟»
ده ڵێم:«زه ریا.»
له ساحیلی،له ده ركی هوتێل شار،ڕای ده گرێ وئه وداده به زێ،تۆپه كه ی ده ده مێ ومن چاوێك به كه ل وپه لی ماسی گرتنه كان به سه رپاشته ركی ماتۆڕه كه وه ده كه م وگازی ده ده مێ به ره وسه دی جه غه توو،له وسه ری شه قامه كه وه تێده په ڕم.


منبع : zerya.blogfa.com»
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها