بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #1  
قدیمی 03-29-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض 50 فه‌رمووده‌ بۆ ئافره‌تان



( 1 )

ده‌رباره‌ی‌ كاریگه‌ری‌ په‌روه‌ده‌ی‌ دایك وباوك له‌سه‌ر منداڵ
1- قال قال (صلى الله عليه وسلم ) : (مامن مولود إلا يولد على الفطرة ، فأبواه يهودانه وينصرانه ويمجسانه )
(رواه مسلم )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( هه‌موو كۆرپه‌یه‌ك له‌سه‌ر سروشتی‌ خواناسی‌ له‌دایك ده‌بێت ، به‌لاَم باوك ودایكیان به‌ره‌و جوله‌كه‌بون یاگاوور بون یا ئاگر په‌رستی‌ ده‌یبه‌ن )
ده‌رباره‌ی‌ جیاوازی‌ نه‌خستن له‌نێوان كوڕو كچدا
2- قال (صلى الله عليه وسلم ) (من كانت له أنثى فلم يئدها ولم يهنها ولم يؤثر عليها ولده أدخله الله الجنة)
(متفق عليه )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( هه‌ركه‌سێك كچێكی‌ هه‌بوو ، زینده‌ به‌چاڵی‌ نه‌كردو، زوڵم وسته‌می‌ لێ نه‌كردو هاوسه‌نگی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر دانه‌شكانده‌وه‌ ، خوای‌ په‌روه‌ردگار ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ .
ده‌رباره‌ی‌ یه‌كسانی‌ خستن له‌نێوان مندالاَندا
3- قال (صلى الله عليه وسلم ) : (ساووا بين اولادكم فى العطية )
( رواه الطبراني )
واته‌ ( له‌نێوان منداڵه‌كانتاندا له‌به‌خشیشدا یه‌كسانی‌ بنوێنن )
ده‌رباره‌ی‌ دادپه‌روه‌ری‌ له‌نێوان مندالاَندا
4- قال (صلى الله عليه وسلم ) : (إتقوا الله واعدلوا فى اولادكم )
(متفق عليه )
واته‌( پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( سنوره‌كانی‌ خوا بپارێزن و له‌نێوان منداڵه‌كانتاندا دادپه‌روه‌ربن )
ده‌رباره‌ی‌ ڕێزی‌ كچ لای‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)
5- تقول أم المؤمنين عائشة (رضي الله عنها) : إن فاطمة (بنت النبى (صلى الله عليه وسلم ) كانت إذا دخلت على النبى قام إليها ، فرحب بها ، وقلبها وأجلسها فى مجلسه )
(متفق عليه )
واته‌ : حه‌زره‌تی‌ عائیشه‌ دایكی‌ موسوڵمانان (ر: چ) ده‌ڵێت : هه‌ركاتێك فاگمه‌ی‌ كچی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) سه‌ری‌ له‌پێغه‌مبه‌ر بدایه‌، پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) له‌به‌ری‌ هه‌ڵده‌ستاو ، پێشوازی‌ لێده‌كردو له‌ته‌نیشت خۆیه‌وه‌ دای‌ ده‌نا .
ده‌رباره‌ی‌ ڕێزی‌ ئافره‌ت و منداڵ
لای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت)
6- عن أنس قال : ( راى النبي النساء والصبيان مقلبين من عرس فقام النبي ممثلا ( اى إنتصب قائما ) فقال ( اللهم أنتم من أحب الناس إلي ) ثلاث مرات
(رواه بخاري ومسلم )
واته‌ :له‌ئه‌نه‌سه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌فه‌رمویه‌تی‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) چه‌ند ئافره‌ت ومنداڵێكی‌ به‌دی‌ كرد له‌زه‌ماوه‌ند ده‌گه‌رانه‌وه‌ ، به‌رزه‌ پێ‌ هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‌ و سێ‌ جار له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رموی‌ ( به‌خوا ئێوه‌ خۆشه‌ویسترینی‌ كه‌سن له‌لام )
ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به‌هاوسه‌رگیری
7- قال (صلى عليه وسلم ) (النكاح من سنتى فمن لم يعمل بسنتي فليس مني ، وتزوجوا فإني مكاثر بكم الأمم )
(رواه بن ماجه)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( هاوسه‌رگرتن له‌سونه‌تی‌ منه‌ ، هه‌ركه‌سێك لابدات شوێنكه‌وتوی‌ ئاینه‌كه‌م نی یه‌ ، هاوسه‌ربگرن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ من ده‌مه‌وێ‌ ژماره‌تان له‌هه‌موو گه‌لانی‌ تر زیاتر بێت ) .
ده‌رباره‌ی‌ بایه‌خدان به‌ئافره‌تی‌ دیندار له‌هاوسه‌رگیریدا
8- قال قال (صلى الله عليه وسلم ) : (تنكح المرأة لأربع : لمالها ولحسبها ولجمالها ولدينها فاضفر بذات الدين تربت يداك)
( رواه البخاري )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ : ئافره‌تان بۆیه‌كێك له‌م چواره‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌خوازرێن ، یان بۆ ماڵ و سه‌روه‌ت ، یان له‌به‌ر ڕێزداری‌ و خانه‌واده‌ی‌ ، یان له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی‌ ، یان له‌به‌ر ئایین په‌روه‌رییه‌كه‌ی‌ ، جا ئافره‌تی‌ خاوه‌ن ئایین بخوازه‌ ، تابه‌خت یاوه‌رت بێت
ده‌رباره‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ بینینی‌ ئافره‌تی‌ خوازرراو
9- قال (صلى الله عليه وسلم ) إذا خطب أحدكم ألمراة فإن إستطاع أن ينظر منها إلى مايدعوه إلى نكاحها فليفعل )
( رواه احمد وابو دواد ورجاله ثقات وصححه)
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ (ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان به‌نیاز بوو ئافره‌تێك بخوازێت وبوار هه‌بوو بیبینێ‌ ، باسه‌یری‌ بكات
ده‌رباره‌ی‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ خوازیاری‌ موسوڵمان
10- قال (صلى الله عليه وسلم ): (إذا أتاكم ممن ترضون دينه وخلقه فزوجوه إلا تفعلوا تكن فتنة فى الأرض وفساد عريض)
( رواه الترميذي بسند حسن وابن ماجة والحاكم )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێك هاته‌ داخوازی‌ كچتان و رازی‌ بوون له‌ئاین په‌روه‌ری‌ و ره‌وشتی‌ ئه‌وا ماره‌ی‌ بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن فیتنه‌و ئاشوبێكی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی‌ دا به‌رپا ده‌بێت .
ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ به‌زۆر به‌شودانی‌ كچ
11-زوج جذام خنساء ، وهى كارهة فأتت خنساء رسول الله فرد نكاحها ( أى فسخها )
( متفق عليه )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ جوزام خه‌نسای‌ كچی‌ به‌زۆر دابه‌شوو ، خه‌نساش هاته‌ لای‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) پێغه‌مبه‌ری‌ خواش (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) نیكاحه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ ( واته‌ هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌ .
12- قال رسول (صلى الله عليه وسلم ) أيضا : ( لاتنكح الأيم حتى تستأمر ولا تنكح البكر حتى تستأذن )
( متفق عليه )
واته‌ :پێغه‌مبه‌ری‌ خوا فه‌رمویه‌تی‌ (بێژوه‌ژن تاوه‌كو فه‌رمانی‌ پێ نه‌درێت و ، كچیش تامۆڵه‌تی‌ لێ‌ وه‌رنه‌گیرێـت ، ماره‌یی‌ یان نایه‌ت
ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ژن به‌ژن
13- قال إبن عمر (رضي الله عنه) : ( نهى رسول الله عن الشغار )
( متفق عليه )
واته‌ : ئیبن و عومه‌ر (ر.چ) وتویه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) ژن به‌ژنی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌ .
ده‌رباره‌ی‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ نیكاحی‌ (متعه‌ )
14- من علي (رضي الله عنه) قال : ( نهى رسول الله عن متعة النساء)
(متفق عليه)
واته‌ : له‌حه‌زره‌تی‌ عه‌لیه‌وه‌ ( ره‌زای‌ خوای‌ لی‌ بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) نیكاحی‌ (متعه‌ ) ی‌ قه‌ده‌غه‌كردووه
ده‌رباره‌ی‌ ده‌عوه‌تی‌ زه‌ماوه‌ند
15- قال : (صلى الله عليه وسلم ) ( إذا دعي أحدكم إلى الوليمة فليأتها )
( متفق البخاري ومسلم )
واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (دروودی‌ خوای‌ لێ‌ بێت) فه‌رمویه‌تی‌ ( ئه‌گه‌ر كه‌سێكتان بانگهێشتی‌ زه‌ماوه‌ند كرا ، بابه‌ده‌میه‌وه‌ بچێت .
ده‌رباره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ژن وپیاو له‌گه‌ڵ یه‌كتردا
16- عن الجابر ( رضي الله عنه ) قال : ( كنا مع النبى فلما قدمنا المدينة ذهبنا لندخل ؟ فقال ( أمهلو حتى تدخلو ليلا لكى تمتشط الشعتة وتستحد المغيبة )
( رواة ابن ماجة )
واته‌ : له‌جابره‌وه‌ (ڕازای‌ خوای‌ لی‌ بێت ) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وتویه‌تی‌ : له‌خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ردا بووین ، كاتێك نزیك مه‌دینه‌ بوینه‌وه‌ به‌نیاز بوین به‌ره‌و ماڵه‌كانمان بكه‌وینه‌ ڕێ‌ پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی‌ : هێواش بن تاكو شه‌وتان به‌سه‌ر دادێت بۆئه‌وه‌ی‌ ئافره‌تان قژیان دابهێنن و خۆیان بڕازێننه‌وه‌ .
17- وفى روايةللبخارى : ( إذا أطال أحدكم الغبية فلا يطرق أهله ليلا )
له‌ڕیوایه‌تێكی‌ تری‌ بوخاریدا هاتووه‌ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان ماوه‌یه‌كی‌ درێژخایه‌ن بوو له‌ماڵ نه‌بوو بابه‌شه‌و له‌ده‌رگای‌ ماڵ نه‌دات ) واته‌ : له‌ناكاو نه‌چێته‌ لای‌ خێزانی‌ نه‌وه‌كو له‌حاڵه‌تیچكدا بێت كه‌پێی‌ خۆش نییه‌ .

م : خوشکانی ئیسلامیی کوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:22 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها