زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

02-19-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بە خوێنێك گوناح دەشۆم 1 . پەنجەرەی ژوورەكەم، بەرامبەر بە حەسارەكەی، گوێبیسی پێنج فەڕزەی هاوارەكەیەتی. بڵیندگوێی سەربانی وەك كامێرای نەشاراوە، بێدەنگی شەو و ڕۆژم، دەهارووژێنێ. دەنگی مەوعیزەی ئەو بەرەبەیانە، هێدیتر لە هاوارەكەی پێشوو دێتە گوێم. دەست بۆ ئاسمان ڕادەدێرم و هاوار دەكەم: قەبرم لە بیرە. 2 . لەو كاتەوە قورسایی لەشی هەست پێكرد، كە ژێر پێی ڕۆچوو و خللۆر بۆوە. قورسایی لەشی هەڵاوەسراو و گرێدراوی پەتكێكی، گرێچن و جۆڵانەی بێبڕانەوە و لینگەفڕتەی بێئاكام بوو . چاوە گەشەكانی لە ژێڵا هاتن و هەناسەی حەپسكراوی، لە ناو سینگی پنگی دەخواردەوە و لەشی بێگیانی بە دەنگی مووناجاتی ڕۆژی جێژن ڕادەژا. 3. سەروچاوم، بە پەنجەرەكەوە دەنێم و بە دوو دەست، خەرمانەی دەوری رووخسارم دەدەم. هێستا تاریكی زاڵە. تارمایی جەستەی لەو بەری حەوشەكە لێڵ دەنوێنێ. دەنگی برایم ڕامدەچڵەكێنێ: _ بەو بەیانەی خەونت دیوە؟ لەچی دەگەڕێی؟ _ ناجوڵێتەوە. _ نووستووە، ماڵ ئاوەدان. هێستا ڕۆژ نەبۆتەوە! _ دەڵێم، ڕایگوێزە، با لە بەر چاوم نەبێ. بەزەییم پێیدا دێ. هێند قورسە ناتوانێ بجووڵێتەوە. هەموو گیانی بۆتە دووگ. سەر و پشتی دوو بست و چوار قامك پانە. چی وا لە جوانەگایەك كەمتر نییە. خۆزگە ناوەكەی منیشت لەگەڵ دەخست. برایم لێفەكەی تا سەر گوێچكەی هەڵكێشا و بە بۆڵەوە كووتی: لای دەبەم. لە پێش چاوتی لادەبەم. 4. بە خێشە خێش، تا ناو ژێرخانە تەنگ و تاریكەكەی ڕەكێشی كرد. بۆ دڵنیایی، گوریسەكەی ملی لە كۆڵەكەی ژێرخانەكە بەستەوە و دوو، سێ گرێێ قایمی لێدا. دەستێكی بە سەر و گوێلاكی داهێنا و گەڕاوە. شەو زرینگابۆوە. مەڕە خرپنەكەی برایم تا ئەو ڕادەی پەتكە گرێچنەكە ئیزنی دەدا، بە دەوری خۆیدا دەخولاوە. لە سەر لێوی تەندورەكە، سمی خلیسكا و لەشی قورسی نەگیرساوە و خللۆر بۆوە.
ڕەعنا شێخانی ــ مههاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:20 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|