هه‌واڵێك له‌سه‌ر پایته‌ختی ماده‌كان:
به‌ڵام له ڕێكه‌وتی 25 ـ 07 ـ 1999، ایرنا، ئاژانسی دهنگوباسی ئێرانی هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به پایته‌ختی ماده‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنت بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی وهرگێڕاوهكهی له خواره‌وه ده‌بینن:
عه‌مه‌لیاتی لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی پایته‌ختی سه‌ره‌كیی "ماده‌كان" ده‌ستی پێكرد.
ده‌هه‌مین به‌شی توێژینه‌وه‌ی گردی "هگمه‌تانه" یه‌كێك له گرنگترین گرده مێژینهییهكان له پارێزگای "هه‌مه‌دان" به مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی پایته‌ختی سه‌ره‌كیی ماده‌كان له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌دا ده‌ستی پێكرد.
"موحه‌مه‌د ڕه‌حیمی سه‌ڕاف" سه‌رپه‌رشتی شانده شوێنهوارناسهكهی گردی هگمه‌تانه وتی، ئه‌م شانده له ماوه‌ی 16 ساڵ و به جێبه‌جێكردنی 9 به‌شی توێژینه‌وه له گردی هگمهتانهدا توانیی یه‌كێك له كۆنترین شاره مێژینهییهكان له سنوورگه‌ی 25 هیكتاریی ئه‌م گرده مێژینه‌ییه له ژێر خاك و خۆڵ وه‌ده‌رخا.
ئه‌و وتی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون نیشانده‌ری هه‌بوونی شارێكن له "هگمه‌تانه"دا كه حكوومه‌تی تێدا كراوه و دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می تایبه‌تمه‌ندی بیناسازی و میعماریی ئه‌و شاره پیشانده‌ری بلیمه‌تیی بیناسازان، هونه‌رمه‌ندان، نه‌خشه‌كێشان و باقیی پسپۆڕانی ئه‌و شاره‌ن له جیهانی مێژینه‌دا.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شانده شوێنه‌وارناسه، هه‌بوونی له‌مپه‌ر و پتهوگهی سروشتی و به‌تایبه‌ت شووره‌یه‌كی ئه‌ستوور و قایم، باس له نرخ و گرنگیی (سوق الجیشی)ی ئه‌م شاره مه‌زنه له سه‌رده‌می مێژینه و كه‌ونارا ده‌كا.
ناوبراو وتی، ڕێڕه‌و، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌م شاره پایته‌خته، پاناییه‌كه‌ی 3 میتر و نیوه و له ڕاسته‌ی باكووری ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و باشووری ڕۆژئاوا هه‌ڵكه‌وتووه و هاوته‌ریبن و به دوورییه‌كی 35 میتری له یه‌كه‌وه پێكهاتوون.
سه‌ڕاف درێژه‌ی دا، چه‌نده‌ها مۆر، په‌یكه‌ر، ده‌فری گڵین و شووشه‌یی، جۆره‌ها سكه له ده‌ورانی سلووكی هه‌تا ده‌ورانی ئیسلامی به‌شێكن له‌و ئاسه‌واره به‌ده‌ستهاتووه له‌م گرده مێژینه‌دا و به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه و نیشانانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتوون وێده‌چێ ئه‌م شاره كهوناراییه پایته‌ختی سه‌ره‌كیی ماده‌كان بێ.
هه‌وڵ ده‌درێ كه به‌ڵگه‌ی پێویست به‌ده‌ست بێنن كه بتوانێ قسه‌ی مێژووزانان بسه‌لمێنێ كه ده‌ڵێن ئه‌م شاره مێژینه‌ییه هی "دیاكۆ" پادشای ماده‌كانه.
هه‌روه‌ها كێشانی نه‌خشه‌ی شاره مێژینهییهكهی گردی هگمه‌تانه، ڕێكخستن و چاكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی كاتیی گردی هگمه‌تانه، سه‌رله‌نوێ چاكردنه‌وه‌ی شووره‌كه، ئاماده كردنی كاتالۆگ له ده‌رئه‌نجامی ههڵكهندنكارییهكانی شانده شوێنهوارناسهكه، ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی ته‌واوی گرده‌كه و توێژه ههڵكهندراوهكانی، به‌شێكن له به‌رنامه‌كانی شانده شوێنهوارناسهكه له به‌شی دواییی توێژینه‌وه‌كه‌دا.
دیاكۆ پاتشایه‌كی دادگه‌ر بوو و توانیی له ماوه‌ی ژیانیدا ته‌نانه‌ت پێش له پارسهكانیش ده‌وڵه‌تێك بۆ ماده‌كان پێك بێنێ و ماده‌كان له ده‌وری یه‌كدا كۆ كاته‌وه و بوو به دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریی ماد كه دواتر له لایه‌ن كوڕه‌كانیه‌وه به‌هێزتر و به‌ربڵاوتر بوو.
دیاكۆ پاش 53 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری، له ساڵی 655ی پێش زایین چرای ژیانی كوژرایه‌وه و پاش ئه‌و، حكوومه‌ت كه‌وته ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی كه ناوی فرورتیش بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )