بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 10-04-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

به‌شی (25)

(1) : ئه‌موستییله‌ یان ئه‌نگوستییله‌ ::

له‌خه‌ودا ئاسووده‌و هێمنی و ده‌سه‌ڵاتدارو هاوسه‌رو کوڕو کار و پیشه‌یه‌ ، ئه‌نگوستیله‌ی زێڕ بۆ سك پڕ کوڕه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات دار ماڵ و موڵکه‌ ، نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌ مانای به‌دی هاتنی نیاز و ئامانجه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بکه‌وێت کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێت یان پاره‌ی له‌ ده‌ست ئه‌ڕوات ، ئه‌ و که‌سه‌ی نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌که‌ی بشکێت هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌نگوستیله‌ له‌ خه‌ودا به‌ مانی کڕینی خانوو یان ئاژه‌ڵ دێت یان به‌ مانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات دێت ، ئه‌گه‌ر له‌زێڕ درووست کرابێت بۆ پیاو مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ ئاسن دروست کرابێت خێر و خۆشی یه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ زیو دروست کرابێت و نه‌قشی له‌سه‌ر بێت ئه‌وه‌یان زۆر باشه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌قشی له‌سه‌ر نه‌بوو کاروباری بێ خێرو بێ سووده‌ ئه‌نگوستیله‌ی دروست کراو له‌ عاجی فیل بۆ ئافره‌ت زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ئه‌نگوستیله‌یه‌کی له‌ زیو دروست کراو بکاته‌ په‌نجه‌ی هه‌ رچی له‌ دڵ دا بێت بۆی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه ‌له‌ لایه‌نێکی بیانی یه‌وه‌ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێت یان کوڕیان ئه‌بێت یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی باش دا زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، ئافره‌ت ئه‌نگوستیله‌که‌ی له‌ په‌نجه‌ی ده‌رکات هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێت ، ئه‌گه‌ر پیاویش بێت ئه‌وه‌ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق ئه‌دات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی ته‌نگ یان ته‌سك بێت بۆ په‌نجه‌ی غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێت و له‌ ده‌ست ئافره‌تێکی زۆر دار ئه‌هه‌سێته‌وه ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی هه‌رجاره‌ی له په‌نجه‌یه‌کی دایه ‌ئه‌و که‌سه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خیانه‌تی لێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌نگوستیله‌که‌ی به‌ پاره‌ بفرۆشێت به‌ قسه‌ی خۆش له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ئه‌بێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها نه‌قشی ئه‌نگوستیله‌ به‌ مانای کوڕ دێت .

(2) : مردن ::

مردن له‌خه‌ودا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته‌ یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌ و یان ئازاد بوونی به‌ندکراوه‌ له‌ زیندان و یان چاوپێکه‌وتنه‌ به‌و که‌سانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ دوور که‌وتونه‌ته‌وه‌ ، مردن له‌خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریان و هاوارو قیژانی له‌گه‌ڵ دا بێت و مردوه‌که‌ له‌ ژیر خاك نه‌شاردرێته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئایین له‌ بارێکی خراپ دایه‌و دونیاش له‌بارێکی باش دایه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردوه‌و گریان و حاڵه‌تی پرسه‌و مردن له‌ ئارادا نی یه‌ ئه‌و که‌سه‌ خانوه‌که‌ی ئه‌ڕوخێ یان کوێر ئه‌بێت یان ته‌مه‌نی درێژ ئه‌بێت ، ووتراوه‌ مردن سه‌فه‌ره‌ یان هه‌ژاری و ده‌ست کورتی یه‌ ،هه‌روه‌ها ووتراوه‌ مردن هاوسه‌ر گیری یه‌ چونکه‌ مردو وه‌ك بوك و زاوائه‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ئه‌کرێت و ئه‌ڕازێندرێته‌وه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا بمرێت وله‌سه‌ر شان هه‌ڵبگیرێت به‌ڵام له‌ ژێر خاك نه‌شاردرێته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی دا ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بمرێت و زیندو بێته‌وه‌ ‌ ئه‌و که‌سه‌ له‌ پاش هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت وله‌ گوناهه‌‌کانی تۆبه‌ ئه‌کات ، مردوێك له‌ خه‌ودا به‌ یه‌کێك بڵێ من نه‌مردومه‌ ئه‌و مردوه‌ له‌ پله‌و پایه‌ی شه‌هیدان دایه‌ ، مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ دڵ ته‌نگه‌ یان نه‌خۆشه‌ یان لاوازبوه‌ یاب ڕه‌نگی زه‌رده‌ یان ئه‌گرێت یان بێزاره‌ ئه‌و مردوه‌ خۆی به‌رپرسیاره‌ له‌ کاروباری ئایینی خۆی وله‌و دونیایه‌ له‌بارێکی ناخۆش دایه‌ ، مردوه‌کان له‌ گۆڕ ده‌رچن و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردوو له‌خه‌ودا هه‌رچی بڵێ ڕاست ئه‌کات چونکه‌ له‌ جێ ی هه‌قه‌ ،مردو له‌خه‌ودا ببیندرێ پێ ئه‌که‌نێت و ڕووی خۆشه‌و جل و به‌رگی جوان و ڕێك و پێکی له‌به‌ره‌ ، ئه‌ومردوه‌ له‌و دونیایه‌ حاڵی باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر مردوو نوێژ بکات ئه‌و که‌سه‌ ئامۆژگاری پیاوێکی دڵ ڕه‌ق ئه‌کات ، هه‌ره‌وها مردن په‌شیمانی یه‌‌ له‌ گوناهێکی گه‌وره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌ ڕوتی بمرێ هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فه‌رش بمرێ ئه‌که‌وێته‌ خێرو خۆشی ، مردنی کوڕ له‌خه‌ودا مانای ڕزگاربوونه‌ له‌ دوژمنێك ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ مردو له‌ژێر خاك شاردرایه‌وه‌ ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، مردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ باشه‌ که‌ غه‌مبارن یان ئه‌ترسن ، مردنی برا له‌خه‌ودا مردنی دوژمنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌ناو کۆمه‌ڵێك مردو دا بێت ئه‌وه‌ له‌ناو کۆمه‌ڵێك دووڕوو دایه‌ ،ئه‌و که‌سه‌ی هاوڕێ یه‌تی مردو بکات سه‌فه‌ر ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ته‌ختی مردوو شۆرین دا بێت ئه‌و که‌سه‌ ڕزگاری ئه‌بێت له‌ قه‌رز و غه‌م و خه‌فه‌ت و له‌و گه‌ناهانه‌ی که‌ کردویه‌تی ، زیندوو بوونه‌وه‌ی مردو له‌خه‌ودا مانای زیندوبونه‌وه‌ و باس کردنی کارو باری ئه‌ومردوه‌یه‌ ، مردوو له‌خه‌ودا ڕووی ڕه‌ش بێت ئه‌ومردوه‌ به‌کافری مردوه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا مردوێك زیندو کاته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته‌ ئیسڵام ، زیندوو هه‌ر چی بداته‌ مردو باش نی یه‌ و زه‌ره‌ر و زیانی به‌دواوه‌یه‌ ، مردو هه‌ر چی بداته‌ زیندو باشه‌و خێرو خۆشی به‌دواوه‌یه‌ ، مردو ده‌ستی زیندو بگرێت و له‌گه‌ڵ خۆی بیبات ئه‌و زیندوه‌ پاره‌ی له‌ لای یه‌کێك دا هه‌یه‌و نایداته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، قسه‌ کردن له‌گه‌ڵ مردوو ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،زیندو مردو ماچ کات زیندوه‌که‌ سوود له‌ پاره‌و زانستی ئه‌و مردوه‌ وه‌رئه‌گرێت ، نه‌خۆش مردو ماچ کات ئه‌مرێ ،زیندو له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی مردو زه‌ماوه‌ند بکات ئه‌مرێ ، مردو جل و به‌رگی پیس و دڕاو بداته‌ یه‌كێك ئه‌وکه‌سه‌ زه‌ره‌ر ئه‌کات وپاره‌ی نامێنێ ، مردو له‌ زیندو بدات ئه‌و زیندوه‌ له‌ ئایین دا که‌م کوڕی هه‌یه‌ یان له‌سه‌فه‌ر دائه‌که‌وێته‌ خێرو خۆشی ، زیندو له‌خه‌ودا له‌گه‌ڵ مردو بخه‌وێت زیندوه‌که‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ دایکی ئه‌مرێ کاروباری دونیای تێك ئه‌چێت ، نه‌خۆش له‌خه‌ودا ببینێ برای مرد خۆی ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی بمرێت کاروباری پیشه‌و ژیانی تێك ئه‌چێت ، له‌خه‌ودا ببیندرێ مردوێك له‌ ناو ئاوی ده‌ریادا ئه‌خنکێ ئه‌و مردوه‌ له‌ ماوه‌ی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوه‌ ، مردوه‌کان له‌ گۆڕه‌کانیان ده‌رچن مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌ندکراوه‌کان له‌ زیندان ئازاد ئه‌کرێن ، مردن بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه‌ ، مردنی پیغه‌مبه‌ره‌کان له‌ خه‌ودا مانای لاوازبوونی باری ئایینه‌ ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانه‌ ، مردنی هاوسه‌ر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو به‌سه‌ر چوه‌ .

(3) : دوودڵی ::

له‌خه‌ودا په‌شیمان بونه‌وه‌و داوای لێ خۆش بوون و لێبووردنه‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا دوودڵ بێت ئه‌وه‌ گوناهێکی کردوه‌و لێ ی په‌شیمانه‌ و لۆمه‌ی خۆی ئه‌کات و سزای خۆی ئه‌دات .

(4) : پاپۆڕ ::

پاپۆڕو به‌له‌می ماسی گرتن له‌خه‌ودا به‌مانای ڕزق و خۆشی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا به‌له‌مێك یان پاپۆڕێك بکڕێت یان سواری بێت ، ئه‌و که‌سه‌ له‌ و شوێنه‌ی پاپۆڕه‌که‌ی لێ یه‌ ژنێك ئه‌خوازێت ، یان له‌و شوێنه‌ به‌سه‌ر دوژمنه‌کانی زاڵ ئه‌بێت .

(5) : قسه‌کردن له‌خه‌ودا ::


ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا قسه‌یه‌ك بکات که‌ پێویسته‌ ئه‌و قسه‌یه‌ بشارێته‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ پاره‌ خه‌رج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا باسی ڕزق و نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ بکات مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ سوپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌کات بۆ ئه‌و ڕزقه‌ی که‌ پێ ی به‌خشیوه‌ .

(6) : نووستن له‌سه‌رپشت یان له‌سه‌ر ده‌م : :

ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێ کافره‌و بڕوای به‌وه‌ نی یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ تاقانه‌یه‌ ، هه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ دونیاوئاخیره‌شی له‌ده‌ست ئه‌چێت ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر پشت ئه‌وه‌ زۆر باشه‌و تۆبه‌ ئه‌کات و له‌خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێته‌وه‌ وبه‌چۆکادێت و ئه‌تواێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دا ڕوو به‌ڕوو بێت ، هه‌روه‌ها نووستن له‌سه‌ر ده‌م مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه‌ ، ئافره‌ت له‌خه‌ودا له‌سه‌ر ده‌م بنوێت سه‌رپێچی مێرده‌که‌ی ئه‌کات .

(7) : قه‌ساب ::


قه‌ساب له‌خه‌ودا جل و به‌رگی پیس بێت و چه‌قۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیان و کاره‌ساته‌ ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی پاك بێت مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، ئه‌گه‌ر جوان و ڕوو خۆش بێت ئه‌وه‌ پاشه‌ ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌سابه‌که‌ پیاو بێت ئه‌وه‌ مه‌لائکه‌تی ڕوح کێشانه‌ .

(8) : مشکه‌ کوێره‌ ::
ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا مشکه‌ کوێره‌ ببینێ ماڵ و موڵکی ئه‌فرۆشێت و ووڵاته‌که‌ی به‌ جێ ئه‌هێلێت و سه‌فه‌ر ئه‌کات ، له‌ چ ماڵێك مشکه‌ کوێره‌ ببیندرێ ئه‌بێ ئه‌و ماڵه‌ له‌ دز بپارێزرێ چونکه‌ مشکه‌ کوێره‌ دزه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی گۆشتی مشکه‌ کوێره‌ بخوات یه‌کێك هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ یان پاره‌ی حه‌رامی ده‌ست ئه‌که‌وێت ، مشکه‌ کوێره‌ به‌ مانای پیلان ئازاری هاوسه‌رو منداڵیش دێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه ‌مشکه‌ کوێره‌ له‌خه‌ودا مل که‌چی و سه‌ر شۆڕی یه‌ .



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 
ابزارهای موضوع
نحوه نمایش

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 08:08 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها