زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پڕووشهکانی عه‌شق
کە ئاشنات بووم
بەبێ ئاگر گڕم گرت و
لەبەرپێتا توامەوە
هەر زوو زانیم
کانگای عەشق وخۆشەویستی
بە عەشقێکی زۆر شێتانە
لە ناخت‌دا گیرسامەوە.
2
من بەر لەوەی تۆ بناسم
لەخەونی چاوەڕوانیدا
تۆم بینیبوو
من بەر لەوەی تۆ بناسم
تامەزرۆی سەمای پەنجەت و
عاشقی روخساری گەش و
دوو چاوی پڕ ئەوینت بوو.
3
کە تۆم ناسی
گردێک بووم ،بووم بەچیا
کانیەک بووم و بووم بە دەریا
شەوێکی ئەنگوستە چاوو بووم
بووم بە گزنگی بەیانی
باڵدارێکی ناو قەفەز بووم
گەڕامەوە بۆ سەرچڵی درەختەکان
بۆ نەغمەی خۆش، بۆ گۆرانی.
4
یەکەم دیدار
میوانێکی ناوەخت بووم
تۆش گڵکۆی پیاوچاکێک بووی
هاتم تاکوو
دوو بەرد بنێم،بەنێو چاوانی پیرۆزتەوە
چارەنووسی رۆژانی رانەبردووی خۆم
لە نێو مەرقەدی باڵاتدا تاقی بکەمەوە.
5
لەو رۆژەوە دەستەکانی تۆم ناسیووە
دەستی هیچ شێخێک ماچ ناکەم
هەر بەتەنیا تۆ شێخم بەو
من کچە گاور
هەر بەتەنیا
تۆ دەروێشەکەی رۆحم بەو
منیش تەکیەی زکرو نزات.
6
لەیەکەم دیدارى تۆوە
من قەرزاری هەورو زەویم
هەور هات رێگەی ژوانی
نیشاندام
زەوی بۆنی خۆڵی تۆی
پێناساندم.
7
کاتێ وشەی ناوتم نوسی
هەموو وشەکان لێم زویر بوون
چونکە لەناو هەموویاندا
بۆ پیرۆزترینیان گەڕام.
8
بەڵێنمدا
هەرگیز بۆنی گوڵێ نەکەم
بۆنی وەک هەناسەت نەبێ
لەهیچ ئاوێک نەخۆمەوە
وەک خوێنەکەت شیرین نەبێ
پشوو نادەم
لەژێر سێبەری چنارێ
بەرز نەبێ بەقەد باڵات
من تیشکی خۆرم هەرناوێ
روناکیەکەی نەگا بەجوانی
چاوانت و گەشی سیمات.
9
دەتۆش وەرە جێم مەهێڵە
دەرگای دڵتم بۆ واڵاکە
با لەناختا بتوێمەوە
خۆت دەزانی کە ووشک بووم
تەنیا بەعەتری هەناسەت
دەژێمەوە.
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه‌شقێکی ئه‌زه‌ل
ئێستا دڵم گوێت لێناگرێ نە چاویشم بۆت ئەگەڕێ
هەموو دونیاش باسم بکا بڕیارێکە و پێم ناگۆڕێ
زۆرم پێت ووت عەشقی تۆیە کە ژیانی من دروستدەکا
بەڵام ئێستا خۆشەویستیت سنور دەکرێ لەناو دڵما
بڕیارم دا وورد نەبمەوە لە ڕابردووم چیی ڕوویداوە
من ئەزانم ڕووحێکی شێت دڵی منی وا کێڵاوە
ئیتر نابمە پەنجەی دەستت چاوەکانتی پێکل بکەی
خۆ عەشقی من ئەزەلییە بەڵام دڵم فریو ئەدەی
گەر ڕەنگی دونیا بگۆڕی من وەک پایز تۆ ئەبینم
بەسەر خاکیشما بێتە خوار فرمێسکت بۆ ناوەرێنم
زۆر جار وێنەی خۆم ئەکێشم لەناو دڵێکی شکاوە
بڕوا ناکەم ئەوا من بم کە بڕیاریی مەرگەم داوە
خالید قه‌ڵادزێیی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من ئیره‌یی
هه‌ندێ جاران من ئیره‌یی به‌گیانه گرمۆڵه‌کانی نێو دواهه‌مین کیسه‌خه‌وی عه‌ده‌م ئه‌به‌م خۆ هیچ نه‌بێ ، ئیتر ئه‌وان نه‌دوای ته‌رمی یاده‌وه‌ریه‌کانیان ئه‌که‌ون له‌زه‌مه‌نی ڕهشهبایاو نه‌شوێن پێی سێبه‌ری خه‌ونه‌کان هه‌ڵئه‌گرن لهنیشتمانهکانی به‌فراو نه‌خه‌میش بۆ په‌پووله ساویلکه‌کانی عیشق ئه‌خۆن له‌نێو جێخه‌وی ئاگراو نه‌گوڵه نایلۆنه‌کانی وه‌فاش لهسوزانیه جامبازه‌کانی سیاسه‌ت وه‌رئه‌گرن و نهئیتر خۆشیان به‌هه‌وری گه‌واڵ گه‌واڵی پاییزی متمانهیا هه‌ڵئه‌واسن تا بیانبات به‌ره‌و ئاسۆی قوتار بوون و گه‌ردوونه سهرابیهکهی خه‌یاڵ خۆ هیچ نه‌بێ ، ئیتر ئه‌وان هه‌ر خه‌و به‌هه‌ڵدانی پێکی شه‌رابی ئه‌به‌دیی عیشقه‌وه ئه‌بینن له‌گه‌ڵ په‌ریه به‌ژن به‌رزو که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی به‌هه‌شت دوور له‌چاوه بزه‌کانی ڕه‌قیب و له‌زمانه هه‌راشه‌که‌ی لۆمهکارو له‌گوێچکه سوکهڵهکانی مشکه‌کانی ژێرزمینی کۆشکی والی
به‌ندی عه‌لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شەڕو ئاشتی پەنجەكان..
1 لەنێوانی پەنجەكانی من‌و تۆدا من ئێستا وەك نابینایەك پەنجەكانم ناناسمەوە لەورۆژەوەی پەنجەكانمو پەنجەكانت ئاوێزان بوون رەنگو بۆنی یەكیان گرتوو خۆیان بۆ جیاناكرێنەوە 2 پەنجەكانی دەستی چەپم گەلێ جاران وەكوو دوژمن بەگژ دەستی راستما دەچن دەزانێ بۆ ؟ بەغیلیو ئیرەیت پێدەبەن چونكە پەنجەی دەستی راستم تەوقە لەگەڵ دەستت دەكەن؟ 3 بیرمە ئێستاش كە مناڵ بووم دایكم پەنجەی شایەتمانی رادەوەشاند بەدەنگی بەرز پێی دەووتم ئەتۆ كچی مەچۆ بۆ ئەوێ شەرمە بۆ ئەو لایەش شوورەییە نەكەی بچی ؟ كەگەورە بووم پەنجەكانت فێریان كردم ئەو پەنجەیەم هەر بشكێنم لەكچەكەمی راوەشێنم 4 كەمناڵ بووم پەنجە گەورەم لەتوێی لێوەكانما دەمژی تاكوو دواجار بێ بەزەیی بەئاگری جگەرەكەی دەستی باوكم پەنجە گەورەیان داخ كردم تۆبڵێی گەر، وەكوو سەردەمی مناڵیم ئارەزووكەم ، هەموو پەنجەكانت بمژم تۆ دڵت بێ داخم بكەیت. 5 دەڵێن كافرن ئەوانەی رۆژی پێنج جار پەنجەكانیان تەڕ ناكەن‌و ئەو پەنجانە بێ دەست نوێژن من پێنج فەرزە پەنجەكانم بەبارانی چاوت دەشۆم لەسەر تاشەبەردەكانی روخسارتدا نوێژەكانی عشقت دەكەم 6 عاشقان سەیری چاوت دەكەن من هەر سەیری پەنجەكانت ئەوان عشق نین عاشقۆكەن بۆیە وەك من لەزمانی سەماو تێكەڵاو بوونی پەنجەكانت تێ ناگەن 7 لەسووچێكی كەشكۆڵی پێشمەرگەیەكدا بەهەناسەی پەنجەكانت ئەم چەند دێڕەت بۆ هاوڕێیەكت نووسی بوو ئەی هاوڕێكەم زۆر دڵنیام ئەوكاتانەی كەپێكی عەشق هەڵدەگری سروودی شەهید بوون دەچڕی ئافرەتێكیش لەبرساندا لەسایەی كۆشكێكی بڵندا لەدەرگای ئاسمان دەدا كێ دەزانێ دایكی تۆیە كێ دەزانێ ئێستا گڵكۆكەی لەكوێیە؟! 8 تۆشێخێكی گەورەیتو منیش كەنیشكێكی بچووك رێگەم بدە لەبەردەمتا بەچۆكدا بێم كڕنووش بۆ گەورەیت بەرم بەشەرمەوە پەنجەكانت تێر ماچ بكەم 9 چەند تامەزرۆم بۆن بەپەنجەكانتەوە بكەم ئەو پەنجانە زۆر پیرۆزن نەبۆنی فرمێسكی ژنی لێ دێ‌و نەخوێنی پیاو 10 هەموو پەنجەكان جوانن تەنیا ئەو پەنجەیە نەبێ ئەڵقەیەك داگیری دەكا؟
كەژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاکی قیامه‌ت..
ئه‌مه چ پردی سیراتێکه یارۆ که‌هه‌ر به‌ره‌و کوره‌ی به‌ئاخ داخی دۆزه‌خ ده‌چێ ئه‌ی مه‌فره‌قی نێوانی ئه‌م گڕستانهو به‌هه‌شت کوانێ قه‌ده‌ری ئه‌م حه‌شاماته له‌به‌رچی هه‌ر بۆ شه‌به‌قه تاریکه‌که‌ی گه‌ردوون ده‌چێ ئه‌و شهبهقهی ئه‌وه‌ی لێوه‌ی ده‌گوزه‌رێ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حاڵتره له‌گه‌نجێتی ئه‌ی دادخانهکهی مه‌حشه‌ری عه‌رشی په‌روه‌ردگار کوانێ ئه‌رێ یارۆ ، بیرت ماوه له‌که‌نگێوه ئه‌م حه‌شاماته به‌دبه‌خته‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه کهبهربانگی ، هه‌ر بهپێکێ باده‌ی گڕو ده‌نکه خورمایه‌کی تاڵتر لهژهقنهبووت ده‌کاته‌وه ئه‌رێ یارو ، له‌هیچ شوێنێ حه‌شاماتێکی که‌ت دیوه له‌مه‌ی ئێمه لهئیماندا ڕه‌قتر له‌به‌رد دڵ سیخناختر به‌ترسی خوا گه‌ردن کهچتر له‌ژێر چه‌قۆی گشت قه‌سابه‌کانی دنیا ده‌شێ ، یارۆ گۆشتی به‌رخه‌کانی ئێمه مزرتر بێ و پێستی مه‌ڕه‌کانی ئێه‌ش گه‌لێک سانتر که‌وڵ بکرێ ده‌نا بۆ هه‌ر له‌کن ئێمه به‌رخی نێر بۆ سهربڕینهو مه‌ڕی مێش بۆ .. که‌وڵکردن ئه‌دی یارۆ ، له‌هیچ شوێنێ مه‌عبه‌دێکی ترت دیوه لهزیکرا گه‌رم و گوڕتر بێ لهخانهقاکانی لای ئێمه‌و پڕتر له‌سۆفی و له‌فه‌قێ و لهموریدی شمشێر به‌شان نزیکتر له‌زه‌بری سزا‌و دوورتر له‌پاداشتی یه‌زدان ئاخر یارۆ ئه‌وه چ تلیاکێکی به‌خته قاچاخچییه‌کانی عیزره‌ئیل له‌سنووره سهرابیهکانی جه‌هله‌وه ئه‌مدیوی ده‌که‌ن ئه‌ی چ گوناهێکه ، یارۆ په‌پووله‌کان به‌رامبه‌ر به‌گڕی چراو هه‌ڵاڵه‌کان به‌ڕه‌شه‌باو مه‌له ماڵیه‌کانی ئه‌ڤین بهقهفهزی ده‌که‌ن ئه‌دی چ کوفرێکه ، یارۆ ئه‌م هه‌نگه ماخۆلانانهی ئـێمه ده‌یکه‌ن که‌بۆ ماچی لێوی گوڵهسوورهکانی باخچه‌ی پاشا ، بێ پرس و ڕاو بێ موبارهکهتی ئاسمان په‌رژینه پیرۆزه‌کانی قه‌ده‌ر ده‌بڕن تاکو بده‌ن به‌ده‌ستی گوڵڕێنکهوهو ئه‌وجا بمرن چ قیامه‌تێکه ، یارۆ له‌قه‌فه‌زی ئه‌م خاکه‌دا ده‌گوزه‌رێ ئه‌ی چ دۆزه‌خێکه ، یارۆ ئه‌و شهبهقهی له‌هه‌ناوی ژیان ده‌چێ
به‌ندی عه‌لی .. 2011
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-01-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جارێكى تر شەڕو ئاشتى پەنجەكان
1 لەنێوان پەنجە تەڕەكانی من و پەنجەكانی ئەودا پەنجەی ئەو بۆ شایەدی تەحیاتو هی منیش بۆ شیعر‌و ئەڤین 2 خەوی پەنجەكانی ئەو لەسەر شابەردی نوێژ، یا بەرماڵی خوداییە هی من لەسەر پەڕەیەكی سپی، یا ڕوومەتی كچێك 3 پەنجە هەیە، لەدنیای ژیانی ئێمەدا لەگەروی مرۆڤ دەئاڵێ و دەیخنكێنێ پەنجەش هەیە پاروە نانێ ئەخاتە گەروی برسیەكو مردنی لێ ئەستێنێ 4 پەنجەكانم لەپەنجەكانی ئەو ناچێ پەنجەی ئەویش لەهی من ناكات ئەوانەی ئەو دزی لەمنو لەماڵی خوا‌و لەژیان دەكەن هی من پارێزەری ژن‌و شیعر‌و ژیانن پەنجەكانی ئەو بكوژی خونچەو جەلادی سەربڕینی كەنارین هی من فریشتەی باخچەكانی ئازادى‌و كەناری سەردرەختەكانى ئەڤینن 5 پەنجەی كرێكارێك وشك وشك نانێكی ڕەقی لەنێو دەستە هی گەدایەك چارەنوسی ژیانی من‌و كرێكارێك و برسیەكی تەوق كردووە ئەوەی یەكەم خەون بەئاڵای نانەوە دەبینێ تا توند لەدەستەكانی بگرێ و هی دووەم بیری لەخەزێنەی خوێن و نانی منە 6 گەر پەنجە فریشتەییەكانی تۆ هێندەی پەنجەی شێخەكانی هەموو دونیا پیرۆز نەبێ هێندەی خەونی مناڵێكی هەورامانم قەشەنگ نەبێ وەك گوڵی سەرگڵكۆی شەهیدێك بۆنی پڕ لەعەتری ئەوین نەبێ ڕۆژی سێ جار تەوقە ناكەم بۆنی ناكەم ماچی ناكەم 7 پەنجەكانی مۆسیقارێك ئاوازێك بۆ ڕۆح ئەژەنێ پەنجەكانی نیگار كێشێك وێنەیەك بۆ چاو ئەنەخشێنێ پەنجەكانی هونەرمەندێك هونەر بۆ دڵمان و لەنێو دڵمان ئەچێنێ ئاخ لەپەنجەی تیرۆریستێك پەنجەی من‌و پەنجەی مۆسیقار‌و نیگاركێش و هونەرمەندێك ئەقرتێنێ 8 پەنجەكانی دیكتاتۆر لەپەنجەكانی من ناچێ هی ئەو لەسەر پەلەپیتكەی تفەنگ و فڕۆكەو زریپۆش هی من لەسەر روپەڕو، قەڵەم بەدەست هی ئەو میحنەتی هەڵەبجە چێ دەكاو دۆزەخی ئەنفال ئەخوڵقێنێ هی منیش شیعر‌و زامی هەڵەبجەو خەمی ئەنفال كەژاڵ ئیبراهیم خدر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ومان دزی
له‌چنگ پیاوێك كه بۆنی خوێنی لێ ده‌هات
شه‌ومان دزی له بوكێنی كچێك
كه به‌ده‌م
كچێنیهتی خۆیه‌وه ده‌گریا
شه‌ومان دزی
له بێده‌نگی پیڵاوه‌كانی باوكم
كه هه‌میشه به‌سه‌رمانه‌وه بوون
له عادهبونی كچێك
كه له‌ودیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه
روویان به تاریكیه‌وه ناوه
شه‌ومان دزی
له‌و خه‌وه تاڵانه‌ی
كه خه‌ون به روناكیه‌وه دهبیننو
پڕن له تاریكی
شه‌ومان دزی
له‌و رێگه دوورانه‌ی
كه پێیاندا ده‌ڕۆیشتین
تا بگه‌ینه گیرفانی ئه‌و منداڵانه‌ی
پڕن له نوقڵ‌و
ده‌سته‌كانیشیان
پڕن له گیرفان
چه‌نده تامه‌زۆر بوین
وه‌ك تامه‌زرۆبونی سایه
بۆ گه‌یشتن
به یه‌كه‌م شه‌وی بوكێنی
ئێمه هاتینو گه‌ڕاینه‌وه
له‌و شوێنه‌ی كه نهچوبوین
به خه‌یاڵ
سه‌رمان كرده سه‌ر
ئه‌و ئاوێنانه‌ی
له روناكیدا ژه‌نگیان هێنابوو
سه‌رمان كرده سه‌ر
باوێشكه‌كانی شه‌و
تا له تاریكی‌دا بمانخهوێنن
نا من له جه‌نگی
هه‌تا هه‌تایی تۆ‌و
سوژده بردنت بۆ ئه‌و ئاوێنانه‌ی
هیچ وێنه‌یه‌كیان لێ به‌دی ناكرێ
دڵڕهقترم
له سێبه‌ری ئه‌و ره‌نگانه‌ی
ئێستای تۆ‌و
داهاتوی من
پڕ ده‌كه‌ن له ژه‌نگ
تۆش
نوقڵهكانی شه‌وی بوكێنیت
دابه‌ش كرد‌و
منیش ته‌نیایی خۆم
له كۆڵانه قوڕاویهكاندا جێهێشت
ئه‌ی عه‌با فرۆشه‌كه‌ی شه‌و
تۆ دوعاكانی كفرو
سحری ئاوێنه روته‌كانی خۆت فرۆشت
تێنه‌گه‌یشتم
له كۆیله‌بوونی ئه‌و ره‌نگانه‌ی
تۆ له شه‌وی بوكێنیت
وێنای
كۆڵانه قوڕاویه‌كانی من‌و
ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی خۆت ده‌كێشا
دڵڕهقترم له تۆ
كاتێ له گوناهی په‌نجه‌كان ناگهیو
دهپاڕێیهوهو
شایه‌تمانێكی رو سپی دێنی
ئه‌ی عه‌با فرۆشه‌كه‌ی شه‌و
منداڵتر بووی
له چوكلێتو نوقڵی ناو ده‌م
ئێستاش گه‌وره‌تری
له خه‌یاڵی ئه‌و مه‌ی فرۆشه‌ی
كه‌وا مه‌ی
به ئاوێنه روته‌كانی تۆ‌و
دواهه‌مین چاره‌نوسی من ده‌نۆشێ
په‌شیمانم له جه‌سته‌ی تۆ
په‌شیمانم له سه‌ره‌تای ئه‌و رێگایانه‌ی
له كۆتاییدا گه‌یشتم به تۆ
تۆش له كۆتایی
ئه‌و رێگایانه په‌شیمانی
كه جارێكی تر ناگهیهوه به سه‌ره‌تا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زه‌نگی په‌ستیی
ئه‌وا دیسان له گۆشه‌ی نادیاری
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ی زه‌نگی فگاریی2
به ئه‌سپایی، به بێهێزیی، به عاسته‌م،
هه‌وای ڕۆحم ئه‌خاته سه‌ر له‌ره‌ی خه‌م!
به ئه‌سپایی، به له‌رزۆکیی، هه‌ژاریی،
ئه‌ناڵێنێ له شوێنی نادیاریی!
زمانێک دێته گۆ هه‌رچه‌ن زڕه‌ی دێ،
که تێر نابم له گوێکرتن به دوو گوێ!
زمانێک، به‌سته‌یه‌ک، ده‌نگێک، نه‌وایه‌ک،
سکاڵایه‌ک، هه‌ناسه و ئاخ و ئایه‌ک
که تێی ناگه‌م، که نازانم ئه‌ڵێ چی،
به‌ڵام خوڕخوڕ له‌گه‌ڵیا ڕۆحم ئه‌گری!
چییه ئه‌ی ڕۆحی بێ لێوار و بێ په‌ی
له تۆ ناشاره‌زایی من هه‌تا که‌ی؟
چییه ئه‌م ده‌نگه؟ ئه‌م ئاوازه دووره؟
که پێهه‌ڵهێنه‌ری چاوی شوعووره؟
که دێ په‌ستم، که نایه ئاره‌زووی دڵ
به دوویا وێڵ ئه‌بێ مه‌نزڵ به مه‌نزڵ!
چییه ئه‌م زه‌نگه زرنگه‌ی دێ به ماتیی
که ژێر ته‌م که‌وتووه شوێنی وڵاتی؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه و رۆژه ى كه تۆم ناسى ....
ئه و رۆژه ى كه تۆم بينى....
به بينينى چاوه كانت....
به بينينى زه رده خه نه كه ت....
دونيام خۆش ويست....
خۆشه ويستيه ك كه هه رگيز له بير ناچێت....
وه كو رۆژ شه وى له بير ناچێت....
ده ريا شه بۆله كانى له ياد ناكات....
وه كو ئه و خامۆشيه ى كه هه رگيز رۆشنايى له ياد ناكات....
له كۆلانه تاريك و بئ به زه يى يه كه ى دوورييه وه....
وه ره ته نها بۆ جارێكيش بێت سه ردانم بكه....
تاكو چيتر چاوه روانى له خۆم و خۆت بچۆرێنم....
ئازيزم....
نووسينى :شادى هه له بجه يى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

11-13-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فرميسـکـی چــاوم
فرميسـکـی بــێ نــازی چــاوم وامــهزانـه بــێ هۆيه
ئازاری بـێ حـهدی دڵــم بۆ کۆچ و ســهفــهری تــۆيه
به‌بــێ چـرپه بـهجيت هێشتم ئــهشکی چاوانت رژاندم
غه‌مت به‌خشی بـهروخسارم خـه‌وی شه‌وت لێ زراندم
چه‌ند سه‌يره کاتێ ئــه‌م بينــی هـه‌ر ده‌ڵێی منت نه‌ديوه
بيرت چوو چه‌نده ٿرمێسکت به‌سه‌ر سنگی من سريوه
بـێ مروه‌ت بـووی هه‌ناسه‌که‌م که‌ی نێوانی ئێمه‌وا بوو
چۆن دڵت ريگای دا بـهتۆ که بێ ووهفايت کرد به خوو
له‌بيرم دێ رۆژانی زوو هه‌رچی خه‌می تۆبوو خواردم
که‌چی رۆيشتی پێش سه‌فه‌رت دوودێر نامه‌ت بۆنهناردم
ده لير محه مه د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:20 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|