زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قوربانت بــــــــم هه مـوو ساتێ
ههموو چركه و گشت سهعاتێ
بمرم سهدجار بهس تـــــــۆ بژی
... بتوێمهوه بهس تــــــۆ مهگری
فیدای تۆ بم ئهی دایــــــــه گیان
مردن بۆ من بـــــــــــۆ تـــــۆ ژیان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وەرە ئەمشەو
وەرە ئەمشەو
وەرە ئەمشەو فێرم بکە
رۆحم بدەم بە شنە با ....
بە ماچ لێوم ببەستەوە
تا لای هیچ کەس ناوت نەبا ....
دەستەکانم کەلەپجەکە
ئیتر شیعرت بۆ نەنووسێ ...
چاوەکانم وا دابخە
نیگا نەدا بەهیچ کەسێ ....
بەبارانی خۆشەویستی
خەم لە دڵم دەر بەدەر کە ...
بەو ئەوینەی لە دڵتایە
وانەی دڵداریم فێرکە ....
وەرە ئەمشەو با ژوورەکەم
بەنووری چاوت رۆشن بێ ...
با ئەمشەو لەتەمەنا
خۆشترین شەوی من بێ ...
سۆران جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|

12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
منی جەللاد لەچاوی تۆدا !
دڵی من بەدەستی جەللادێ
لەخاچ دراوە،
کەچی لەناو دێڕی
شیعرەکانیا ڕۆژانە شێوەن و ڕۆڕۆیەتی و
منی قوربانی
بەجەللاد چواندووە
ئاخ!
چ زەمەنێکی زاڵمە
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|

12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جەللاد
جەللاد
جەللادەکان
ڕەنگم کاڵ کاڵ دەکەنەوە
لەوەتەی هەم تروسکەی هیوام
خامۆش دەکەن
دەمدەنەوە دەست ئاو
ئێوەی جەللاد دەستتان سوورە بەعیشقی من!
ئیرادە و جەستەم
بۆتاڵان فرۆشی دەبەن
بەقەد باڵای جوانی
چۆکیان پڕ دەکەن
لەجلی بووکێنیم
چاوم پڕ دەکەن لەتاریکی
نیگاکانم لەڕووناکی دادەبڕن، و
بەدۆزەخی دەسپێرن
چرای مانگەشەوم خامۆش خامۆش دەبێ
هەر لەوێ بەرد بارانم دەکەن
چاڵی قوڵ قوڵ
بۆ مەرگی پڕ لەعیشق و گەنجیم
هەڵدەکەنن
جهللادهكان
دەمسپێرن بەتەنیایی و تاریکی
ئاخر لەچاوی ئهواندا
من پرم لەئەو و
ئەویش پڕە لەدڵشکانی من
ڕقی ئێوەی جەللادا
جگە لەسپاردنی من بەمەرگ
چاوی ئێوە هیچ نابینێ
ئای خودایە
لەو هەموو دڵڕەقییەی ئەوان و
نائومێدییەکانی من.
من لەلێواری مەرگ دام
و
خەریکە لەکەناری ژیانا هەڵدەوەرێـم،
کەس نامبینێ کەچۆن هەڵدەوەرێم
کەس دڵی شکاوم كۆناكاتهوه
ئێوە لەجەستەیەکدان
سیخناخ و تەژی بەڕووناکی،
ئاخر خودایە
جەللاد! جاوی نییە تا ژیان و
ڕووناکی ببینێ، و
دڵی نییە
تاکو هەست بەئازاری
قوربانییەکانی ڕیگەی بوون و عیشق بکا.
من لەوێوە دێم و
دڵی شکاووم دەدەمەوە دەست
نەسیمی بای
بەیانیانی دڵی تۆ،
ئای چەند خۆشە لێرەدا
دڵی شکاووم بەتەمای فڕینە
بۆلای تۆی قوربانی ڕێگەی عیشقمان.
جەللادەکان!
ئێوە ناتوانن
ڕێگە لەعاشق بوونی من بگرن، بەڵام دەتوانن
لەنیگاکانی خۆتاندا
زیندە بەچاڵم بکەن، بەڵام دڵی شکاوی من
هەڕ لەلای گۆڕە ونبووەکەی
یەکەم نیگای ئەوە.....
جەللادینە، وەرن بمدەنەوە دەست ئاو!.
ئـــــایـــدا بــهرزنـــجـــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چ کارەساتیكە
چ کارەساتیكە
لەنیشتیمانێکا بژی، نامۆ بی بەخۆت
مەرگ، مەرجی بەختەوەری بێ
باوەشکردن بەجوانی
وەڵامی دڵرەقی بێ
من لەنائومێدیدا
نائومیدی بەدیدەکەم
جگە لەدرۆ،
هیچی تر تیایدا بەدی ناکەم
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نیگاكانی دوێنێ و پرسهی سبهینێم
نیگاكانی دوێنێ و پرسهی سبهینێم
ئاخر خودایە !
تاوانی من چی بوو
ئاوا زوو ڕۆیشت ، و
بارگەی خەمی تێك ناو
ڕێگای قەدەرێکی نادیاری هەڵبژارد
سەفەرت ، سەفەرێکی جەرگ بڕ بوو
سەفەرت ، چارەنووسی منی خستە دۆزەخەوە
ئاخ خودایە !
تاوانی من چی بوو
دۆگمایی و هەستکوژی ئەوان
منی لەنیگاکانی تۆ دابڕی.
جوانیەکانی تۆیان شێواند و
توڕەتر لەتوورەیی
ڕقی تۆ بوو .
وا تووڕەیی جارێکی تر
ڕقی خۆی بەسەرما دەبارانێ ،
من ئێستاش بۆ هەناسەکانی ئەو دەژیم
ئێستاش چاوم چاوەڕوانی نیگاکانییەتی
لەگەڵ نیگاکانیدا
ئازادیم بۆ بگێڕیتەوە ،
قەرەبووی هەناسە لەدەست چووەکانم
بۆ بکەیتەوە
من درهختێكی غهریبم
ئێستا بەتهنافی گریانێكی
قوڵ قوڵ ههڵم دهواسن، و
هەموو کوچە و کۆلانەکانی
شار لەهاواری من
لەئاهەنگی ماتەم ماتهم دان
بۆ مهرگی جوانی ڕۆحی پاسارییەك ،
کەلەعیشقێکی جاویدانی دابوو .
ژیانت پڕ کرا لەسەڕابێكی پڕ لەخومار ، و
لەگەڵ خۆتا ڕۆحی منیش هەڵوەری ، و
ژیان بوو بەدۆزەخێکی بێمانا .
ئـایــدا بــهرزنجــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڤیستیڤاڵی مەرگ
ڤیستیڤاڵی مەرگ
شەوێك دێ بمرم
کەس بەمەرگم
نازانێ.
مەرگ دێ و
دوور لەئامێزی گەرمی تۆدا
هیلاکی ڕۆحکێشانم دەکا..!
وام لێدەکا
سەر بنێمە سەر تەنیایی و
ڕۆحی پڕ لەسەرابم
شەتاڵ شەتاڵ بکا، و
بمداتەوە دەستی چارەنووسێکی
نادیار
خوێندنەوەی ئەم خەیاڵەم
دەبێ بە دوایین سەبووری.!
لەنێوان لەت بوونی،
خەمە مەرگاوییەکانت، و
ڕۆچوونم لەنگای تۆدا
دڵم لەئامێزی
گڵی تێپەڕبوونی تەمەنماندا
نابینا دهمێنێ نابینا!
بەوێنەی
نابیناکانی ڕۆژگاری شووم.
هەموو ساتێ
کاروانی ئەڤینداران
هەواڵی مەرگ دەپرسن،
لەڕۆشناییەکانی ژیانا
ئاسۆیەك بەدی ناکەینهوه بۆ ئەوین
سۆز و عیشقی تۆ..
بووە بەبەشێك لەتاوان!
تاوانیش بووە بەبەشێك لەعیشقی ئەبەدی ئێمه
من، نازانم بۆچی لێرەدا
عیشق تاوانە؟
ئاخ خودایە
تهماشادهكهم ئەو نازانێ،
کەنیگای ئەو بۆ من بووە بەشێك
لەدۆزەخ و
دۆزەخیش بووە بەبەشێك
لەماڵی هەمیشەیی من.
لەنیگای مندا
مەرگه ئهشكی سهرد بارانە و
لەنیگای ئەویشدا
ئاگردانێكم گهرم هیند دۆزەخ بۆ چێ کراوە.
كهچی من بەتاوانی
عیشق پەرستی
لەخاچ دەدرێم،و
ئهویش بەتاوانی
مرۆڤ دۆستی.
ئەی عیشق تۆ لەکام پەناگەی
وا ڤیستیڤاڵی مەرگیان بۆ ساز کردوی
ئهی عیشق!
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چی دهبێت
چی دهبێت
له 366 رۆژی ساڵ
تهنیا 1 رۆژ بۆ من بێت
به دهم دونیایهوه پێبكهنم
وهك شێت گوزهر بكهم به شهقامهكان
شهق بدهم له باڵی زهوی و
بینای ئاسمان كۆر بكهم
ئهپارتمانهكانی شار بروخێنم
له ههموو كوچهكانی
شار سوالی خۆش بهختی بكهم
ئایدا بهرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پهشیـــمانــــی
پهشیـــمانــــی
من ههڵه بووم
له ڕۆژانی جوانی و گهنجیم به پهله بووم
ههر نهسرهوتم
به شوێن ههستێکی ون کهوتم ...
تاکو لهسهر سنگی نهرمی خهیاڵی پووچ
کپ بووم ، خهوتم
ڕابرد گهنجی ...
تاوێک نهمدی بهری ڕهنجی
زۆر بهردهرگهی نازدارێکم کوتایهوه
تاکو چڵی ژینی گهنجیم ڕووتایهوه
ئهوسا مۆمی ههستی تهزیو
بۆ ژیانی پڕشنگ به زیو
داگیرسا ، درهوشایهوه
بۆی دهرخستم ڕێی سهرهوژوور
ڕێگهی کۆشكی ئامانجی دوور ...
بهڵام پاش چی ؟!
پاش ئهوهی خهم گهرای دانا
له دڵی شێت و مهستمدا
ههرچی جوانی و رۆشنایی بوو
سهد مخابن له دهستم دا
...........................
عبدالله پهشێو
1965 ههولێر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کتێب !
کتێب !
کتێبێک ههبو له گۆمی (ورمێ) ئهچوو
لاپهڕهی شهپۆلی (شین)و
وشهکانی ورده ماسی و
بهرگی له گوڵ ئهستێره بوو
ڕۆژ هات و چو
ئێوارهیهک کتێب گیراو
ههر بۆ شهویش له دار درا
ئهم وایزانی گۆم ئیتر مرد
ئاوی کتێبیش وشکی کرد
بهڵام ئهمه قهت وا نهبوو
وهختێ که (با)ی وشک ههڵیکرد
بو به شاڵاو
کاتێک جهلاد تهماشای کرد
ههر گۆمهو گۆمی لێ ئزێ و
له جێی یهک کتێب سهد کتێب
له ههناوی ئهم خاکهوه سهر دهردێنێ و
ژمارهی وشهی لاپهڕهیش
هێندهی ژمارهی نێرگزو
دهشتی گوڵاڵه سورهیه و
مهگهر ههر خوایش بیژمێرێ
شێرکۆ بێکهس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 13 نفر (0 عضو و 13 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 06:08 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|