بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #751  
قدیمی 07-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تۆ

مۆسیقا جه‌سته‌م ئه‌ته‌زوێنێ و هه‌وار و چاوی تۆ
شاده‌ماری شه‌هدی زارم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له دونیادا ته‌ك و ته‌ك هه‌ر به‌واتای بێ منی
من حه‌شاری شاری چاوم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له‌پێناوی من و ماتیك و من بۆ چاوی تۆ
من به چاوم ڕێ ئه‌هه‌نگێوم گڕاوم خاوی تۆ
گه‌ر برۆ په‌رژینی چاوی چاوه‌كه‌م بێ ئه‌ی له‌بۆ
هه‌ر به‌تاتۆ دێته ‌ڕوو هه‌یوانی ساو و تاوی تۆ
هه‌نگوینی سنگی هه‌ور و چه‌تری چاوی یه‌ك به‌هار
سێبه‌ری هه‌نگاو ئه‌كێشێ بۆ كه‌ناری ساوی تۆ
جا فتۆشاپی جوانیت بێ فلاش و بێ په‌ره‌نگ
من ئه‌خاته‌سه‌رزه‌مینی بێ به‌ر و بێ ئاوی تۆ
بێ موبایل،دووربین و وێب وێنه‌ت له‌ئه‌لبۆمی هه‌ور
كام هه‌ور هه‌وری دڵم بۆ،بۆ ته‌وار و باوی تۆ
باو و باوانی من و تۆ شێوه‌كار و شیوی كار
شیوی سه‌ر گۆنات و گۆنا ئاسه‌واری داوی تۆ
له‌نجه‌وو له‌رزه‌و له‌رانی بێشكه‌كه‌ی ناو ئاسمان
دێته‌سه‌ر له‌نجه‌ی له‌رینت لێڕه‌واڕ و ماوی تۆ

" فوئاد جه‌هانی " بانه





__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #752  
قدیمی 07-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

په‌یكان
" فوئاد جه‌هانی " بانه‌


ئه‌ها په‌یكی شه‌هی شاهان چ خۆش په‌یمانه‌ووپه‌نده

په‌راوێزی په‌ڕِه‌ی عه‌شقی به‌‌ڕێژنه‌هه‌وری گۆڤه‌نده

كه‌بارین و تریشقه‌ی هه‌وری دڵ ژیلوانی چاوانم

له‌قه‌ڵبه‌ز شیوی گۆنام و له‌ڕووباری دڵم مه‌نده

گه‌مارۆی كه‌پری عه‌شق و دڵ له‌نیساری بزه‌ی تۆ دا

كه‌دیل و كه‌ل په‌چه‌ی به‌نده‌و كه‌ئه‌سری دیده‌نابه‌نده

بڵێ مه‌ولا له‌مه‌ولا من له‌له‌یلا لاده‌م و له‌ی لا

وه‌كه‌م لێرانه‌من ڕێگه‌م له‌ڕێگه‌ی تۆ وه‌بم به‌نده

ڕوخی دژوار و دژ داماو و ژێ ژانی نیگاهێكم

په‌ڕی ئاوازی شه‌تره‌نجت له‌له‌نجه‌ت بۆ سیامه‌نده

كه‌دیم نا دیمه‌نێكی چڕ له‌سوڕماوی له‌سورماوی

دوو چاوی دیم كه‌نابینێ دوو چاوی ماشقه‌ی ڕه‌نده

ده‌دیمنا بێژه‌ڕه‌نجاوی په‌چه‌ت تا كه‌ی به‌ئاڵۆز و

به‌داردارداری سێ داره‌ی قژت خاچی دڵم به‌نده‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #753  
قدیمی 07-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




له شه‌ونامه‌ی



شاعیرێكی گڕتێبه‌ر بوو


قه‌قنه‌سێكی ئاهوورایی


په‌ڕه‌ی شیعری هه‌ڵده‌گرت و


قووتی ده‌دا


له‌دواڕۆژا قه‌قنه‌س سووتا


دیوانێ شیعر له دایك بوو


***


ئازاد و ئاواره


له ژێر داری ئاسمانه‌وه


ئه‌ڕوانمه گردی ته‌مه‌ن


تا فرمێسكی په‌ڵه‌هه‌ورێك


بم ماچێنی


ئاواره‌و ئازاد


***


جادده‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه و


من


ماڵئاوایی له ڕابردوو


ڕێبوارم و


جانتای سه‌فه‌رم له شانه


جادده خوایه و


بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵمایه


***


به ئازاری حه‌زێكه‌وه


تا دوا هه‌ناسه‌ی دابڕان


ده‌چریكێنم


باڵی ده‌نگم با ئه‌یبات و


به‌نامۆیی


دوای چه‌ند چركه


ده‌‌گاته‌گوێم ...


ئای چه‌ند چركه ...


***


له نێو ته‌می كوێستانه‌وه


ده‌ڕوانمه شارۆچكه‌كه‌م


هێنده‌ی دڵم ناحه‌زێم و


لێم ون ده‌بێ


گه‌مارۆی دا


فسفۆڕ و ئاور و بارووت


تا ئه‌مشه‌ویش نامۆ بین و


له تاسه‌ی حه‌ژمه‌تا بمرین


***


له ئاوه‌نگی بیرێكه‌وه


گوێ قوڵاغم


بێده‌نگی گوێم ئازار ئه‌دا


له‌پڕ شریخه‌ی هه‌ورێك و


شه‌سته ‌باران


ڕام ئه‌ماڵێ و ئه‌مشواته‌وه


***


له ده‌لاقه‌ی ده‌روونه‌وه


ده‌ڕوانمه ئه‌ستێره‌كان


تا ئه‌ستێره


شه‌رم ئه‌كا


دائه‌مركێ


***


به‌یانییه و


نه‌رم نه‌رم


له‌گه‌ڵ هه‌تاو


سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م


تا ته‌رمی شه‌و


به خاكی غوربه‌ت


بسپێرم


غوربه‌ت ڕۆژه‌و


لای ئێمه‌شه‌و


به‌ڵام هه‌تاو


دێت و ده‌چێ


به غه‌ریبی


سه‌فه‌ر ده‌كا



فواد جهانی بانه


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #754  
قدیمی 07-26-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

هه‌تاوی ڕووت



ژیواری به‌ناحه‌ق كه‌‌ده‌چێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ ده‌‌به‌‌ده‌‌ستم
هه‌‌ژگه‌‌ڵ به‌‌به‌‌خیلی قژی خاوت له‌‌ده‌‌روونم
ئاڵاوه‌به‌‌په‌‌یمانه‌یی په‌‌یمانی نه‌فه‌ستم
هیوا له‌‌نشێوی حه‌‌ز و ئاسۆ له‌به‌‌یانی
هه‌‌ورازی هه‌وار و هه‌‌‌مه‌‌نی هه‌‌‌وری هه‌‌‌وه‌‌ستم
دنیا له‌‌چڵێ چۆله‌‌كه‌‌و چاوێ له‌‌چه‌‌ك بێ
بارانی گله‌‌و گولله‌‌وو گریانه‌‌ده‌‌به‌‌ستم
زیندانی زنار و زمه‌‌نی زار و نزاریش
ها‌توونه‌‌ته‌‌په‌‌یڤین و دڵ ئازاری قه‌‌فه‌‌ستم
تۆ بێت و له‌‌هه‌‌‌رمانی هه‌‌‌ناسه‌‌ت بڕِه‌وێم و
سه‌‌رگه‌‌رمی سه‌‌ما سه‌‌رمه‌‌دی سه‌‌ردارییه‌‌مه‌‌ستم
په‌‌روازی په‌‌لم پردی په‌‌ژاره‌‌م ده‌‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌‌مه‌‌یی بایه‌‌كه‌‌هه‌‌‌ستم
خوای خه‌‌نده‌‌وو خۆر و خه‌‌وه‌‌ئه‌‌م خێوی خه‌‌یاڵم
به‌‌و هۆ‌یه‌‌كه‌‌وا بێ وزه‌‌وو به‌‌سته‌‌یه‌‌ده‌‌ستم
هه‌‌‌ر كارێ ده‌‌كه‌‌م چاره‌‌یی داها‌تی له‌‌لایه‌‌
من بێ خه‌‌به‌‌ر و پۆوی به‌‌بێ هووده‌‌ده‌‌به‌‌ستم
برژانگی بژار و به‌‌برۆ تیری موژه‌‌ی حه‌‌ق
پێكانی به‌‌په‌‌یكان و به‌‌په‌‌یكی مه‌‌یه‌‌مه‌‌ستم
خوێن نایه‌‌له‌‌جێ تیری موژه‌‌ی سه‌‌روه‌‌ری مه‌‌ستان
بارانه‌‌له‌‌چاو دێت و كه‌‌جۆگه‌‌ی هه‌‌‌ڵ ئه‌‌به‌‌ستم
تا دێت و هه‌‌‌ناسه‌‌ی دڵه‌‌كه‌‌م ده‌‌سكه‌‌نه‌‌كا با
به‌‌ر بۆنی شنه‌‌ی خۆری خه‌‌رامانه‌‌وه‌‌مه‌‌ستم
ئه‌‌ستێره‌‌له‌‌گه‌‌ڵ شه‌‌و ده‌‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌‌ش
په‌‌رده‌‌ی نه‌‌شه‌‌مه‌‌ی ڕه‌‌ش شه‌‌قی كا شه‌‌ققه‌‌یی شه‌‌ستم

فواد جهانی بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #755  
قدیمی 07-28-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

له ژیر باران دا

له ژێر باران دا
له باوه شی زه وی
له ژیر سه ر پوشی ئاسمان
له ژیر بارانی به هاری
که شآدی هێنه ری ژیانیکی نوی یه
له کاتیک دا که ده بارێ باران
فرمێسکی جوانی ئاسمانه کان
به یادی تووه
شه قامه چوله کانی شار ده پێوم و
دیسان یادی عه شقی تو
هه موو له شمی داگرتووم
و شادی هێنه ری ژیانمه
ده چمه لیواری دلی ئه و ده ریا گه وره ی
که چوار ده وری شاری گه مارو داوه و به شه پوله کانی
که نیشانه ی زیندو بونی دلی گه وره ی ده ریایه
چه ند جوانه چه نده هه ست بزوێنه و چه نده ر ه نگینه
که دلوپه کانی باران که فرمێسکی ئاسمانه کانه و به نازه وه
له به ر روژی روژینی روژینای ژیانی ئه م گه ردونه دا
به سه مایه کی شێتانه ده رژینه ناو شه پوله کانی دلی ده ریاکه
تا غه می غمگینی غه ماوی غه مه کانی ناو دلی ئاسمان
به شه پولی جوانی ئاوی ده ریاکه بسپێرێ و له دلی خویی دا نه هێلێ
نازه نینم شیرینترین شیرینی شێوه ی چیروکی ژیانی پر ئه وینی
خوشه ویستی هه موو ژینم
شێوه ی جوانی تو له ناو شه پولی ده ریا دا دیاره
و ده یبینم که لیوه نازه کانت به پێکه نینه وه
دڵیکی پر له عه شق و خوشه ویستی پێش که ش به
دلی ته نیا م ده که ی له م غه ریبی یه و بێ که سی و نامویی یه دا
که ته نیا بیرو زیکرم به لای خه یالی تویه
که په ری په پوله ی په ر جوانی ژیانی منی
که واته گوله جوانه نازه نینه نازداره و خوشه ویسته که م
خوشم ده ویی هه تا کوو هه م و دلم ته نیا هی تویه

سمکو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #756  
قدیمی 07-28-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بیری تو

بیری تو
ئه م شه و بیری تو
خویی خزاندوته ناو مێشکمه وه و
هه سته کانم ده هه ژێنێ
له چوار چێوه ی
چوار دیواری ژووره که م ده روانم
که وا ته نیایی و ماتی و بێده نگی لێ ده بارێ
به بالای په نجه ره که دا
چاوه کانم له سه ر تروسکه ی به بریسکی
ئه ستیره یه کی ئاسمانی به ئه بله ق وه ستاوه
که شێوه ی شیرنی
روخساری تویی ئازیزی تیدا نه خشاوه
که چه ند دلوپێک له ئه شکی چاوه کانت دا
له نیو چاوت قه تیس ماوه
جارو بار دلوپێک به شه رمه وه و به هیواشی هه ل ده خلیسکیته
سه ر کولمه نازه نینه کانت
که هه زاران وشه ی پر کاکل وپر مانایی له ناو خویی دا گرێ داوه
نازانم بۆ ئه م ته نیایی و ئه م شه وه کپ و بێ ده نگه م
وا چومه ته ناو خه یالیکی سه ر لێ شیواوی خومه وه
که ته نیا هه ستی پر له خوشه ویستی تویه کورپه ی دلی بچکولانه م
له ناو لانکه ی پر له عه شقی دلی تودا
به هیواشی راده ژێنێ و به لایه لایه ی ئاوازێکی نه رم و
پر له ئه وین ده م که یته خه وێکی خوش
بو روژینی روژانی ژیانی پر له تامه زرویی بو ژین



سمکو


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #757  
قدیمی 07-28-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

نیوه شه وی بێ تویی

نیوه شه وی بی تویی
نیوه شه وه و کاتژمیری سه ر دیواره که
چرکه چرکی لیدانی دلی
به ره و به ره به یان هه ل ده کشێ
منیش خه وم نایه و
بێ هه ست گوێم له له رینه وه ی
میلی کاتژمیرکه و ترپه ی لیدانی دلی خومه
دلئ من وکاتژمیره که وه ک یه ک
ترپه یان لی دێ
که زه مه نی ته مه نیکی پر له ناسورم
به ره و ژور هه ل ده کێشی
ئه م شه و به بالای خه یالێکی دوری پر له ناسور دا شور بومه وه
وه ک شوره بی سه ر شه قامه کانی شار
که دلداران ئیواران به پیاسه کردن به ژیری دا تێ ده په رن و رازی دلیان هه ل ده رێژن
له گه ل خه یالی به یه ک گه یشن و له ناو ژوانێکی په پوله یی دا
له بن ئه و پیره داره ی که هه زاران رازی دلی کیژان و کورانی شاری
له سینگ دا کو بووه ته وه و توماری کردون من و توش ده بینه
دو عاشقی سه ر شێتی میوانی بن سیبه ری جێ ژوانی پیره داری رازداری ئه وین داری
و ده بینه دێری شێعریکی عه شقێکی سه ر شێتی سه ر ده م
تا رازی دلمان به گویی زه وی و ئاسمان دا بچرپێبینن
تا شه قه ی ماچی لیوه کانمان پیره داری سیبه ری ژوان بینوسێ
بلێ کوره کوچه ری یه کی دوره ولات له م روژه دا هاته ژوانی
کیژه جوانیکی شارو تیر تیر مژی لیوه کانی
و له باوه شی هه ل گلوفی بالای نه رم و ناز و جوانی
تا تیکه ل کات هه ست و دل و روح و گیانی

سمکو


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #758  
قدیمی 07-29-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض






__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #759  
قدیمی 09-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

شعری از ظاهر سارایی


دنیا ته مه و دنیا تووز، دنیا گه رته چۊچانه
كه سێ كه سێ نیه ناسێ ،گیشتێ ده م ئه ڵپێچانه

نه بوو هه ناس ِ عشقه ، نه رووژنای راسی
دنیا خراو ، دنیا گه ن ، دنیا دروو ده سانه

زه مین زه رد و زه مان زه رد ، ئاساره و ئاسمان زه رد
كوتێ داخیم كوتێ ده رد ، دة ئێ زه رده لۊلانه

ته و ئه ڵكزان سقانم ، له رز ئه ڵچه قان دنانم
گیانم بۊه په ته سوو ، ده ێ ئاگر گڕانه

شڵه ێ شه ڕه و و گڕه ێ نار، گرمه ێ گورگه و هافه ێ مار
یه كه ێ به خته ؟ بێداده ، یه كه ێ تاڵه س؟ تاڵانه

هه م زه رده واێ په ژاره س ، هه م سه رده واێ په شێوی
روو ده ێ زه رده زه مانه، وه ێ ده ێ سه رده ساڵانه

ئاگر ها ده ده رۊنم ، زه هراو ها نام ِ خۊنم
ئووخه یم پڕ ده ئاخه ، ژیانم پڕ ده ژانه

زه مین زه خم و زه مین زار ، زه مین ژه هر و زه مین ژار
زه مین په لامێ بڕێا ، زه مین بێ ئاسمانه

باڵ فرێشته رزیا ، باخ بهه ێشت ئه ڵكزیا
دووزه خ هفاو دا دنیا ، ئێ ئژدهاێ خوڕانه

ئێ بار پڕ ئه نیشه ، ئاخر ئه ڕا چه كیشیم
ئێ هه مگه عه زاوه، ئاخر ئه ڕا چه مانه ؟

وڵ كه خیاڵ هاتگ ، بڕواكن ئێ هه ناسه
وڵ كه په ژاره ێ ناتگ ، مه س بوو ده ئێ ئه لانه

تووز تیه ڵه و ته م ره ش ، كول كه فتنه كه ش ئه ڵ كه ش
كه س ده ر نیه چوو وه بێ به ش ، مه ردم ! ده ئێ قڕانه

داره ێل ئه ڕاچه هشكن ،گوڵه ێل ئه ڕا نیه وشكن
قه ناریه ێل ِ دڵ ته ڕ ، بێ ده نگ ئه ڕا وسانه

ئه وره ێلمان مه زووكن ،‌ تافه ێلمان مه رێژن
نه تافه تاف ِ رێژاو ، نه نم نم ِ وارانه

نه رووسه مێ دیاره نه یشه ئسفه ندِیارێ
نه شوون ِ قاره مانه ‌، نه نوون ِ پاڵه وانه

نه دین ماگه نه ئێمان، ساهڵ ره م كه ێ ده سا مان
هووش و گووش و پووسمان ، پڕ ده شه ڕ و شه ێتانه

زه مانه پاوه مانگه ، ئه وجار ئه ڵامه ت ئاورد
ئێجار بزانیم چه زاێ ، ئێ ژن ِ زاوه رانه

شكیا دڵ و پێشتمان ، كردنه ئاڵێشتمان
گم بۊمنه گێشتمان ، ده ئێ چوارده رێانه

نه چةفتیمن نه راسیم ، نة گه نیمن نه خاسیم
بڕێ خوه مان مه ناسیم ، مایمه ده ێ نام مه رزانه

زوانمان شێویا ، بۊه وه فر و تێویا
تێوێگوه جوور وه فر ، هه ر كه س ك بێ زوانه

په لام ئه و كی بوةیمن ، ده ێ زه رد ِ بێ زه واڵه
هاوار ئه و كوو بكیشیم ، ده ێ هۊچ بێ هچانه

بڕێ گورگن - دنان هار- ، ده ێ جه نگه ڵ جنوونه
بڕێ وه ركن- وه ره لا -،‌ ده ێ ده ێشت ِ بێ شوانه

بارێ ها بان ِ كووڵم ، چنه كۊه ێ بانكووڵه
قیڕه ێ ها قوڕن ِ دڵم ، چنه قڵاقیڕانه

خوزه و رها بۊاتایم ، رووژێ وه كام و حه زره ت
ده ئێ زرپ و زوورانه، ده ئێ گورز و گووچانه

خوه زه و واران بوارێ ، ده ێ هه ڵه ت ِ هه ڵاكه
خوه زه و شةفةق بوشكێ ، ده ێ شه و ِ بێ به ێانه

قسیه م راسه شه كه ته ، خوه زه و نامه ێ ئمێده
شێعرم راسه له ت له ته ، به زه ی نامه ێ ژیانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #760  
قدیمی 09-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ريبه ندان؛

شاعير مال شيواو بو دژ داماوي
گيژي ، خه والووي ، شيتي خه رفاوي ؟
بؤچي تؤ ئاگات له دنيا نيه ؟
بؤچي نازاني ده نگ وباس چيه ؟
بؤ به من دهٌ ليي قسه ي سوير وتاٌل ؟
بؤ چي نازاني بي خه به ر! ئه وسال
زريانم هيناي بؤ كورد ئازادي
شه مالم هيناي بو ئيوه شادي
مژي من هات ومژي هه ژاري
ره واند يه كجاري له كورده واري
شاعير؛
گياني شاعيرت ده كم به قوربان
وا هاتووي ئه وسال مانگي ريبه ندان !
ده ك به خير هاتي قه ده مت پيروز
به قوربانت بي جيژنه كه بي نه وروز
روژي توجيژني گه وره ي كوردانه
ناوت ده رماني ژان و در دانه
ئه وسال به هار بوئيمه زستان
بمري دوژمني كورد و كوردستان

(( هيمن ))

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 11 نفر (0 عضو و 11 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:00 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها