بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی ""



هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی ""


پێشەکى

کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی ماڵئاوایی


لەڕوخساری خۆر ئەکات ...


کەفرمێسک مەست ئەبێت و ماڵئاوایى لە گلێنە ئەکات ..
کەتەنیایی لەدەرگای دڵەکان ئەدات...و
یاد مۆمی هەڵهاتنی دائەگیرسێنێت....
کاتێک .. نیگا لەمیحرابی چاوەکانا زیکری تەنیایی دایئەپۆشێ ...
من سەرگەرمی زیکری شیعرم.......
زیکرێک لێوان لێو لەخشوع و لێوان لێوە لەیادی تۆ .....
خوازیارم ئەو زیکرەی ناخم دڵی تۆی عاشقی شیعر بێنێتەگۆ …


ئارام هەڵەبجەیى
9/12/2010




( دایە )

خۆشم ئەوێى …
هێندەى خۆشى هەموو ژیان …
هێندەى خۆشى لایە لایەى نیوە شەوى لەخەو زڕان
ئەى دایە گیان … هەروەک جاران
هەموو شەوێ ........
تاکو وەنەوز پێڵوى چاوم پێ لێک ئەنێ
تارماییەکەت لەژوور سەرم
تەنیاییەکەم ڕائەژەنێ ..
ئەى پەرستگەى … پەرستگاکان
ئەى فریشتە پیرۆزەکەى …
ڕەوێنەوەى ئازار و ژان
بڵێى غوربەت .. دەرفەت بدات…منى (ئارام)
شادبێتەوە بەڕوخسار و سۆزى نیگات.



2002 هۆڵندا


پەرى شیعر


کەتۆم بەشیعرم ئاشنا کرد ووشەکانى هەموو گریان
چۆن بتوانن وەێفى جوانیت بدرکێنن لەحزورى باخ و گوڵان
هەرچى گوڵە لێى زیز ئەبێت پەپولەکان بۆى ناڕوانن
چونکە ئەوان هەتا ئێستاش وا هەست ئەکەن کەشاى جوانن
ئیتر بولبول ناچێتەوە ناو باخ و دەست بەخوێندن بکات
لەپەیکەرى جوانى باڵات جوانترین شیعر ڕێکئەخات
شیعرێک بەباڵات ئەدورێ هەموو گوڵێک بۆى ڕاچەنێت
ئاوازێکت بۆ ڕێک ئەخات هەموى ژەنیارێک بیژەنێت
ئەو ئاسمانەش کە بارانى خۆشەویستى ئەبارێنێت
هێندە سەرسامە بەجوانیت بەهەتاوت ئەشوبهێنێت


7/2010 سلێمانى

(نەورۆزى تاراوگە )

خۆشەویستم ...
لەنێو مەستی چاوەکانا ...تیشکێک هەیە
نیگای تیژو جوانی تۆیە...
لەکوێستانی لێوەکانی نامۆیدا ...
تینێک هەیە...
ئەوە گڕی ماچی تۆیە...
لەحەسرەتی ئاوارەیەى دڵەکانا ...
دەنگێک هەیە...
ئەوە ترپەى دڵی تۆیە...
لەپشت هەورە بەرزەکانا ...دوندێک هەیە
هەربەتەنها ...
دواترۆپکی چیای تۆیە ...
دڵدارەکەم..ئەوینەکەم..
کوردستانە شیرینەکەم ....
لەنێو جەژنی عاشقانا ...
زیکرێک هەیە...
دەروێشانە...پڕی سۆزە
ئەوە سەمای ڕۆحەکانە...
لەم دەڤەری تاراوگەیە..
یادی ئاهەنگی نەورۆزە...



20/3/2004


ئەلف بێ

لە ئەلف بێى خۆشەویستى هەتا دوا ووشەى کۆتایى
هەمووم کردوە بە هۆنراوە بۆت ئەسوتێن وەک وەفایى
عەشقت گڕ لە ژین بەرئەدا تیشکى چاویشت لەجەستەم
حەکیم و پزیشکى دڵمیت هەرتۆ ئەزانیت چەند خەستەم
چاو نەخۆشى نیگایەکتە هەتا ببێتە مەرهەم بۆى
لەم وەرزى خەزانى عیشقەم تەنها هیواو ئومێدم تۆى
باران و ماچ و گوڵ نەما نەیگێڕم لەدەورى باڵات
چوار وەرزى ساڵ تۆ بەهاربی منیش خۆم ئەکەم بەگەڵات
منم دێوانەى دیدارتم منم شاعیرترین شەیدات
شیعرەکانم سەما ئەکەن لەدەورى گوڵى سەرگۆنات
گفتى هاتنێکم پێ بە دەمێکە میوانخانەى دڵ چاوەڕێیە
هیچ کەس وەک من شەیدات نیە نهێنى جوانیتم پێیە
ئەگەر ویستت سەردانم بکەى پێم بڵێ بائاگاداربم
بۆپێشوازى هاتنەکەت باخۆم یەکەم خزمەتکاربم

9/2010

(بۆتۆ ژیان )

هەموو کاتێک واهەستەکەم لەناو چاوما هەڵت ئەگرم
کە ئەگریەم دڵم نایەت فرمێسکەکانم گشت بسڕم
ئەڵێم نەوەک هیوایەکت لەگەڵ فرمێسکێکم بڕوات
یان ئەگەر دڵم خەمبار بێت جوانیەکەت لەکەدار بکات
هەموو شەوێک خۆشەویستیت بۆ شیعرەکانم باسئەکەم
لەجیاتى ناوت بنوسم وێنەى دڵمى لەسەر ئەدەم
دڵم ئێستا هێمایەکە و بۆ ناوى تۆ دانراوە
چاوەکانم بۆ تەنیایت وەکو دوو مۆم هەڵکراوە
نەک بە تەنها دڵ و چاوم ژیانمت بۆ ئەسوتێنم
شیعرەکانم لەبەر پێتا کۆپلە کۆپلە ئەگریەنم
تەمەنێک بۆتۆ ژیابم بەشیعر و ماچ ئەینەخشێنم
کام ووشە بۆنى نیگات بات بەسنگیەوەى ئەنوسێنم

( وەرزى لەنجە )

لەگەڵ بارانى جوانیت ... دائەبارێت
جوانترین جوانى ئاسمان لە باوەش ئەکات و
جوانیەکەشت ....
بە پەنجەى پڕ سۆزى ژەنیار ...ئاواز ئەگرێت
بە خەندەى ڕوناکى خۆر و
جوانى بەهار ...لەنجەى جوانیت
لەدایک ئەبێت...........
سەماى وەرزى لەنجەت پیرۆزبێت

خۆزگە_3

کام خۆر سەرچاوەى جوانیتە ....؟؟
کام مانگەشەو فێرى ئارایشتى کردیت ..؟؟
کام لێو شەیداى کردیت بە ماچ....؟؟
ئاشناى کامە ئەستێرە بوویت..؟؟
کام سەفەر کردیتیە هاوڕێم....؟؟
لەگەڵ کام وەرزدا گەورە بویت..؟؟
خۆزگەم بەوساتە وەختە بێت...
کە لەچاوما لەدایک بوویت ...


جادوى نیگا

ڕێژنە ڕازى چاوەکانت فێرى جادوى نیگاى کردووم
بزە و خەندەت بەیەکجارى دڵى لەگەڵ خۆیدا بردووم
تۆ بۆ هەر جێگەیەک بڕۆیت هەستەکەم دڵم لەدواتە
خۆزگەکانم لەنجە و لەرەى سینە و کەمەر و باڵاتە
جوانیت فێرى عەشقى کردم بوم بە شەیداترین دڵدار
وەک شەونمى خۆشەویستى بە پرچتدا ئەتکێمە خوار
بریا کاتژمێرەکەشم وەک دڵم وێنەى تۆ بوایە ....
هەرخۆت فێرى شەونخونى خۆشەویستیت بکردایە
ئەوسا هەموو چرکەیەکى تۆى بەبیر ئەهێنامەوە
وەک شیعرێک ماچت کردبێت سەرلەنوێ ئەگەشامەوە

26/07/2010

تاسەى ماچ

کەنیگات ئەکەم بەشیعر دڵم هۆن هۆن ئەتوێتەوە
وەکو نازناز لە گزنگدا بەجوانیت ئەگەشێتەوە
ئەگریجەو لەنجەى جوانیشت ئەدەم لەبەرۆکى شیعر
تاسەى ماچت هەموو شەوێ ڕۆشنى ئەکات مۆمى زیکر
ئەگەر یەک چرکەش لێم دوربیت تەنیایى هەناوم ئەخوات
بیرت ئەکەم تائەوکاتەى فرمێسک خەمى دڵم ئەشوات
فرمێسک نەبێت بەسەبوریم دڵم یەکپارچە ئەسوتێت
دڵم هێندە خۆگر نى یە بەرگەى خەمى دوریت بگرێت
دوریت هێندە ئازار بەخشە برینێکە ساڕێژ نابێت
تەنیا نیگات تیمارى ئەو دڵەى منى پێئەکرێت
گەرچەند ساتێکى کەمیش بێ من تێر لە ئامێزت ئەگرم
فرمێسکى چاوەڕوانى بوون بەدەستى خۆم بۆتى ئەسڕم

26/07/2010



ئەلبومى دڵ

هەموو شەوێک ئەلبومى دڵ لێوان لێوە لەوێنەى تۆ
پێنوسەکەم زەمانێکە (گوڵ)ى شوبهاند بەجوانى تۆ
لێو چەندە ماچى خۆشئەوێت ئەوینى خۆى پێئەبەخشێت
من سەرگۆنایەک شک نابەم بۆنى جوانى تۆى گرتبێت
شیعرێکم بۆ جوانیت نوسی و بەشەماڵا ناردم بۆلات
ئەو شیعرەبوو لە جێژووانا لێوم نوسیبوى بۆ گۆنات
ئەو شیعرانەى من ئەینوسم تا ئێستا بۆت نەنوسراوە
یەک دیوانم پڕ لەماچە و بۆ چاوەکانتم داناوە
ئەو لێوەى ناوتى پێدێنم بۆ مژینى لێوانت دروستکراوە
ئەوەى کە شایستەى تۆ بێت وەێفێکە قەت نەنوسراوە
چى شک ئەبەم جگە دڵم کەتۆم تیادا هەڵگرتووە
ئەیبەخشمە ئەو کیژۆڵەى خۆشەویستى فێرکردوە
08/2010



ئاشت بونەوە

بەس بەغەمزەی چاوو تیربارانم کە
بەس بەجوانیەکەت ماڵ وێرانم کە
کەم بەو لێوانەت شێت وشەیدام کە
کەم باری ژینم لەسەرگران کە
بەس بەتوڕیت دڵم بشکێنە
بەس لەخەوی خۆش ڕام بچڵەکێنە
کەم ژینم بەخەم پێ بگوزەرێنە
کەم خەندەى لێوم لێ بتۆرێنە
بەس شەوگاری ڕووت بۆمن هەڵبێنە
بەس مۆمى خەمی دڵ داگیرسێنە
کەم گەڵای عومرم هەڵبوەرێنە
کەم خۆشی ژینم لێ بشێوێنە
بەس بەپایزت شەختەبەندم کە
بەس شەونمی گوڵ لەڕۆژگار وون کە
کەم بەوشەى ڕەق ..جوابم بەرەوە
بەسە ..جارێکیش ئاشتم کەرەوە
2009 سلێمانى



(تەنیا کەسیت)

تەنیا کەسێک ....
دووگمەى دڵم بکرۆژێنێ...
تەنیا کەسێک ...
لە پێخەفی زەردەخەنەم ...بئاڵێنێ..
تەنیاکەسێک..
خەمەکانم بتۆرێنێ...
تەنیاکەسێک...
تارماییەکەى هەموو شەوێک..
لەبەر چاوما خۆی بنوێنێ..
تەنیاکەسێک...
کەتەنیابم بملاوێنێ..
تەنیاکەسێک و تەنیاکەسیت...
لەنێوتاسەى نیگاى گەشت..
خەمەکانم ..چاو لێک بنێ..



2006 هۆڵندا



( رەنگەکانى ماچ )

لەکۆشکى خەمی دڵمەوە..
بەناو شنەباى هەناسەو ..نیگای
پڕ بارانی حەزتا...گوزەرئەکەم
وەک چۆن ..تیشک..
تاریکی ئەسمێ..منیش
هەلمَى خەمی سەرشوشەی دڵت ئەسڕم..
باران چۆن زەوی ماچ ئەکاو
لەئامێزیا ..چاو لێک ئەنێ..
منیش.. ئامێزم ئەکەمە ..ئاسمان بۆت و
ماچ بارانی شەوى تەنیایت ..ئەکەم ..
گەڵا..چۆن ڕەنگی گەشەى ..
ئەبەخشێتە پایز .. منیش
ئاشنات ئەکەم ..بە گشت ڕەنگەکانی
ماچ ....و....ئەندێشە...و... خەزان....و... سوتان ..
تاتێبگەیت ..چەند بەسۆیە..
عە شقێک ..کە ئاوێتە بوبێت ..
بە ڕەنگ ئاوازی گریان ..



2005 سوید


سوتانى دل


تامەزرۆی بارانی نیگاتم ..
لە ئاسمانی چاووتەوە دابکات و..
گوڵی خەندەم .. بژێتەوە..
پێویستم بە سۆزی دەنگی تۆیە..
گوێ نەداتە.. شەرم و سنور..
فرمێسکی تۆزگرتوی دوریت ..لەچاوانم
بسڕێتەوە......
ئەو تەمەنەى لە دوری . تۆ
بەسەر ئەچێ .. من نازانم .. ناوی بنێم چی..؟
کە دڵ لە دوریت بسوتێ...
بە کێ بلێم....
من کێم ..؟؟
بۆ چی..؟؟



11/2005 سوید



( کیژى دڵرەق)

ئەى کیژۆڵەی پرچ وەک خۆر و نیگا باران
دە ساڕێژکە برینی زامی ئەم دڵە وەکوجاران
ئە ى کیژۆڵەى بۆن خۆشتر لە بۆنی بەهار
شەوانە من لەدوورى تۆ ئەچێژم ئەندێشەو ئازار
ئەى کیژۆڵەى لێو بەخەندەو لەبزشیرین
تاکەى ئەتەوێت من وتۆ لەیەک . دوربین
ئەى کیژۆڵەى لەپێکەنین ناسکترو لەپەپولە شەیداتر
منم لە بەهار و بولبول و وەلی دێوانەش عاشق تر
ئەی کیژۆڵەى تروسکای عە شق و ژینم
لوتفت هە بێت سا مەرهەمێک باکەم بڕێژم ئەسرینم
ئە ی کیژۆڵەى ژین بەخەم و ئازار تەنراو
جارجارەش بکە زیارەتى دڵەى سوتاو
ئەى کیژۆڵەى دڵ وەک بەرد و نیگا وەک تیر
بۆلەم دنیای پڕ عەشقەدا دڵی منت کرد بە نێچیر..


25/1/2010



( زیکرى تەنیایى)


کە شەو گار ئاوێتەم ئەبێت ..
منیش...
ئاوێزانی تەنیایی ئەبم ..
تەنیاییەک .....
کە تۆم لە بیرنەباتەوە و ... تێکەڵ بێت ..
بە سۆزی تۆ ..
تەنیاییەک .. بە پەنجەى خۆت ..
ئاوازی جوانیتم بۆ بژەنێت و چاوی ..
قەڵەمەکەم بڕەژێت ..
تەنیاییەک ..
کەڕۆحم نوقمی شەیدابوون .. بکات و ..
فرمێسکەکانم
پڕ بکات لە شیعر ...
تەنیاییەک .. وەک ڕوناکى چاوەکانت...
تاریکیم بیر بباتەوە و ... باوە ش بۆ
زیکرە مەست بوەکانم .. بکاتەوە ..
من ئەو تەنیاییەم ........ وەک چاوی تۆ خۆشئەوێت

11/2006 ڕۆتردام



(خەمى تەنیایى)

لەگەڵ نوێترین خەم .. بوومە هاوڕێ
خەمێک...
لە شەوگار ...خامۆشتر و...
لە لەرەى ژێ دەنگی ...هەنسکی ..تەنیایی
ناسکتر ......
خەمێکە...... لە میلی کاتژمێرەکە
هێواش تر... تەمەنم...
پڕئەکات لە بێ تۆی و ... هە موو شەوێک
ئاوازی تەنیایم .. بۆئەژەنێت..
تەنیا وەکو ئاوازی .. شیوەنى بێچارەیم .. تەنیا
وکو ...زەنگی بێداری دڵم ..تەنیا
وەکو ئەو شیعرەى بۆنی غەریبی ..
لەبۆنی شەوگار .. ئەچێت ..
تەنیا و تەنیا وەکو خۆم .



10/2006 ڕۆتردام


(نیگارى ماچ)

لەدڵتا چەند ..چرکەیەک هەڵم بگرە ..
تابزانیت..
چەند ئارامیت پێ ئەبەخشم ..
بمکە بەمۆمێک و..
لە شەوگاری تەمەنتا ..گڕم بدە ..تا نەهێڵم
نیگارى ماچەکانت ..
دەستەمۆی شەپۆلی ..تاریکی ببن و
ئاوازی ژان ...
گوێیان پڕنەکات لەتەنیایی ...
لەگەڵ..گوڵی خەونەکانتا.. لە پڕچتم بدە
تالەئێوارەی .. تەمەنما....
شیعری شەو چەرەم بە بۆنی پرچتەوە بنوسمەوە و
جوانییەکەی تۆ .....
ئاوێزانی ..ئەو تیشکە بکەم ..
کە سەمای شیعرم فێرئەکات..
بمکە ..بە دڵۆپێک ..فرمێسک..با لە گلێنەتا
ئازادبم ..... دانابارێم ...
تاتێر بۆنى ...زوڵفی نیگات ..هە ڵنەمژم.
10/12/2009


(زیکرى جوانى)

من نازانم .. تۆجوانیت ..؟
یان.....
جوانى شێوەى لە تۆ ئەکات ؟؟.
من نازانم ..
شەپۆلی کەناری دەریای .. خۆزگەى منە؟؟
یان...
نەوڕەسی شەیدا بونە ..
خەرمانە لە دەورت ئەدات ..
من نازانم ..پەنجەی منە..
یان خامەى زیکری کام ڕۆژگار .. لەباوەشی
شیعرت ئەکات ..من نازانم
ئاهی منە .. یان چاوی هەرزەکارەکان ..
بەدوای جوانیتا ڕائەکات ..
من نازانم ...
بە تەنها ..هەر لێوی منە..؟؟
یان لێوی شیعری ..کام شاعیر..
لەماچی تۆ دڵ پڕئەکات ..
من نازانم ..
هە ر لە خەوى مندا شۆخیت..
یان هەزاران..خەونی شەیدا .. لەدەورتدا
شنە ئەکات .. من نازانم ..
تۆزیکریت .!!
یان .. زیکر تۆ لە باوەش ئەکات 12/2009


(سەماى باران)



وەرە ساتێک ..لەگەڵ نوری زیکرەکانی
بەیانیانا.. ڕۆحم سپی بکەرەوە
لەتاریکی شەو .. وەرەو بەدەست و
پەنجەى نورانیت ..چاوی خەواڵوم بسڕەو
فێری سەماى بارانم بکە ..
بڵێ بەو شنە بایەى دەست لەپرچت ئەنێت..
تۆزی خەم گرتوى ..سەر دڵی منیش
ڕاماڵێت و...لەکانیاوى چاوەکانت . .تینوێتی
تاسەم بشکێنێ...
بڵێ بەو شیعرانەى لەدەوری جوانیتا ..سەما ئەکەن
خۆیان پڕنەکەن لەجوانیت ..نەبادا
چاوونفوسی.. عاشقێک..
بیانپێکێت و گەردی جوانی بهەژێنێت و
نیگا وێڵەکانی سەرخیابان ..خەرمانەى
لە دەوری ببەستن ..
بڵێ بە حە زى ئەوگەنجانەى .. هە موو ڕۆژێک
سەرەڕێت پێ ئەگرن.. شاعیرێک
منی لە دڵیاهەڵگرتوە و ..هەموو ڕۆژێک
لە گەڵ شیعرەکانیا ..ئەمنوسێتەوە..
منیش گرێی دڵم داوەتە دەست ..
ئەو پێنوسانەى ..کە شەوگار
مە ستى کردون و
زیکر بۆ تاریکی ئەکەن



سلێمانى2009



(شیعرى شەرمن)

ئەو شەرمەى لە چاوەکانتا..
داتپۆشیوە .. لە حەزی ئەو گوڵانە ئەچن..
هێشتا ..بۆنی زوڵفیان .. نەداوەتە
دەست .. شنە با..
لەو سێبەرانە ..ئەچن ..هێشتا
تیشک .. دڵیانی نەسمیوەو .. ئاواز
بۆ نیگا قەتیس ماوەکانی .. چاوت ..ئەژەنن..
ئەمەوێت..
لەنهێنی..ئەو شەونمانە بگەم ..
لێوى نیگاکانت .. ئاشنا ئەکەن ..
بەماچی شیعر..
ئەمەوێت ..دەستی ئەو ئەهریمەنانە.. ببینم
نیگاتیان لە باوەش کردوەو..
لەکەناری تەنیایتا.. شیعری تەنیایت .. ئەسوتێنن
ئەمەوێت ..سەفەر .. لەگەڵ..
ئەو نەوڕەسانە بکەم .. شەرم ناخی پڕکردون
لە چاوەڕوانی ...
ئەمەوێت..گۆرانی ..بۆ ئەوشیعرانە بڵێم..
لەدڵی قەڵەمەکەمدا..
وەکو نیگات .. شەرم دایپۆشیون



ستۆکهۆڵم2005


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها