بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-22-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هه میشه و دائم هیمن


هه میشه و دائم هیمن


هیــــــــــــــــــمن

شاعيرى نيشتيمان
په ره ور ناوى [سه يد محمد ئه مينى كورى سه يد حه سه نى شیخه ئيسلامى موكرى] بوو له به هارى سلى {١٣٠٠}(هه تاوى){١٩٢١}ى (زاينى) له شه وى جه ژ نى به راتدا لــــه کوندى لزين نزيك سابلاخ له دايك بووه مژیكى له مه مكى دايكى نه داوه و دايه نیك گه وره ى كردووه ، ئه لفوبیي له لاى ماموستا { سه عيد ئاكام} فیر بووه، پاشان دهجیته سابلآخ بــــو خویندن،ماموستا فه وزى ده رگاى زانست و زانيني بو هیمن كردوته وه و ریگه ى ژياني پینيشان داوه تیيگه ياندوه كه روله ى كورده و كورديش نه ته وه يه كى
بیه ش و چاره ره ش و زور لیكراوه فیري كرد كه چون ولاته كه ى خوش بویت و چون بنوسی و چون شعر بلی حلي كرد كه كورد زمانیكى ده وله مه ندى هه يه و ده كری ئه ديبیكى گه وره و دنيا په سه ندى هه بی هیمن له سه ره تاي شعريدا به لاساى كردنه وه ده ستى پیكردوه به جوری كه سايه تى خوي له نیو شعره كاني كه م بوو. هیمن شعري ته نيا بوده ربرَينى ئيحساسى خوي داناوه و هيچ منه تى نه بوه كه بو ئه وانه ى كه پیيان خوشه يان نا چونكه كه شعري بو هاتبی نه يتوانيوه نه يلیت. هیمن له دلى هه موو كوردیكى دلسوزو نيشتيمان په روه ردا كاريگه ر بووه كــــــوردى به ره و خه بـات وتیكوشــان له پینــاوى ئــازادى و رزگـــارىيداهــان داوه .هیمن هه ر شاعير نه بوه به لكو په خشان نوسیكى هه لكه وتو و چيروك نوسیكى به توانا و گه وره بووه .
هیمن ژيانى زور خوشويستوه تله ١٨/٤/١٩٨٦ ز
لە شارە جوانەكەی كوچي دواي كردوه وله [مه هاباد] به خاك سپیردراوه ، گیانی پاكی لە گۆڕستانی مەهاباد بەخاك سپێردرا، هەزارارن ڕەحمه‌ت لە گۆڕت شاعیری خۆش زه‌وق و جوان په‌رست، ڕه‌وانت شاد. شاعير پاش خوي كومه لی نه وه ى به جی هیشتوه كه پرن له سوزو نيشتمان په روه رى .



سەرەتای ژیان


ھێمن کوڕی سەید حەسەنی موکری و لە بنەماڵەی مەلا جامی چۆڕی بووە. دایکی ناوی زێنەب و کچی شێخی بورھان بووە کە ئێستا بنەماڵەیەکی گەورەی موکریانن. ھێمن بەھاری ساڵی ١٣٠٠ی کۆچی ھەتاوی بە شەوی جێژنی بەرات لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەھاباد چاوی بە گەردوون ھەڵێنا. بە بوونی ھێمن شیری دایکی وشک دەبێ و بە شیری ژنێکی دیکە فڕچک(گۆج) دەکرێ و دوای بوونی ئەو، دایکی لەشی ساغ بە خۆیەوە نابینێ.
ھێمن لە رۆژگارێکدا لە دایک دەبێ کە رەزا خان جڵەوی حکوومەتی پێیە کە لاسایی ئاتاتورکی دەکردەوە. جلوبەرگی کوردەواری بە تەواوی قەدەغە دەکرێ و ئەوەندەی لە دەستی ھات، سووکایەتی بە خەڵک کرد و شەپکە و تەپڵەی ھێنا نێو بازاڕەوە. ھێمن لەم کەش و ھەوایەدا گەورە دەبێ، بەش خوراوی و کۆیلەتی ئینسان وەکوو خوێن لە مێشک ودەمار و ئێسک و پێستی دا دەگەڕێ و دەبێتە سەربەندی ژیانی.
لە کاتی منداڵیدا گوێچکە بە حەکایەتەکانی دایە مرۆت دەگرێ، کە پیرێژنێکی دنیا دیو‌ بووە و زۆر شتی بەنرخی لێ فێر بووە. ئەلف‌وبێ لای سەعیدی ناکام دەخوێنێ و پێش ئەوەی ئەلف‌وبێی فێر بکا، بزنۆکێ و مەڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ دەخوێنێتەوە و ھێمن لە بەری دەکا و ھەروەھا شێعرەکانی شێخ ڕەزا و زۆر شتی دیکەی لێ فێر دەبێ و پاشان بۆ درێژە دانی خوێندن، باوکی دەینێرێتە مەھاباد و لە قوتابخانەی سەعادەتی ئەو شارە دەست بە خوێندن دەکا. ھێمنێکی لادێی کە جگە لە زمانی کوردی ھیچی دیکەی نەدەزانی و لەو قوتابخانەیش کەس نەیدەتوانی بە کوردی قسە بکە، منداڵان گاڵتەی پێدەکەن و پێی دەڵێن کرمانج، چونکە ئەو کاتە لە مەھاباد بە خەڵکی دێیان دەکوت کرمانج، ھێمن ئەو ساڵە خوێندنی بە سەرکەوتنێکی زۆر باشەوە تێپەڕ دەکا و ھاوین دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی و لە لای مەلای دێ و باوکی دەرس دەخوێنێ و تەمرینی نووسینی خەت دەکا. باوکی کە دەزانێ خەتی خۆش بووە، دەستی پێ لە خوێندن ھەڵدەگرێ و دەڵێ: بڕۆ دەرسی مەلایەتی بخوێنە. ھێمن کە ھیچ کات خۆشی لە مەلا نەھاتووە، تووشی ئەم تاڵییە دەبێ و چوار ساڵ لە خانەقای شێخی بورھان دەخوێنێ، بەلام ئەو خوێندنە ھیچ کەڵکێکی نابێ، چونکە ئەو چوار ساڵە بە گاڵتە دەباتە سەرێ و لە خانەقای شێخی بورھان کە ٨-٩ نەفەر دەبن، جگە لە ھەژار و ھێمن تەوای خاڵۆزا و پوورزا دەبن، پاشان دەچێتە لای مامۆستا فەوزی و رێگای ژیانی پێ نیشان دەدا و ساڵ و نیوێک لە لای ئەو دەرس دەخوێنێ.



ھەژار
لە پێشەکی دیوانی سەیفولقوزاتدا، بەم جۆرە باسی خۆی و ھێمن دەکا:
ھێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی لەڕ و قرخن، بە تەمەن دە دوازدە ساڵ بووین، لە خانەقا گەیبووینە یەک، نا خێری گیانمان دەرس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی پەڕ بڵاو، لە یەک دەمدا لە لای دوو مامۆستا دامەزراین، یەکی ریش پان، لە عەڕەبی شارەزایە و خەتی نییە، ئەوی دی گەردەڵ، فارسی زانە و خەتی خۆشە. جا وەرە شەق و دار بخۆ، خۆ جنێو ھەر باسی ناکرێ، سوێندی کەسم لە سەر نییە، ئەگەر بڵێم تڵپاتی تەڕیش فێر نەبووین، نیسکێک درۆی تێدا نییە، ماڵم ھەقە لە ترێ دزینی ناو رەزی، لە پللار دەداران گرتن، لە راوی دووپشک و ئەسپێ و کێچ و جوجە و قوڕ شێلان و ھێلکە لە ھێلانە دەرھێنان، ھیچ کەس تۆزی نەدەشکاندین. بۆ نەگبەتی ھێمن وە شێعر ھاتبوو، ھەروا گارە گارەی دەھات، جار و بارە شێعرێکی نیوە و کۆڵەی خواری لاپانی دادەنا، بە فیزەوە نیشانی دەدام. یانی ھا بم ناسە، من چیم، منی کڵۆڵ نەمدەتوانی مێعریش بکەم.
بەو جۆرە شێعر کوتنی ھێمن لە خانەقاوە سەری ھەڵداوە و پێگەیشتووە. لە گوندی کولیجە لە لای سەید عەوڵای سەید مینە کە پیاوێکی نەخوێندەوار بووە، بەڵام زۆر زانا و تێگەیشتوو دەبێ ،ماوەیەک دەرس دەخوێنێ و بە گەورەترین مامۆستای، مامۆستا ھێمن حیساب دەکرێ. تەمەنی ھیمن دەچێتە سەر و بۆ ئەوەڵین و دوایین جار لە گوندی کولیجە عاشق دەبێ، عیشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی، بەڵام ئەم عاشق‌بوونە زۆر ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە و ھەر لەو گوندە فێری سواری و تەقڵە و راوە کەو و کەروێشک دەبێ. ساڵی ١٣١٧ی کۆچیی ھەتاوی کە تەمەنی ١٧ ساڵانە دەبێ، مامۆستاکەی گوندی کولیجە بە جێ دێڵێ و ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆیان واتە شیلاناوێ کە ماڵیان چبووە ئەوێ و مل لە کار و کاسبی ھەڵدەکێشێ و بە ڕۆژ خەریکی کاری کشت و کاڵی دەبێ و شەوانە خەریکی خوێندنەوە و شێعردانان، باوکی پێی دەزانێ و دەفتەری شێعرەکانی دەسووتێنێ.

ناوی ھێمن دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زەمانە کە لە
کۆمەڵەی ژ-کاف و کۆماری کوردستاندا وەکوو پێشمەرگەیەک خزمەتی بە نەتەوەکەی دەکرد و لە نێو تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە کە ھەر یەکەی ناوی نھێنیان ھەبوو، بە ھێمن ناسرا و ھەر وەکوو بۆخۆی دەڵێ:
من ھیچم لە پێشمەرگایەتی لێ حاڵی نەبوو و ھیچ کەڵکێکم لێ وەرنەگرت، تەنیا ئەو خێرەی بۆ من ھەبووە، ئەویش کە ئەو ناوە دوورودرێژەی لە کۆڵ خستم.

لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ی کۆچی ھەتاوی لە شاری مەھاباد کۆمەڵەی ژ-کاف بە دەستی ڕەحمانی زەبیحی وچەند کەسی دیکە دادەمەزرێ. ھێمن دەبێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە و شەو ورۆژ لە بیری ئەوە‌دا دەبێ کە چی بۆ ئەو کۆمەڵەیە بکا کە کاری ڕزگاری کوردستانە، ھێمن لەو کۆمەڵەیەدا دەبێتە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نیشتمان و دوایەش گۆڤاری ئاوات. لە ساڵی ١٣٢٤ی کۆچی ھەتاوی کە لە سەر بناغەی ژ-کاف، حیزبی دێموکراتی کوردستان بە رێبەرایەتی قازی محەممەد دادەمەزرێ، ھێمن بۆ یەکەم جار لە مزگەوتی سووری مەھاباد لە بەرامبەر خەڵک‌دا شێعر دەخوێنێتەوە و دەبێتە سکرتێری ھەیئەت رەئیسەی میللی دێموکڕات و دوایە لە کۆمیسیۆنی تەبلیغاتی حیزبدا دەست بەکار دەکا. لەو کۆمارەدا بۆ دانانی کتێبی کوردی بۆ فێرگەکانی کوردستان کاری کردووە، لە گۆڤارەکانی ئەودەمی حیزب وەک کوردستان، ھاواری کورد، ھاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان و ھەڵاڵەدا شێعر و وتاری بڵاو کردۆتەوە. لە کۆماری مەھاباددا پێشەوا شانازی پێوە کردووە و رایگەیاندووە کە شێعرەکانی پڕ مانان ودەبێ تەواوی ئەندامانی حیزب لە بەری بکەن و بیکەنە پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان.
ھێمن ھەر لە پلەی یەکەمی تێکۆشانیدا وەک شاعیرێکی نەتەویی و کۆمەڵایەتی بیر و باوەڕی خەڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو، چونکە ھەڵبەستەکانی لە راستەقینەدا ببوونە ئاوێنەی دڵی کۆمەڵانی گەل و دەربڕی بیر و ئاواتیان. ھێمن ھەر لە رۆژی یەکەمی تێکۆشانی ھونەری خۆیەوە بۆ خاوێن کردنەوە و پەرە پێدانی زمانی زگماکی قۆلی ‌ھە‌ڵماڵی. ھەڵبەستەکانی بە زمانێکی ساکار دەھۆنییەوە و بەزمانی گەل دەدوا، جا بەو بۆنەوە پێشەوا پێی سپاردبوو، کە بۆ گەلێک وشەی فارسی و عەرەبی کە لە ڕێڕەوی خەباتی سیاسیدا بە کار دەھێندرێن، وشەی کوردی پەتی بدۆزنەوە و بەکاری بێنن، ھێمن بە سەرۆکی کۆمیسیۆنێک کە بۆ ئەو کارە دیاری کرابوو، دانرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بە داخێکی زۆر گرانەوە کۆمار دەڕووخێ و ھێمن دەڵێ:
ئەو رووداوە دڵتەزێنە و ئەو کارەساتە جەرگ بڕە ھەموو کوردێکی بە شەڕەفی خەمناک و تازیەبار کرد.

ساڵی١٣٢٥ی کۆچی ھەتاوی دایکی پێ لە کەوشان دەکا و پێی دەڵێ: دەبێ ژن بێنی، بەڵام ھێمن نایەوێ ژن بێنێ؛ بەھەر جۆرێک بێ، دایکی، ھێمن رازی دەکا و داوای برازایەکی خۆی بۆ دەکا و ھێمن قەتی نەدیوە، بەم جۆرە لە٢٥ی خەزەڵوەری ئەو ساڵەدا بووکی بۆ دادەبەزێنن و ھەژار لە زەماوەندەکەیدا ھەڵدەپەڕێ و بەرھەمی ئەم ژن ھێنانەش کوڕێک بە ناوی سەلاح دەبێ. ساڵی ١٣٢٧ی کۆچی ھەتاوی وشکە ساڵی پێش دێ و ئەویش وەک خەڵکی دیکە دەکەوێتە چەرمەسەری و ناڕەحەتییەوە و گرانییەکی بە تەو‌ژم ئێران دادەگرێ، زۆر کەس لە برسان دەمرن و خەڵک لەو ساڵەدا

کوللێرەی جۆ و ھەرزن دەخۆن.
لە ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی کۆچی ھەتاوی کۆبوونەوەیەک لە مەیدانی شاری مەھاباد پێک دی وھێمن شێعری دەبڕۆ ئەی شاھی خائین، بەغدا نیوەی رێت بێ دەخوێنێتەوە. لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژی ئەو ساڵە ھێمن بە تەواوی قاچاغ دەبێ و ماوەیەکی زۆر بە کێوانەوە دەبێ و ساڵی ١٣٤٤ی کۆچی ھەتاوی باوکی دەمرێ و ھێمن دەڵێ:
دەردی باب مردن، دەردێکی زۆر گرانە و پیاو لە ھەر تەمەنێکدا بابی بمرێ، ھەست بە ھەتیوی دەکا.

دوو ساڵ دوای باوکی، دایکیشی دەمرێ و ئەم رووداوانە بە تەواوی پیری دەکا.
بۆ جاریکی دیکە ھەوای نووسینی گۆڤار بە مێشکی دادێ و بەھاری ساڵی ١٣٦٤ی کۆچی ھەتاوی بەردی بناغەی گۆڤاری سروە لە شاری ورمێ دادەمەزرێنێ و یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە لە سەرەتای ھاوین گەیشتە دەستی خەڵک و ھێمن ئەمە دەڵێ:‌ ئومیدەوارم ئەم سروەیە ھەر بێ و ھەر دڵان ببووژێنێتەوە و ھەر گوڵان بگەشێنێتەوە و ھەر دڵی کوردان خۆش بکا.

هیمن و ژن

ژن له لاى شعرى هیمن دا رولیكى گرنگى هه يه ، جوانى ژن ئيلهام ده رى شاعيـره
سه رانسه رى ديوانى هیمن ئه و راستى يه ده رده خات كه ویراى ته بيعه ت وژيـان و
خه باتى گه ل ژنه كه هیمنى بوشيعر نوسين هان داوه ئه و تابلو جوانانه ى كه
هیمن بو ژنى ده كیشی به راستى جوان و نايابن, ژن بو هیمن ته نيا سه رچاوه ي ئيلهام نيه هیمن بو رزگارى ژن شعر ده لی خه بات ده كات ده يه وی ژن به ر له هه مـوو
شتیك خاوه ن مافى ئينسانى خوى بی و زور جار دژى زولم و زورداري له ژنان ده نگى هه لهینــاوه شعره كانى هیمن له سه ر ژن نمونه ى به رزى شعرى كوردين. له كو مه لی شـــــــعرى دا وه كــــــــــــــــــــــ ـــــــــــو
{شه نگه بیرى}و {په رى شعر}و زور شعرى تردا ماموستى خوى له هونراوه داناندا
بو ژن ده سه لمینیت هه روه ك له شعرى[يادگارى شيريندا]ده لـــــــــــــــــــــ ی
لاده چارشیوى ره شت باده ركه وی كولمى گه شت
چون له قه رنى سته ما زور عه يبه ئه و رووگرتنه

هیمن ژنى خوشده وی ,به لام له لاي هیمن خه بات بو رزگاری گه ل ,بو ئازادى كومه لانى خه لك له ژن خوشه ويستره له [ئامیزى ژن]دا ده لی

به لی سه خته يه گجار سه خته ,دوورى له ژن,نامرادى
به لام له ژن خوشه ويستر له لای من ئه توی ئازادى.



[هیمنى گه ل]

هیمن نه ته وه كى خوى خوش ويستووه له گه ل ئه وه شدا رقى له هيچ نه ته وه يه كى تر نه بووه ، هیمن ته نيا له دووره وه دانه نيشتووه وته ماشاى ژيان و خه باتى گه ل بكات يان بو گه ل شعر بلی هیمن ئه و ئه سله ى قبول كردوه كه ئه ركى شعرى شاعيرى گه لیكى زور لیكراو ته نيا لیكدانه وه و خستنه ناو هونراوه ى ته بيعه ت و جوانى نيه چونكه شاعير له پیشدا ئينسانه ,ئينسانیكه كه هه ستى ناسكه و زوو ده جولیته وه چون شاعير به ماناي راستى ئه م وشه يه ده توانی به رامبه ر كویره وه رى و بیبه شى گه له كه ى بیلايه ن بی. هیمن به هه موو هیزى خويه وه به شعر نووسين هه نگاوى ناوه ته ناو مه يدانى خه بات و تاسه ر به ره و ئاسوى روون دژى ناحه ق و دروو له گه ل هه ژارى و كو تيره وه رى گه له كه ى له خه بات كردن جيا ناكریته وه هیمن هه ر له
سه ره تاوه شاعيرى گه ل بووه

گه رچى من له ز نجيرو ته ناف و دارو به ند باكم نى يه
له ت له تم كه ن بم كوزن هیشتا ئه لیم كوردم ئه من

شاعيري گه ل له سلى 1942ز كه كومه له ى [ژ.ك]دامه زرا ئه ندامیكى هه ره چلاكى ئه و كومه له يه بوو. وه ك خوي دلی كومه له ى[ژ.ك]گورانیكى سه يري به سه رمدا هینا شه و و روژ له بيري كومه له دا بووم كه ئه ويش ئامانجى رزگاري كردنى نه ته وه كه مان بوو,له سه رده مى كوماري كوردستان له مهاباد ده وري دياري كراوي هه بوو, هه ر ده نگى دلیرى و شيعری و نووسه رى با لاده ستى ئه و كوماره بوه ,
هه ر به شاعری گه ل ماوه ته وه هه ورازو نشیوى ژيان و خه باتى گه ل له شعره كانى هیمن دا زور جوان دياره .

روله ى كوردم فیرى هه ورازو لیژم
تا زور بروم زياتر ئاره ق بریژم
كورتر ده بی ریگاى دوورو دریژم
ده روم به ره و ئاسو , به ره و ئاسوی روون
ده روم ده روم تا تروكى رزگار بوون

[زمانى شعرى هیمن]


زمانى هیمن زمانى كوردى په تى و جوانه .نه پره له وشه ى بیگانه و نه وشه ى ده ستكردى تیدايه . زمانه كه ى زمانى خه لكى كوردوستانه له له بنه ره تــــــــــــــدا هیمن خه لكى موكريانه به لآم به زاراوه ى موكريانى نه ى نووسيوه زمانى هیمــــــن نمونه ى زمان{ستا ندارد}ى كورديدا ته ئسيرى هه بووه ئه و جوره زمانه ى كه هیمن پیى نوسيوه ئه ده بى كوردييه و بی گومان له پیك هینانى زمانى كورديدپه سه ند كــــراوه وهه م نوسه رو شاره زايان لیى تیئه گه ن هه م كومه له خه لكى نه خوینه وار له زوربه ى شعره كانى هیمندا ئه وه نده وشه ى نه بيستراوى تیدايه كه خوینه ر سه رسام ده بیت و نا چاره بلی زمانى كوردي ده وله مه نده به لآم به داخه وه خزمه ت نه كراوه

[سروشتى و هیمن]

هیمن عاشقى كیو سروشت و ته لان و به نده ن و به ردى كوردستان بووه ته بيعه تى وولاته كه ى باش ناسيوه و له گه لى په روه رده بووه له ( به هارى لادی) (به هارى كوردستان )(شه نگه بیرى ) (فريشته ى په ريووه ) و زور شعرى تر نيشان ده دات كه له ناسينى جوانى كوردستان و ناساندنى ته بيعه تيدا شاره زاو ماموستايه جیگاى سه رسورمانيش نيه هیمن له گه ل ته بيعه تى گه وره بووه و جوانى كوردستان و سروشت و ديمه نه سه رنجراكیشه كانى ئيلهام ده رى هیمن بوون بو شيعر ،چونكه كه سیك ديمه نى كوردستان و ته بيعه ته كه ى بناسی نه ك له گه ليشيا تیگه لاو بیت مايه ى سه رنجدان و سه رسورمانه بويه هیمن به ناحه ق نازانی كه ده لی :

به هه شته كورده وارى من به هه شته

گه رچي تووشيره نجه روي و حه سره ت و ده ردم ئه من
قه ت له ده ست ئه م چه رخه سپله نابه زم مه ردم ئه من
من له زنـــــجير و ته ناف و دار و به ند بـــــاكم نيه
له ت له تم كه ن,بــمكوژن,هیشتا ئه لیم كوردم ئه من

رقي پيروزى

ده مگری, ءه مما له گرتووخانه رق ئه ستوور ترم
لیم ده دا,ئه مما له سه ر داواره واكه م ســــــوورترم
ده مكوژی,ئه مما به گژجه للا ده كه م دا دیمه وه
كوردم و نـــاتویمه وه , نــاتویمه وه ,نــاتویمه وه


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 10-15-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد


مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی سه ید محه‌ممه‌دئه‌مین شێخه لیسلامی، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه‌.
هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921ی زایینی(1300 ی هه تاوی)
له‌ گوندی لاچین-‌ی نزیکی شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه‌.

و له
شه وی18 له‌سه‌ر 1986.04.19 له‌ شاری ورمێ كۆچی دوایی ده‌کات. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 1986.04.19 ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌کرێت و له گۆڕستانی شاعیران له مه هاباد به خاک ئه سپێردرێت .

(1)

په یامی رانه گه یه ندراو


په یامی من به گوێی ئه م د ڵبه ره نازداره راناگا

نه سیم " بێ سیم" ده بینێ،شل ده بێ به م کاره راناگا


گوتی سه برت هه بێ دووباره دێمه و دیتنت ئه مما

له گورتی دا ته مه ن،وا دیاره به و دیداره راناگا


وه کوو په روانه ده وری لێ ده ده ن لاوانی خۆ وڵاتی

گوڵی ئێره به ژوانی بولبولی ئاواره راناگا


نه خۆش و ده رده دارو دڵ بریندارم،په رستارێک

به حاڵی ئه م دڵه پر ژان و و پر ئازاره راناگا


ده که ی ماچی ده م و لێوان ئه گه ر هێز و گورێکت بێ

ده نا جوانێک به ده ردی ئاشقی بێ چاره راناگا


هه تا کۆمتر ده بێ پشتم پتر هه ڵده کشێ مینی ژۆب

ئیتر ده ستم به داوێنی کچی ئه م شاره راناگا


ده بێ بولبول له من فێربێ غه زه ڵ خوێنی،به ڵام چبکه م

گرفتارم،چریکه م به و گوڵ و گوڵزاره راناگا


21\3\53



(2)


عیش و ئازادی


ئه‌گه‌ر چی شه‌وو دره‌نگه‌ ساقی بۆم تێکه‌ که‌مێکی تر

که‌ ووا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له‌ ناخمدا خه‌مێکی تر

له باده‌ ئه‌م ژه‌مه‌ تێرکه‌ منی تینووی جگه‌ر سووتاو
به‌ چی دیاره‌ که‌ ده‌بینم شه‌وێکی تر، ژه‌مێکی تر

ئه‌وه‌نده ‌ ده‌ر ده‌دارو بێ په‌ر ستارم که‌ پێم وایه:
له‌سه‌ر کێکی ته‌مه‌ن ، هه‌ڵناکرێ تازه‌ شه‌مێکی تر

گه‌لێکم رۆژگاری تاڵ و شیرین رابوارد، ئاخۆ
مه‌رگ مه‌ودا ده‌دا دیسان ببینم سه‌رده‌مێکی تر!

گه‌یشتمه‌ سه‌ر ترۆپکی ئاره‌زوو رۆژێ،که‌ چی روانیم:
له‌ پێشمدایه‌ زه‌رد و ماه و سه‌خت و ئه‌سته‌مێکی تر

هه تا چارشێو به سه ر تۆوه ده بینم نازه نینی کورد

به سه ر بیبیله که ی چاوی منا ده کشێ ته مێکی تر

نه‌ما (خانی)هه‌تا چیرۆکی عیشقی ئێمه‌ داڕێژێ
ده‌نا هێشتا له‌ کوردستان ده‌ژین (زین و مه‌م) ێکی تر

په پووله ی خۆشه ویستی من له شوێنێ ناگرێ ئارام

ده نیشێ و باڵی ده بزێوێ له سه ر سینه و مه مێکی تر


هه زار هێنده په رێشان و سیاچاره بژیم هێشتا

له نیو دڵدا هه مه ئاواتی خاڵ و په رچه مێکی تر


هه تاکوو دواپشوو رێبواری عیشق و ئازادیم

ئه گه ر بێجگه له ناکامیش نه بینم به رهه مێکی تر

که‌ فرمێسکم له‌سه‌ر روخساری کیژی دڵ شکاو بینی
گوتم: یاخوا له‌سه‌ر سوور گوڵ نه‌بینم شه‌ونمێکی تر

شه وێکی چاوه ڕوانت بووم،نه هاتی گیانه که م!ویستت

منی
دڵناسکی شاعیر بگێڕم ماته مێکی تر

خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم به‌ کانی ژینێدا نووسێم
ئه‌وه‌نده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه‌ نێو ده‌مێکی تر

به‌ تۆ چاره‌ی چلۆن ده‌کرێ ده‌رونی پڕ له‌ ناسۆرم
خه ساری بۆ ده که ی دوکتۆری زانا،مه رهه مێکی تر؟


به هار و گوڵ،کچ و مانگه شه ووشیعری ته ڕ و باده

له وه ی زیاتر جه نابی شێخ !گه ره کته عاله مێکی تر؟



(3)


کوردم ئه من


گه ر چی تووشی ڕه نجه ڕۆیی و حه سره ت و ده ردم ئه من

قه ت له ده س ئه م چه رخه سپڵه نابه زم ، مه ردم ئه من


ئاشقی چاوی که ژاڵ و گه ردنی پڕ خاڵ نیم

ئاشقی کێو و ته لان و به نده ن و به ردم ئه من


گه ر له
برسان و له به ر بێ به رگی ئیمڕۆ ڕه ق هه ڵێم
نۆ که ری بێگانه ناکه م تا له سه ر هه ردم ئه من


من له زه نجیر و ته ناف و داروبه ند باکم نیه

له ت له تم که ن ، بمکوژن،هێشتا ده ڵێم کوردم ئه من



(4)


رێژنه


تۆ به ڵێنیم پێ بده تا من به ره و ژوان ببمه وه

بمده یه ماچێکی ته ر له م لێوه با جوان ببمه وه


ده ستی له رزۆکم هه تا تێیدایه هێزی به ی گوشین

لێم گه ڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمه وه


شه نگه بێری!بسڕه وه فرمێسکی بێ شوانی ئیتر

ڕه نگه هێشتا له و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه وه


من گوڵی سه ر گۆڕی ئاواتی له مێژینه م به ڵام

رێژنێکم لێ بدا پێم وایه بۆ روان ببمه وه


شێخی سه نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه رگه ڕا

من خه ریکم بۆ کچه شێخێ په ژیوان ببمه وه


19\7\1978




(5)


چاویلکه


له و ده مه ی ڕا دڵم لێی داوه بۆ ژوان

من دێوانه ی چاوی جوانم ،چاوی جوان


گه رچی خه ڵکی وڵاتی چاو جوانانم

چاوی جوانم نه دی تێر به چاوانم


هه تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو

په چه و رووبه ند و چاشێوم دوژمن بوو


ئێستا پیرم و که وتوومه ته ئاوێلکه

چاوی جوانم لێ ون ده کا چاویلکه


20\1\1977



(6)


جوان ناسووتێ


دیم کچیکی له باری لادێیی

بۆ نوژ راده خا به ره ڵبێنێ


گوتم:ئه ی نازه نین که روخسارت

هه موو باخی به هاری خوا دێنێ!


بۆچی پێت وایه ئه و خودا گه وره

هێنده بێڕه حمه تۆش بسووتێنێ؟!



(7)


سنوور


ئه ی ئه و که سه ی ده تپه رستم و لێم ونی!

تۆ خودا نی ، تۆ خۆشه ویستی منی


له ئاسمان نی تا وێت رانه گا ده ستم

له قاف نی کاڵه ی ئاسنت بۆ هه ڵبه ستم


تۆی له من ون کرد و منی له تۆ دوور

ئه و بستۆکه ی دوژمن ناوی نا سنوور


به فرانباری1351



(8)


ره ق هه ڵاتم


من له داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئه حمه ق هه ڵاتم

من له ترسی زاق و زووقی ئه منیه ی چاو زه ق هه ڵاتم


کوا به خۆشی من به جێ دێڵم وڵاتی خۆشه ویستم؟

من له ترسی زلله وو باتووم و دار و شه ق هه ڵاتم


هه ر به پێیان و کۆمه کۆمه گه یمه ئه م وڵاته

ره نگه پێت وا بێ به سواری مایینی گوێ له ق هه ڵاتم!


" نۆکه ری بێگانه ناکه م "هاته جێ فه رمایشی خۆم

وا له برسان و له به ر بێ به رگی ئیمڕۆ ره ق هه ڵاتم


1347


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 10-15-2013 در ساعت 04:49 PM
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 10-15-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



(9)

موو ناپسێنم


ئه من ده مگوت له دنیا تا بمێنم

له به ر که س ئه سته مه سه ر دانه وێنم


که چی ئێستا له داوی بسکی تۆدا

گرفتارم گوڵم ! موو ناپسێنم




ژیانم پڕ له ره نجه و نامرادی

به هه ڵکه وتیش نه هاتم تووشی شادی


دڵم هێند ته نگه هه ر جێی تۆ ده بێ و به س

ئه تۆش مه حکوومی حه بسی ئینفرادی




قه رار بوو بێی له گه ڵ خۆت شادی بێنی

نه هاتی ، گه رچێ پێت دابووم به ڵێنی


له ناو کوردا نه بوو په یمان شکاندن

له کوێ فێر بووی گوڵم په یمان شکێنی؟




ئه گه رچی رۆیی ،قه ت ناچی له یادم

ده که م یادت ، به یادی تۆوه شادم


که بارگه ت بۆ هه وار تێکنا عه زیزم

شکا ئه ستوونده کی تاوڵی مرادم




شه وانه هاونشینی جامی باده م

به باده با په ژاره و خه م به باده م


که ده ستی رۆژگار بایدا سه ری من

سه ری شووشه ی شه راب وا چاکه باده م



(10)


گریانی نیوه شه و


شه وانه ئه و ده مانه ی شه و ده گاته کاتی نیوه ی شه و

خه ڵک نووست و له چاوی من که سه ر دیسان ره واندی خه و


سکووتێکی به سام سه رتاسه ری ئه م دێیه داده گرێ

ده ڵێی هه ر زینده وارێکی هه یه له و دێیه دا ده مرێ


‌له هیچ لا خشپه یه ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ

به ئه سپایی له ماڵ دێمه ده رێ،ده خوشم وه کوو نیسێ


ته ک وته نیا به ئارامی ده چم بۆ گرده که ی به ر دێ

به دڵته نگی و کز و خه مناکی راده کشێم له سه ر به ردێ


ده که م جار سه یری ئه ستێران و هه ڵده مژم شنه ی شه و با

شه و بێده نگی چه ن خۆشه ، هه میشه خۆزگه هه ر شه و با


وه کوو ئاواڵی چاک ئه ستێره کان گوێ راده دێرن بۆم

هه تا بۆیان به یان که م موو به موو رازی ده رونی خۆم


کوڵم هه ڵده ستێ ئه و جاره و له به ر ده ردم ده ناڵێنم

هه تا ئاوری دڵم ده کوژێته وه ئه سرین ده بارێنم


شه وانه گه ر نه که م ئه و شیوه ن و ناڵین و گریانه

ده سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه م جه رگه بریانه


به ڵێ گریانی نیوه ی شه و ده کا ناسۆری دڵ مه رهه م

کوڵ و کۆم داده مرکێنێ و به جێ دێڵێ دڵی من خه م


1327- شیلان ئاوێ




(11)



ئێواره ی پاییز


له ئاسۆیه کی دووره ده ست

ئاوابوو زه رده پاییزی


ده تگوت بووکێکی بێ نازه

په رده جێ دێڵێ به زیزی


په ڵه هه ورێکی چڵکنه

گرتی سووچێکی ئاسمان


گه ڵای زه ردی دارێک وه ری

زریان بردی به ره و نه مان


جووتێک کۆتری سه ر به کڵاوه

هه ڵکور ماون
له سوانه یه ک

دیاره له و
ده ورو به رانه
پێیان شک دێ هێلانه یه ک


پاساری سه رداری کۆڵان

فڕه و جیکه یان لێ برا


قه ل فڕی فڕی تا ون
بوو
هه ر روو ڕه شیی خۆی پێ برا


شه پۆلێک موسیقای به سۆز

هات رابوارد به بن گوێمدا


شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه

له ناخی د ڵی توێ توێمدا


ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور

بار به رێکی درێژی رووت


ده رگی دووکانی گاڵه دا

مام حاجی و به ره وماڵ بزووت


نازدارێکی چارشێو به سه ر

به ته نیشتمدا تێپه ری


به غار هات و توند قیژاندی

رووته ڵه یه ک به
به د فه ڕی

که مێک راوه ستا جا رابورد

ئه و لاوه ی جاده ی ده پێوا


دیاربوو خێسێکی دابوویه

ئه و شۆخه له بن چارشێوا


کیژێک خۆی له ژوور کوتاوه

ده رکه ی حه و شه که ی پێوه دا


ئیتر شوێنه واری جوانی

به دی ناکه م له نێوه دا


تا تاریکان په یدا ده بێ

چۆڵ و چۆڵتر ده بێ جاده


نه دێته ده ر کیژی له بار

نه راده برێ لاوی ساده


هه وا بوولێڵه، ئاو لێڵه

گوڵ سیس بووه،گه ڵا زه رده


ته نانه ت ره نگی گۆڕاوه

ئه م دیوار و دار و به رده


ته ماشای هه ر شتێ ده که م

ره نگی پاییزی گرتووه


جوانی خۆی لێ شاردوومه وه

دزیوی ریزی گرتووه


چاوم له ئاسمان بڕی

دڵم هێنده ی دیگه گیرا


گه لێک بیروه ری کۆنم

له پڕ هاتنه وه به بیرا


ئارام - ئارام به لۆژه لۆژ

ئه وا به ره و ماڵ بوومه وه


نه که س له پێشمدا ده ڕوا

نه که س دیاره به دوومه وه


نانا نارۆم، مه له ی ده که م

له نێو ده ریای مه ندی خه یاڵ


داهێزاو و روو گرژ ،
تووڕه
دڵ پڕتاسه ، مێشک به تاڵ


ئاخ! دیسان رووپه ڕێک دڕا

له رۆژ ئه ژمێری ته مه نم


ئاخ،دیسان شه و داهاته وه

من هه روا دووره ته مه نم!


ئاخ ! دیسان چوومه ژێر باڵی

ره شی شه وگاری ته نیایی


ئاخ ! ده بێ دیسان بچێژم

ژه هراوی تاڵی جودایی


ئاخ،دیسان ده بێ رابوێرم

له ژوورێکی ساردو سردا


ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم

تا به یان له نوێنی شڕدا


ده رۆم، ده ترسم، ده له رزم

له په لاماری مۆته ی شه و


داد له ده س ئه م دڵه ی به خه م

وای له ده س ئه م چاوه ی بێ خه و


ده رۆم تا سه ر پێکه وه نێم

ده گه ڵ زام
و ده رد و ئێشم

ده رۆم تا شه وێکی پاییز


من شه و نخوونی بکێشم


###


له دوور قاقایه کم گوێ لێ بوو

ده تگوت گول له م پێوه ده نێ


چۆن به ئێواره ی پایزیش

ئی وا هه یه پێ بکه نێ؟


خه یاڵم ببوو به وشه

نه مزانی که س به دوامه وه


ده نگێکی له رزۆک و نه رم

به سپایی جوابی دامه وه:


«به ڵێ هه ن و یه کجار زۆرن

بازرگانی فرمێسک و خوێن


به ڵێ هه ن و و پێ ده که نن

به سه ر به هه ش، به مل به کوێن


به ڵێ هه ن و پێ ده که نن

به من، به تۆ، به هه زاران


به داخی باوک کوژراوان

به هه نیسکی هه تیو باران


به نه زانی، به نه خۆشی

به تاریکان،به شه و زه نگ


به زنجیر ،به ته ناف ، به دار

به گرتوو خانه ی ته ڕ و ته نگ


به بۆ کڕووز، به چڕه دووکه ڵ

به هاڵاو، به گڕ ،به ئاگر


به ته م ،به مژ،به هوڕه، به دۆک

به توفانی وڵات داگر


به بوومه له رزه ، ره شه با

به سووتمان و زیان و زه ڕ


به هه رچی خراپ و شوومه

به گشت ده سکردی خوای شه ڕ


به ناڵه ، به کوڵ ، به گریان

به سینگ کوتان ، به روو رنین


به به رگی ره ش، به چاوی سوور

به گۆڕ خانه ، به کۆڕی شین


به که لاوه ، به کونده بوو

به دیواری هه رس هێناو


به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ

به ئانیشکی پینه کراو


###
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:22 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها