شوانه
دێته گوێم ئاهه‌نگێكی خۆش
شادی هێنه خه‌فه‌ت به‌ره
تاره؟ یێوڵۆنه؟ یا سازه؟
جاوه‌ره گوێی بۆ ڕادێره
كه به‌و مانگه شه‌وه جوانه
په‌نجه ده‌بزێوی له بلوێر
شادی به كه‌یفی بێ خه‌می
وه‌ك من له داخا نامری
لای نیوه‌شه‌و كاتی خه‌وێ
تێ تووڕێنه له‌و بلوێره
په‌نجه له بلوێر ببزێوه
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه
نیوه‌شه‌وه دونیاخامۆش
ئاهه‌نگێكی گیان په‌روه‌ره
ئاهه‌نگێكی دڵنه‌وازه
نا نا ئاهه‌نگی بلوێره
هه‌زار خۆزگه‌م به خۆت شوانه
دانیشتووی له سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
ئاغاش به نۆكه‌ر ناگری
توخوا شوانه هه‌موو شه‌وێ
له‌و كێوو نواله زه‌نوێره
له سه‌ر تروپكی ئه‌م كێوه
با كێوه‌كه ده‌نگ داته‌وه
هێمن
من ده‌ڵێم
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم
عه‌قڵ ده‌ڵێ ناقه‌سه‌به‌ی شۆڕشی مه‌ستانه نه‌چی
من د‌ڵێم نووخته‌یی ئه‌و ڕ‌ه‌وزه‌یی ڕیزوانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا ڕه‌شه جێ ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سكه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ر به سه‌ری تێك چووه وێرانه نه‌چی
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنونانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌ركه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم
ئه‌و د‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ كون كونه جێگه‌ی سه‌ره په‌یكانه نه‌چی
له‌و هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سوڕما كامیل
من ده‌ڵێم جوانه بچم ئه‌و ده‌ڵێ واجوانه نه‌چی
كامیل ئیمامی
له باغی ساوا
یاره جوانه‌كه‌م، گوڵی شۆخ و شه‌نگ
خنجیلانه‌كه‌م، دڵ گۆشه‌ی ده‌م ته‌نگ
له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه
په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه
سه‌ر كوڵمه‌ی گه‌شت، به‌ره‌و به‌ری گوڵ
خوا دوایه به‌شت، گشت نیازی دڵ
له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه
په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه
زه‌رد و بێ تینم، شه‌تڵی خوێناویم
خه‌ریكی شینم، تانه له چاوم
له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه
په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه
زانیت ده‌مرم، به‌و به‌ژنی باریك
رزگارت كردم، له ژیابی تاریك
له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه
په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه
ئه‌وشۆ وادیاره قه‌دری دڵانه
جه‌نگه‌ی به‌هاره مانگی گوڵانه
له باغی ساوا پاوانه‌ی سینه
په‌نجه‌م سه‌رگه‌رمی لیمۆ كوشینه
هه‌ژار
كاتی به‌هاره
كاتی به‌هاره چاوه‌كه‌م بێ پچینه باغی دوو به‌دوو
گوڵ بچنین به هه‌ردوو ده‌ست بێینه سه‌ماو جستجوو
ساقی به هه‌ڵپه‌ڕینه‌وه دێت و ده‌چێ له‌نێو چه‌مه‌ن
غونچه به پێكه‌نینه‌وه دڵ ده‌فرێنێ زوو به زوو
بولبول و قومری هه‌ر ته‌ره‌ف سازی ته‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه‌چی
له شاخی گوڵ له داخی دڵ خۆ ده‌نوێنێ كوونده بوو
عه‌ر عه‌ر و سه‌رو ناره‌وه‌ن پاكی به‌ده‌م نه‌سیمه‌وه
به‌ڕه‌قسوو زه‌وقوو شه‌وقه‌وه دێن و ده‌چن به ئاره‌زوو
ئه‌ده‌ب دڕا ده‌فی له‌به‌ر ته‌ڕه‌ب له باغ و گوڵشه‌نا
له‌لای به‌شه‌ر له بۆ دوا نه‌ما حه‌یاو ئابڕوو
خۆشییه كه‌یفه شادییه به‌زمه هه‌رایه چۆپییه
به‌عه‌شقی بووكی بولبوله غونچه‌كه بوو كه دڵ خه‌سوو
ڕاز و نیازی دڵ ده‌كه‌ن بولبول و قومری پێكه‌وه
هه‌ردووك به فكری بیكره‌وه غونچه ده‌ده‌ن به‌یه‌ك به‌شوو
هه‌ر به‌ته‌نێ ئیمامی‌یه بێ به‌ش و به‌هره مایه‌وه
خه‌رمانی غه‌م به‌با ده‌كا ده‌نكی ئه‌سه‌ف ده‌كا به توو
كامیل ئیمامی
شه‌و
نووری ڕوخسارت وه‌ده‌رخه ده‌ردی بێ ده‌رمانه شه‌و
زوڵمه‌تی زولفت له‌سه‌ر ڕووته له ڕۆژ میوانه شه‌و
دوێ شوكر مه‌ردانه من ڕێم برده ناو زۆلفی ره‌شی
تا بزانن ئه‌هلی موڵكی دڵ قه‌ڵای مێردانه شه‌و
هه‌ر له مه‌غریب تا به‌یانی بێ وچان دێت و ده‌چێ
هه‌ر له‌دووی خورشیدی خاوه‌ر وێڵ و سه‌رگه‌ردانه شه‌و
قه‌دری شه‌و چابگره عاشق شه‌مع و په‌روانه ده‌لێن
سۆز و گریه‌ی شه‌مع هه‌ر شه‌و سووتنی په‌روانه شه‌و
كوێر و نابینایه ئێستا ئه‌و له داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیه ڕه‌شپۆش و فه‌قیر و مات و به‌سته‌زمانه شه‌و
عاشق و مه‌عشووق له ڕۆژ دا خۆ ده‌پارێزن له خه‌ڵك
گه‌ر په‌نای چاكت ده‌وێ بۆ ئه‌و دڵه بڕوانه شه‌و
هه‌سته كامیل به‌سیه بێداری بڕۆ لێی وه‌ركه‌وه
تا وڵات بێده‌نگ و باسه و تا له ڕۆژ میوانه شه‌و
كامیل ئیمامی