بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 11-05-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


مصطفی بارزانی نه‌مر


موسته‌فا بارزانی یه‌کێک بوو له‌ سه‌رکرده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ هه‌ره‌ ناسراوه‌کانی کوردو ، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، کاتێ کۆچی دوایی کرد له‌ 1/3/1979 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی . ملیۆنه‌ها کوردو غه‌یره‌ کورد به‌ گریان و ڕۆڕۆ خوداحافیزییان له‌ ته‌رمی پیرۆزی کرد ، یادگارییه‌کانی له‌ دڵی هه‌موو کوردێک ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ پشتگیریی له‌و ئامانجانه‌ ده‌که‌ن که‌ بارزانی نه‌مر به‌ درێژی ژیانی خۆی بۆی تێده‌کۆشین .

بارزانی هه‌تا هه‌تایه‌ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و ناودار له‌ مێژووی کورددا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌و هه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و نموونه‌ی که‌ڵه‌ پیاوێک ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ گه‌نجی ئه‌مڕۆی کورد که‌ پشت قایمن به‌ گیان و کۆڵنه‌دان و نه‌رمی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ که‌ هیچ کاتێک له‌ په‌یوه‌ست بوونی خۆی به‌ تێکۆشانی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاشتی و ئازادی و دیموکراتی درێغی نه‌کردووه‌و نه‌هه‌ژاوه‌ .

· له‌ ڕێکه‌وتی 14/03/1903 له‌ گوندی بارزان هاتۆته‌ دنیاوه‌.
· له‌ ساڵی 1906 له‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ، له‌ به‌ندیخانه‌ی موصڵ له‌گه‌ڵ دایکیدا زیندانی کراوه‌ .
· له‌ نێوان ساڵی 1917-1919 شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی برا گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ شێخ عبدالرحمن شه‌رناخی دا ، بۆ کاروباری شؤڕش ده‌ینێرێته‌ کوردستانی تورکیا و ، له‌وێ له‌ ( موش ) چاوی به‌ شێخ عبدالقاهری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران ده‌که‌وێ .


· له‌ ساڵی 1919 به‌فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د به‌ سه‌رۆکایه‌تی هێزێکه‌وه‌ ده‌چێته‌ هاواری شؤڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر ، به‌شێک له‌ هێزه‌که‌ له‌ دۆڵی ( بیاو ) وه‌ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له‌ ناوچه‌ی ( باڵه‌که‌ ) وه‌ ده‌ڕۆن . له‌ڕێگا تووشی شه‌ڕ و شۆڕی عه‌شیره‌ته‌ دۆسته‌کانی ئینگلیز ده‌بێ و چه‌ندین شه‌هید ده‌ده‌ن ، تا به‌رایی هێزه‌کانی ده‌گاته‌ ناوچه‌ی سلێمانی ، شۆڕش کۆتایی دێت و شێخ مه‌حموود خۆیشی به‌ دیل ده‌گیرێت .


· له‌ نێوان ساڵی 1920-1921 دا له‌گه‌ڵ هێزێکدا ده‌چێته‌ هاواری ( ئه‌ندارێک ) پاشای ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ تورکیا و پاشاو چه‌ندین ئه‌رمه‌نیش له‌ کوشتاره‌که‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کانی تورکیا ڕزگار ده‌که‌ن و ئه‌ندارێک پاشاو خێزانه‌که‌شی ده‌گه‌یه‌ننه‌ سوریاو خۆشیان تا ده‌گه‌نه‌وه‌ زاخۆ ( 14 ) شه‌هید ده‌ده‌ن .
· 09/12/1931 له‌ ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می بارزان دا ، له‌ شه‌ڕی ( به‌رقی به‌گ ) دا ، به‌ هه‌شتا بارزانیه‌وه‌ سوپای ده‌وڵه‌تی شکاند و زیانی ( 126 ) کوژراوی به‌ دوژمن گه‌یاند به‌رامبه‌ر به‌ پێنج شه‌هید .

· 22/06/1933 دا که‌ حکومه‌تی تورکیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌‌گیرێ و ته‌سلیم به‌ حکومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه‌ ، مسته‌فا بارزانی نه‌مر به‌خۆی و خێزانه‌ بارزانییه‌کانه‌وه‌ ، به‌ یارمه‌تی برا کورده‌کانی تورکیا خۆی ده‌رباز ده‌کاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ی بارزان ، حکومه‌تی عێراقیش ناچار ده‌کا له‌ کۆتایی ئابی 1933 دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی یش ئازاد بکات و بیگێڕێته‌وه‌ بارزان .
· له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 1936 دا ، که‌ بۆ ووتوێژ ده‌چێته‌ موصڵ له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌لای موته‌سه‌ریفی ئه‌وسای موصڵ ده‌مان خوارد ده‌کرێ ، به‌ موعجیزه‌ له‌ مه‌رگ ڕزگاری ده‌بێ پاش دوو هه‌فته‌ی بێهۆشی ، هه‌ر له‌ کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆی و شێخ ه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ی و هه‌موو خێزانه‌ بارزانیه‌کان ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌و له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن .


· 12/07/1943 بارزانی نه‌مر پاش چه‌ندی ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ست به‌سه‌ری ، به‌ یارمه‌تی حیزبی هیوا و چه‌ند که‌سانێکی نیشتمان په‌روه‌ر له‌ سلێمانی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌گاته‌ ( شنۆ ) ی کوردستانی ئێران . هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئێران ، هه‌ریه‌که‌یان ( 50.000 ) هه‌زار دینار پاداشت بۆ سه‌ری بارزانی نه‌مر ته‌رخان ده‌که‌ن ، به‌ڵام بارزانی له‌ 28/07/1943 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌ی بارزان و له‌ ماوه‌ی دوو مانگ دا پتر له‌ دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ کۆده‌بێته‌وه‌ و شۆڕشی 1943-1945 بارزان ده‌ستی پێکرد.
· 02/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( شانه‌ده‌ر ) .
· 12/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( خێرۆزۆک ) .
· 06/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( گۆڕه‌توو ) .
· 10/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌زنه‌ ) .
· 29/11/1943 ده‌ستپێکردنی ووتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت .
· 15/01/ 1945 لیژنه‌ی ( ئازادی ) پێکدێنی .
· 25/08/1945 شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه‌ .
· 05/09/1945 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( مه‌یدان مۆریک ) له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ پێنج شه‌هید ، ده‌وڵه‌ت ( 80 ) دیل و (480) کوژراو به‌جێ ده‌هێڵێت .
· ‌ 11/10/1945 کشانه‌وه‌ بۆ کوردستانی ئێران .
· ‌ 29/04/1946 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( قاراوا ) له‌ ناوچه‌ی سه‌قز و به‌رگری کردن له‌ کۆماری کوردستان ، له‌م شه‌ڕه‌دا (80) سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای ئێرانی کوژران و (120) یشیان لێ به‌دیل گیرا به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی بارزانی هیچ زیانێکیان لێ بکه‌وێت .


· ‌ 15/05/1946 شه‌ڕی گه‌وره‌ی ( مل قه‌ره‌نی ) یا ( مامه‌ شاه ) .
· ‌ 16/08/1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی دامه‌زراند .
· هه‌فته‌ی یه‌که‌می 03/1947 شه‌ڕی ( نه‌لۆس ) .
· 13/03/1947 شه‌ڕی به‌ره‌ی ( شنۆ و نه‌غه‌ده‌ ) .
· 24/03/1947 شه‌ڕی ( قارنه‌ ) له‌ ناوچه‌ی خانه‌.
· 25/03/1947 شه‌ڕی _ هه‌ڤرس- هه‌له‌ج ) ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ .
· 03/04/1947 شه‌ڕی نێرگێ ( به‌ری زه‌ر ) . بارزانی نه‌مر خۆی به‌ سووکی بریندار بوو .
· 19/04/1947 دێته‌وه‌ ناو خاکی عێراق .
· ‌ 25/05/1947 ده‌گاته‌ گوندی ( با ) له‌ کوردستانی تورکیا .
· ‌ 27/05/1947 ده‌گاته‌ گوندی ( جێرمێ ) له‌ کوردستانی ێران .
· ‌ 09-11/06/1947 شه‌ڕی چیای ( سوسز ) و ده‌شتی ( ماکۆ ) ، ئه‌م شه‌ڕه‌ سێ شه‌وو سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به‌بێ وه‌ستان سوپای ئێران تۆپ و فڕۆکه‌ و تانکیان تێدا به‌کار هێنا ، سوپای ئێران ده‌مێک پێشتر خۆیان بۆ ئاماده‌ کردبوو ، به‌ڵام بارزانییه‌کان شکاندیانن و جگه‌ له‌ سه‌دان کوژراو ( 271 ) که‌سیشیان به‌دیل گرتن .
· له‌ ڕۆژی 18/06/1947 دا ، بارزانی نه‌مر دوا که‌سی هێزه‌که‌ی بوو له‌ ئاوی ( ئاراس ) په‌ڕیه‌وه‌ چووه‌ نێو خاکی سۆڤێته‌وه‌ .
· 29/09/1947 بارزانی نه‌مر له‌ شاری ( نه‌خچه‌وان ) ی که‌ناری ه‌رمینیاوه‌ گوێزرایه‌وه‌ بۆ شاری ( ماکۆ ) ی پایته‌ختی کۆماری ئازه‌رباینجان .


· 19/01/1948 له‌ کۆنفرانسێکی گشتیدا که‌ هه‌موو کورده‌ ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران ئاماده‌ی ببون ، سه‌رکردایه‌تی سیاسی هاوبه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هڵبژێردراو بارزانی به‌ سه‌رۆکی ه‌و سه‌رکردایه‌تییه‌ هه‌ڵبژێردرا .
· 29/08/1948 خۆی و هه‌ڤاڵانی له‌ ( باکۆ ) وه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ شاری ( تاشقه‌ندی ) پایته‌ختی کۆماری ئۆزبه‌گستان .
· 13/03/1949 بارزانی نه‌مر له‌ هه‌ڤاڵانی داده‌بڕن و خۆی و ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری ( چه‌مبای ) له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ۆرال و له‌وێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ .
· 01/10/1951 ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه‌ تاشقه‌ند .
· له‌ مانگی ایاری 1953 ( ستالین ) ده‌مرێ و ( خرۆشۆف ) دێته‌ سه‌رکار ، بارزانیی ده‌گوێزرێته‌وه‌ ( مۆسکۆ ) و چه‌ند جارێکیش چاوی به‌ ( خرۆشۆف ) ده‌که‌وێ .
· 06/10/1958 پاش شۆڕشی ته‌مووز و ، پتر له‌ دوانزه‌ ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری گه‌یشته‌وه‌ به‌غدا .
· له‌ سه‌ره‌تای 1960 به‌یه‌کجاری گه‌ڕایه‌وه‌ بارزان .
· 11/09/1961 شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول ده‌ستی پێ کرد .
· 11/03/1970 دا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق به‌ده‌ست هێنا .


· 29/09/1971 ناحه‌زانی کورد و کوردستان پیلانێکی مکۆم و نه‌خشه‌ بۆ کێشراوی وردیان بۆ نایه‌وه‌ ، به‌ موعجیزه‌ لێ ی ڕزگار بوو .
· له‌ ئاداری 1974 ده‌ستی دایه‌وه‌ شه‌ڕی به‌رگری .
· له‌ ئاداری 1975 له‌ ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنه‌ ناوزڕاوه‌که‌ی جه‌زایر و ئه‌و پیلانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی که‌ دژ به‌ شؤڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن کرا ، به‌ خۆی و سه‌دان هه‌زار کوردی عێراقه‌وه‌ چووه‌وه‌ کوردستانی ئێران .
· 01/03/1979 له‌ ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ کۆچی دوایی کرد .
· 05/03/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ کوردستانی ئێران له‌ شاری ( شنۆ ) له‌سه‌ر سنووری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا .
· 06/10/1993 هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران بارزانی نه‌مر و ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو له‌ ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار بۆ کوردستانی عێراق ، که‌ له‌ پێنجوێنه‌وه‌ تا سلێمانی و هه‌ولێر و ناو په‌رله‌مانی کوردستان و تا به‌خاک سپارنیان له‌ بارزان ، به‌ سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ هه‌موو چین و توێژ و که‌رتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئایینی و که‌سایه‌تی کورد تورکمان و ئاشووری و عه‌ره‌ب له‌ پێشوازیدا بوون
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 11-05-2010 در ساعت 02:20 PM
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها