بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #2  
قدیمی 06-19-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



پرسه‌ نامه

به‌بۆنه‌ی مه‌رگی دڵته‌زێنی هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، به‌ڕێز
ئیبراهیم موحه‌مه‌د ی خوَشه‌ویست و هاوڕێم ، ماته‌مینی
هاوخه‌می خوًم ده‌رده‌بڕم و له‌ناخمه‌وه‌ ، به‌ده‌م هه‌نسک و ئاهی سه‌رده‌وه‌
سه‌رخۆشی له‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردو به‌تایبه‌تیش له‌ سه‌رتاپای خێزانه‌
هونه‌رمه‌ندو کوردپه‌روه‌ره‌که‌ی خوالێخۆشبوو ده‌که‌م.
له‌گه‌ڵتاندا خه‌م بۆ مه‌رگی ئه‌و ده‌چێژم
له‌گه‌ڵتاندا فرمێسکی وه‌فا ده‌ڕێژم .
له‌گه‌ڵتاندا له‌سه‌ر گۆڕی
سه‌ری ڕێزوخۆشه‌ویستی
خۆمی بۆدا ده‌نه‌وێنم
له‌گه‌ڵتاندا
تۆوی داخێک بۆهه‌میشه‌
له‌ناخی خۆمدا ده‌چێنم
ئه‌ی هاوڕێ دێرینه‌که‌م :
ئێستاش منی دوور له‌ وڵات و منی دوور له‌ به‌شداریکردن له‌ به‌گۆڕسپاردن و پرسه‌ی
مه‌رگی له‌پڕی تۆدا ، بێجگه‌ له‌ شیعره‌ که‌ی خۆم ( ئێمه‌ گیانێکن له‌دوو جسته‌دا )
هیچ دیاری یه‌کی جوانتر و گه‌وره‌تری دیکه‌م نیه‌، تاپێشکه‌شی ڕۆح و ده‌نگی
هه‌میشه‌ زیندووی تۆی بکه‌م.
ئه‌و شیعره‌ی که‌ به‌ ئاواز و ده‌نگی تۆوه‌ سه‌ری کرد به‌ ، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیم نه‌کردبێت ،
گه‌لێ گه‌لێ ماڵی کوردا و بوو به‌وێردی سه‌رزمانی پیر و گه‌نج و مناڵانی زیاتر
له‌ سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی .
من ته‌نیا شیعرێک بووم ، به‌ڵام تۆ ده‌نگ و ئاواز و به‌سته‌ بووی .

گۆڕه‌که‌ت ماچده‌که‌م
هاوڕێت : ڕه‌زا حه‌مه‌ 4/ 5/ 2005 کۆلۆنیا/ ئه‌ڵمانیا



په‌یمان

ئـێمه‌ گیانێکیـن له‌ دوو جه‌سته‌دا
وه‌ک شیعر و ئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا
دنیا ناتوانێ لێکمانکاته‌وه‌
مه‌گه‌رخوا بوَخوَی بمانباته‌وه‌
ئێمه‌ په‌روه‌رده‌ی یه‌ک خۆڵ و ئاوین
بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆیه‌ک پێناوین
له‌نـاو یـه‌کتردا توواویـنـه‌وه‌
ڕێبواری یه‌ک ڕێین جیانابینه‌وه‌
په‌یمانمانداوه‌ تا له‌ ژینا بین
بۆته‌نها ساتێ بێ یه‌کتر نابین
ئه‌گه‌ر له‌ودنیاش زیندووبینه‌وه‌
هه‌ر وه‌کو ئێستا یه‌کئه‌گرینه‌وه‌
یه‌ک بۆیه‌کتری خۆراکی گیانین
له‌ ته‌نگانه‌دا بۆیه‌ک قوربانین
عشقی پیرۆزی ئێـمـه‌ وه‌هایه‌
هه‌تا خواوه‌ندیش لێمان (ڕه‌زا ) یه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها