بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

 
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
Prev پست قبلی   پست بعدی Next
  #11  
قدیمی 04-30-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض دایك .. له‌ روانگه ی ناودارانه‌وه‌


دایك .. له‌ روانگه ی ناودارانه‌وه‌


(*) دایك له‌ هه‌موو گیانه‌وه‌رێك پیرۆزتره‌ .
« كۆلێریدچ »

(*) له‌ جیهان دا ، سه‌رینێك نییه‌ ، كه‌ له‌ باوه‌شی دایك نه‌رمتر بێت .
« شكسپیر »

(*) ئه‌گه‌ر دنیا له‌ چنگێك دا بوایه‌ و ، دایكم له‌ چنگه‌كه‌ی تری دا ، دایكم هه‌ڵده‌بژارد .
« جان جاك ڕۆسۆ »

(*) دایك به‌ ده‌ستی ڕاستی لانك ڕاده‌ژێنێ و ، به‌ ده‌ستی چه‌پیشی دنیا ڕاده‌وه‌شێنێ .
« ناپلێۆن »

(*) له‌ شاكاره‌ جوانه‌كانی كردگار دڵی دایكه .
« ئه‌ندریه‌ گرێستری »

(*)‌ دایكم دروستی كردم .
« تۆماس ئه‌دیسۆن »

(*) دایك هه‌موو شتیكه‌ له‌ ژیان دا ، دڵده‌ره‌ویه‌ له‌ له‌ ماته‌مینی دا ، هیوایه له‌ بێ ئومێدی دا ، هێزه‌ له‌ لاوازی دا .‌
« جوبران خه‌لیل جوبران »

(*) به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكان دایه‌
« محه‌مه‌د ــ د . خ »

(*) ده‌ڵێن به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایك دایه‌ ، منیش ده‌ڵێم دۆزه‌خیش له‌ژێر پێی دایك دایه‌ .
« مارك توین »

(*) هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ من پێیان گه‌یشتووم و ، ئه‌و پله‌ و پایه به‌رزییه‌ش كه‌ هیوای پێ گه‌یشتنی ده‌خوازم ، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دایكی په‌ریزاده‌م .
« ئابراهام لینكۆڵن »

(*) له‌ به‌رزترین چیا دا له‌ سێداره‌م بده‌ن ، ده‌زانم كه‌ كێ به‌ دوامه‌وه‌یه‌ .. له‌ قووڵترین ده‌ریا دا بخنكێم ، ده‌زانم كه‌ كێ به‌ دوامه‌وه‌یه‌ .. هه‌ر دایكمه‌ .
« لیلینگ »

(*)‌ له‌ دنیا دا یه‌ك كه‌س هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژن باشتره‌ .. ئه‌ویش دایكه‌ .
« شاڤر »

(*) شانازی ئه‌و هه‌موو پایه‌ به‌رزییه‌ی پێی گه‌یشتووم .. ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دایكم .
« جۆن ئاده‌میز »

(*) مرۆڤه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌كان ، هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ن كه‌ دایكیان به‌ باشی په‌روه‌رده‌ی كرددون .
« كیم ئیل سۆنگ »

(*) دایك مۆمێكی پیرۆزی بێ هه‌وا و میهره‌بانه‌ ، شه‌وانی ژیان ڕووناك ده‌كاته‌وه‌ .
« لی شین »

(*) دڵی دایك قوتابخانه‌ی منداڵه‌ .
« بێتشه‌ر »

(*) دایك نه‌بوایه‌ ، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ده‌بوو ، نه‌ته‌وه‌كان به‌ دایكه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ن .
« خه‌لیل مه‌تران »

(*) ئه‌گه‌ر دایك نه‌ ده‌مرد ، كه‌س به‌دبه‌خت نه‌ ده‌بوو .
« محه‌مه‌د حیجازی »

(*) دایه‌ گیان ، من ڕووحم نییه‌ ، ڕووحی تۆیه‌ له‌ گیانمدا .
« جان جاك ڕۆسۆ »

(*) دایك ناتوانێت نهێنییه‌كانی كچه‌كه‌ی بدركێنێت ، چونكه‌ خۆشی له‌ته‌مه‌نی ئه‌ودا ، هه‌مان نهێنی هه‌بووه‌ .
« مۆریس گارسۆن »

(*) به‌ دایكی وت : تۆ خاتوونی منی .. من خۆشتم ده‌وێ ، به‌رز ڕاتده‌گرم ، من قه‌رزاری تۆم ، به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ منیان كرد به‌ من .
« مازنی »

(*) با سه‌ر بۆ گه‌وره‌یی ئافره‌ت دابنه‌وێنین ، ئافره‌ته‌ موسا و عیسا و محه‌مه‌دی خستۆته‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌ویشه‌ كه‌ گه‌وره‌ پیاوان دێنێته‌ دنیاوه‌ .. جیهان به‌ هه‌رچییه‌كه‌وه‌ بنازێت ، له‌دایكه‌وه‌یه‌ .
« مه‌كسیم گۆرگی »

(*) له‌ ڕۆژی جه‌ژنی دایكان دا ، بیر له‌ دایكت و خه‌سووت بكه‌ره‌وه‌ .
« جاكسۆن براون »

(*) خۆشه‌ویسترین كه‌سم دایكمه‌ ، ئه‌و ڕووحی خویم پێشكه‌ش ده‌كات .
« مه‌عروف ڕه‌سافی »

(*) دایك قوتابخانه‌یه‌كه‌ ، گه‌ر پێی بگه‌یه‌نیت ، گه‌لێكی ڕه‌سه‌نزاده‌ پێ ده‌گه‌یه‌نێت .
« ئه‌حمه‌د شه‌وقی »

(*) جوانترین شیعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ، لایه‌ لایه‌ی دایكه .
« لامارتین »

(*)‌ وێنه‌ی كاتی گه‌نجی دایك و باوكت له‌ چوارچێوه‌یه‌كی زیویین دا هه‌ڵبواسه .
« جاكسۆن براون»‌

(*) دایك ببینه‌ و ، دوێته‌ بخوازه‌ .
« په‌ندێكی كوردی »

(*) میوه‌ له‌ خاكی باش ، كچ له‌ دایكی باش هه‌ڵبژێره‌ .

« په‌ندێكی چینی »

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
 


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 01:14 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها