بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 05-25-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ده ست نووسه کانی ساهی





به شی حه وته م

سه‌فه‌ری سپی



جانتای خه‌م له‌ شان ده‌که‌م و
به‌ دوای سێبه‌ری سه‌فه‌را ‌ڕێده‌که‌وم
له ناو جیهانی شیواوا
ئاوێته‌ی خه‌مه‌کان ده‌بم
شان به شانییان پیاسه ده‌که‌م
له دارستانی گریانا
به‌ شوێن کوته‌ کاغه‌زێک بزر ده‌بم
ده‌ستێک
لاپه‌ره‌یه‌ک کاغه‌ز له‌ باوشم داوێ
بروسکه‌ی نیگا و حه‌قایه‌تی عه‌شق و ئه‌وین ده‌نووسمه‌وه
سه‌مای گریانی هه‌ناسه‌ی من
هاوڕێی شنه‌بای سه‌فه‌ره
کوندێکی ڕ‌ه‌ش بانگم ده‌کات
ئه‌ی یاری خوش‌خه‌و‌ه‌ر مه‌رۆ
ئه‌میش به‌ره‌
نیگای دونیا له سه‌ر تا پێ شوردمییه‌وه‌
منیش ...
تێکه‌ڵ به‌ره‌نگی کاغه‌ز بووم.




خه‌یاڵی نیوه‌شه‌و


نیوه‌شه‌وه‌‌‌‌‌‌و
چاوه‌کانم خولیای خه‌ون،
به‌ڵام
خه‌یاڵی خه‌یاڵاویم شوێن پێی باڵای تۆ ده‌که‌وێ
دڵم له یادی نه‌بوونت وا گیراوه
هێدی ...
هێدی ...
منداڵتر ده‌بێته‌وه
‌تا هه‌نگاوه‌کانی زه‌مان دوورتر ده‌بن
هه‌ر مناڵتر ده‌بێته‌وه
تروسکه‌ی فرمێسکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆنام
پر به گه‌رووی رووناکایی شه‌می دیوه‌که‌م
ده‌چریکێنێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستم
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵت داکێشراوه
ده‌سته‌کانم
له تاوی باوه‌شی گه‌رمت،
ئاواڵی مێلاقه‌کانی ژێرخانن
فرمێسکه قه‌تیس‌ماوه‌که‌ی دڵم
شۆڕ
شۆڕ
به سه‌ر نوسراوه‌کانی بیرما، شۆڕ ده‌بێته‌وه
تۆش
وه‌ک کراسێکی ئاو دامێن
بۆ حه‌ز و تاسه‌کانم
که‌روێشکه‌ته
هه‌ستی تاڵی نه‌بوونت له ناو گه‌روومدا
خه‌نجه‌رێکی تیژه
حه‌نجه‌ره‌م هه‌ڵده‌بڕێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستت
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵم دا ده‌کێشم
نیوه‌شه‌وه و
چاوه‌کانم خولیای خه‌ون .



پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها