بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض من بووم کە سێوەکەم خوارد

من بووم کە سێوەکەم خوارد
پەری کەریمی نیا
من و ڤیرجینیا ڤۆڵف ماڵەکەمان بەرامبەر یەکترە. ئەو ماوەیەک پێش لە من ئەو ماڵەی بە کرێ گرتووە. ماڵ هەر دووکمان دووقاتە و ئێستاش هەر دووکمان لە بەر پەنجەرەکە دا دانیشتووین. ئێمە بەردەوام پێکەوە قسان دەکەین. کاتێک کە لە ژووی خەوداین یا هەندێ کات کە ئەو لە ژووری نووسین دایە و جافاکەی وشک دەکات. من بە پەلە جافێکی بۆ دەبەم. دەرگاکەیشمان هەر بەرامبەر یەکە. کاتێک کە من لە دەرکەی ماڵەکەم دێمە دەرەوە، دەبێت شوستەکە ببڕم. ئەمجار دوای بڕینی شوستەکە، زۆر بە وشیارییەوە دەبێت سەیری لای چەپ بکەم.ئەمجار سەیری لای راست. ئەگەر چراکە سوور نەبوو و خۆیشم دڵنیا بووم کە هیچ شەمەندەفەڕێک دیار نییە دەتوانم هێڵی شەمەندەفەڕەکە بپێوم. شۆستەکەی بەردەگای ڤیرجینیایش دەبڕم.پێویست ناکات لە دەرگا بدەم . لە بەر پەنجەرەکەدا بە واکی تاکییەکەوە وەستاوە. لە واکی تاکییەکەوە دەڵێت: ئەوە کلیلەکەم حەوادا خوارەوە. هەڵی دەگرمەوە و دەرگاکەی دەکەمەوە و یەکسەر بۆ ژووری نووسینەکەی دەچم.

- ئەم نووسینە تازەیە جافی لێ بڕیوم. فریام بخە.

بێ ئەوەی هیچ قسەیەک بکەم جافەکە بە جێ دەڵێم و بەو رێگایەی کە هاتووم ، دەگەڕێمەوە. پێش دێت ئەویش بێت بۆ ماڵی من. لە پەنجەرەکەوە سەیری دەکەم. دەرگای ماڵەکەی داناخات. دەرگای دەرەوە بە کراوەی بەجێدێڵێت. سەیری چرای لای چەپ و لای راست ناکات. سەری بەرز ناکاتەوە تا دەگاتە بەر دەرگای ماڵەکەی من. دەرگای لێ هەڵدەگرم. لە ژێر لێوەوە چاک و چۆنییەک دەکات. ژووری نووسینەکەی من پێدەزانێت. ملی پێوە دەنێت. لە سەر مێزی کارەکەم دادەنیشێت. سەر بە سەر نووسراوەکەم دا شۆڕ دەکاتەوە،پێش ئەوەی چاییەکەی لە بەردەم دا دابنێَم. کە چاییەکەم بۆ دانا سەیری ناو چاییەکە ناکات. یەکسەر بە سەرییەوە نا.

- پێم وانییە ئیتر پێویست بکات من بێم بۆ ماڵتان.

ئەمە یەکەمجارە ڤیرجینیا شتی وا بڵێت.وڕمام. پەنجەرەکەم کردەوە ،هەندێ هەوا بە ژوورەکەدا بێت و بچێت.

- تۆ ئیتر دەتوانی هەر وەک من بنووسیت. هەڵەی زمانیت نەماوە.

پەنجەرەکە زیاتر دەکەمەوە. پەردەکان بە تەقەتەقێکی زۆر لادەدەم. ڤیرجینیا دەبینم کە بە واکی تاکییەکەی دەستیەوە بێ ئەوەی هیچ لایەک بکات یەکسەر تا ژووری نووسینەکەی ناوەستێت. دەیبینم کە لە پشت مێزەکەیەوە دانیشتووە. بە جووڵە جووڵێکی ورد ورد تێگەیشتم کە خەریکی نووسینی بابەتە تازەکەیەتی کە هەر جافی لێدەبڕێت بۆی.

ئەوڕۆ یەکشەممەیە. هەر دووکمان واکی تاکییەکەمان بە دەستەوەیە وبڕیارمان دا هەر دووکمان یەک کاتژمێر دەست لە نووسینی چیرۆکە تازەکانمان بێنین و پێکەوە قسان بکەین. ئەو قاوەیەکی بە دەمەوەیە و پەنجەرەکەی تەواو تەواو کردۆتەوە و منیش فوو لە چاییەکەم دەکەم و هەروەها پەردەکەم بە جوانی لاداوە کە ڤیرجینیا جوان جوان ببینم .قژی ئاڵۆزکاوە.

- من بووم کە سێوەکەم خوارد.(بە هێواشی وتی)

داچڵەکام. یانی چی؟ خۆ ئێمە هیچ شتێکمان لە بارەی سێوەوە نەوتووە.

- من بووم کە سێوەکەم خوارد.( بە جیدی ترەوە وتی)

دەستێکم بە ناو قژمدا کرد و هەمووم هەڵدایەوە بۆ پشت پشتەوە. خشەیەک کەوتە واکی تاکییەکەوە.. دەنگێکی بەرز هات. چراکەی بەردەم ماڵەکەی هەردووکمان دیم کە سوور بوو. شەمەندەفەڕەکە بە خوژە خوژ وتی کەهاتم کە بە بەردەمتان دا تێپەڕم. . ئەو ژنەی کە لە ناو شەمەندەفەرەکە دا پاڵی لێ دابووەوە و سێوێکی بە دەستەوە بوو ، توندی شەمەندەفەڕەکە یە خێرایی بە بەرچاومدا هێنای و بردی. چراکە سەوز بوو. ڤیرجینیا نەما بوو.

- ئەوە چیت لێ هات؟

دیسان کەوتەوە ناو قاپی پەنجەرەکە.

- من بووم کە سێوەکەم خوارد.(بە دەنگێکی یەکجار بەرزەوە وتی)

ئەوەندە دەنگی بەرز بوو کە سەرم لێشێوا ئەوە دەنگی ئەوە لە واکی تاکییەکەوە دەیبیسم یا دەنگی لە هێلی شەمەندەفەرەکەش ترازا و هاتە ناو پەنجەرەکەی منەوە. دەستێکی بە ناو قژە شێواوەکەی داهێنا. رووی لە من بوو. بەڵام چاویم نەدی.

- من و خوا و ئادەم لە دادگایەکدا دانیشتووین. کێ قازییە؟ مریەمی موجەدەلییە. کێ پارێزەری ئادەمە؟ خوا. کێ پارێزەری منە؟ئایشەی مەککە .

چراکان هەڵکران.قازی لە جێی خۆی دانیشت بوو کە من سەرم بەرز کردەوە. ئادەم قاچی لە سەر قاچە. گرێی بۆینباخەکەی توندتر دەکاتەوە. دەچپێنێت بە گوێی پارێزەرەکەیدا. ئەویش بە گۆشەیەکی چاو سەیری من دەکات. من رووم دەکەمەوە قازییەکە. مریەمی موجەدەلییە قژی ئەوڕۆ کردۆتەوە. قژی رەشی قەترانییە. پارێزەرەکە من هەڵدەستێت.

- جەنابی قازی هەروەک لەو نامەی کە لە گەڵ فایلەکە دا دامە خزمەتتان وتوومە: پرسیارێکی گرینگ کە لێرەدا دێتە پێش ئەوەیە کە گرینگ ئەوە نییە ئەو شوێنە کوێیە کە سێوەکەی تێدا خورا، چونکە دەتوانێت هەر لەم دادگایەدا رووی بدایە یا لە ماڵی کەسێکی بەرپرس یا لە ماڵێکی زۆر هەژار . بەڵکوو ئەوەی لێرە دا گرنگە و جێ پرسیارە...
پارێزەری ئادەم حەوا کەوت و قسەی ئایشەی مەککەی بڕی.

- جەنابی قازی ئەوان دەیانەوێت بەم شێوە قسە کردنە دادگاکە لە رەواڵی ئاسایی خۆی دوور بخەنەوە و بیشەوێنن.
- ئەی .بەڕاست ؟ ڤیرجینیا منت ورووژاند. ئەو پرسیارە گرنگە چی بوو کە پارێزەری ئادەم پێی وایە دادگای پێدەشەوێت؟
- کێ بوو کە سێوەکەی خوارد؟

واکی تاکییەکە پچڕا. سەیری دەرەوەم کرد. شنەیەکی خۆش تاڵ تاڵی قژەکانمی لە گەڵ خۆی برد. چراکە سوور نەبوو. بەس دەنگ بۆ نەما؟ ڤیرجینیا لە بەردەم پەنجەرەکە دا نەمابوو. سێوەکەی لە بەر پەنجەرەکەدا دانابوو. دەستێک سێوەکەی هەڵگرتەوە. پەنجەرەکە دیسان ڤیرجینای تێ هاتەوە.قژی کردبۆوە. بەڵام هەر بژ و ئاڵۆزکاو دەردەکەوت.

- مریەمی قازی وتی:ئەو هێشتا باسەکەی نەکردۆتەوە کە بزانیین بەلاڕێدا دەڕوات یا نا. رووی کردەوە ئایشە. ئایشە کۆکەیەکی کرد. دەستی پێکردەوە: کەواتە بە پێی تەواوی ئەو رەوایەتانەی کە لە سەرچاوە کۆنەکان دا من هەڵمهێنجاوە ،لە تێکڕای ئەو شوێنەی کە ناوی بەهەشتە بەس یەک داری سێوی لێ بووە. ئەو دارەش هەموو ساڵێک بەس یەک دانە سێوی دەگرت و هەموو ساڵێکیش بە نەخوراوەیی سیس بووەتەوە و تا سالێکی تر نەژیاوەتەوە. کەواتە...

خوا چاوەڕوانی ئیزنی قازی نەکرد: ئەوە تایبەتمەندی هەموو دارەکانی بەهەشتە بۆ ئەوەی هەمیشە بە یەکتایی و یەکدانەیی بمێنێتەوە. ئایشێ رووی کردە خوا: ئێمە هیچ رەخنەیەکمان لە تایبەتمەندی ئەو دارانە نەگرتووە. بەڵکوو دەمەوێ لە درێژە قسەکانمدا ئەوە بڵێم کە بەهەشت لە ئەزەلیەت و فەوتان هەراسان ببوو.
من چاییەکەم نا بە دەممەوە. قومێکم لێدا و بە واکی تاکییەکەم قسەی خۆم بۆ ڤیرجینا نارد.

- ئەی ئەی ئەی خوا چی وت؟
- دەزانی چییە؟ هەر ئەوە نییە خوێن لە لەشی دا فیچقە نەکات. بۆیە بە پەلە پەل کاغەزی دەرهێنا و وتی:جەنابی قازی ئەم پارێزەرە بەڕێزە من دەتوانم ئاوای لە سەر بڵێم کە مایکرۆسکۆپێکی بە دەستەوەیە و لە سەر کورسی لە ناو ژوورەکەی خۆی لە سەر گۆی زەوی دانیشتووە و بە ناو هەستێرە و هەسارەکانی ئەم ئاسمانە بەرینەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی گۆی زەوی بدۆزێتەوە . ئەوە لە کاتێکدایە کە گۆی زەوی لە ژێر پێی خۆیدایەتی. بۆیە هەر بەو شێوەیش پاڕێزگاری لەو تاوانبارە دەکات. تاوانبار بە خواردنی ئەو سێوە بووە هۆی دروست کردنی شەیتان .هۆی ئەوەی یەک سێو لە بەهەشت دروست کراوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی یەکتا بوون بپارێزرێ. ئەو کردەوە رۆڵی ئاسایی دونیای چەرخاند.هەر بەو شێوەی کە ئەم پارێزەرەش دەیەوێ رۆڵی دادگا بگۆڕێت و تاوانبار لە گەیشتن بە سزاکەی بپارێزێت.

مریەمی قازی دەنگی بەرز کردەوە: هیچ کەس لێرەدا هێشتا بە تاوانبار نەناسراوە و تۆش بۆت نییە کەس بە تاوانبار ناوزەد بکەی.
پارێزەری ئادەم لە سەر جێگاگەی خۆیدا دانیشتەوە ، چونکە قازی بە ئایشێی مەککەی وت:...
من تێنەگەیشتم کە قازی بە ئایشێی چی وت: چونکە شەمەندەفەڕێک زۆر بە تیژی تێپەڕی و نەیهێشت لە قسەکەی تێبگەم . واکی تاکییەکە ئالێرەوە دەستی پێکردەوە:

- دروست کەری شەیتان بە پێی ئەو قسانەی کە من لەم کەسەی کە پاڕێزەری بۆ دەکەم بیستوومە :هەر خودی بەهەشت بوو . هەر چەند من ئیمانم بە وشەیەک بە ناو شەیتان نییە ئەمە بیری ئەم پەندەم دەخاتەوە کە ئەوەی لە من نەبوو دۆستی من نییە و بە واتایەکی تر شەیتانە. من پێم وایە ژیان و تێکڕای ئەو شتانەی کە هەن لە مەعامەلەیەک ویا بڕیارێک زیاتر نیین. زەوی بۆ دەسووڕێتەوە ؟بۆ ئەوەی دارەکان لە کاتی خۆیاندا بەر بگرن. خۆر بۆ دەدرەوشێت؟ بۆ ئەوەی منداڵێک لای ئێوارە لە ئاوا بوونی دا بزەیەک بکەوێتە سەر لێوەی . ئەمە بۆ بەهەشتیش راستە. سیًَوی بۆ شیرین کرد؟ بۆ ئەوەی بە خواردنی شەیتان دروست بکات.

- ئەمەم تا ئێستا نەزانی بوو. سەیرە.
- و بەڵام پارێزەری ئادەم کە قازی ماوەی دایە بۆ قسە کردن، ئاوا دەستی پێکرد: من لێرەدا دەتوانم پرسیارێک ئاراستەی ئەم کەسە بکەم، بۆ ئەو نەچوو لەو هەمووە میوە دا یەکێکی تریان تاقی بکاتەوە و بیخوات؟
- قازی وتی: پرسیارێکی بەجێیە بۆیە تکایە وەڵام بدەوە.
- تۆ چیت وت؟

من دەمم بووە تاقی چرا.
- نا !!! ئەو قسەت بەراستە؟ ڤیرجینیا من لە هیچ کوێدا ئەوەم نەدییوە و هەروەها نەمخوێندووەتەوە لە هیچ بەڵگەیەکیشدا.
- جا بە قوربان ئایشەی پارێزەریش هەر هەوڵی ئەوە بوو کە بڵێت تێکڕای ئەو بەڵگانەی کە هەن لە سەر من ، درۆن. هەموو رێگایەک بوونی نییە بەس یەک رێگا هەیە.
- یانی چی؟
- یانی لە بەهەشت دا بەس سێوی لێبوو. بەس یەک دانە میوەیشی پێوە بوو. ئەویش کاتێک کە من و ئادەم زەماوەندمان کرد وەک مارەیی بڕیمانەوە، کە هەر کەس وەڕەس بوو لەوەی تر مارەییەکەی دەبێت بخوات. کەواتە سێوی دووهەم و سێهەم بوونی نییە. بەس سێوی یەکەمە. کە ئەویش من بووم کە خواردم.
ئەوەندە لە جووڵەی دەستەکانی کە سێوەکەی تێدا بوو ، نوقم ببوم کە شەمەندەفەڕەکە تا نەگەیشتە بەردەم پەنجەرەکەم و تێنەپەڕی، نەمدی. کە دیشم ژنێک خەریکە قاپ لە سێوەکەی دەگرێت. شەمەندەفەڕەکە دوا واگۆنیشی رۆی. دیم ڤیرجینا لە بەر پەنجەرەکەدا نەماوە و شۆڕ بووەتەوە بە سەر مێزی نووسینەکەی دا و خەریکە قاپ لە سێوەکەی دەگرێت.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:43 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها